لە پاش هاتنی تورکە مەنگۆلە دڕەندەکان بۆ ئەم ناوچەیە تاکو ئیمڕۆ درێغییان نەکردوە لە کوشتن و جینۆساید و تاڵانی ناوچەکە ، بە تایبەتی ئەرمەن و کوردەکان ، لە پاش دابەشکردن و داگیرکردنی خاکی كوردستان لە لایەن چوار وولات بە هاوکاری زلهێزە خوێنمژەکانی جیهان ، کە تەنها بیریان لە بەرژەوەندی خۆیان کردۆتەوە ، بەردەوام هاوکاری ڕژێمە دیکتاتۆر و مرۆڤ کوژەکانیان کردوە و دەستیان واڵاکردون بۆ قرکردنی نەتەوە ژێردەستەکان. تورکیای ئیمڕۆ لەژێر فەرمانڕەوایی دیکتاتۆرێکی ئیسلامی ئیخوانی...
لە مێژووی کۆن و نوێی کوردستاندا ، سەخترین و دڕەندەترین دوژمنی کورد تورکەڕەگەزپەرستەکان بوون ، لەو ڕۆژەوەی دوو گروپی نەناسراوی کۆچەری و گەڕۆك بە ناوی ئاق قۆینلۆ و قەرە قۆینلۆ لە قەوقاز و مەنگۆلیاوە ڕوویان کردە ئاسیای بچوك ( ئێستای تورکیا) توانیان بە هۆی شەڕانگێزی و مرۆڤ کوژی و...