٣٩ساڵ تاریكستان
Saturday, 17/02/2018, 20:29
پێش سی و نۆساڵ خەڵكی ئێران بەگشتی و بەتایبەتیش هێزە چەپ و ئازایدی خوازەكان لەدژی ڕژێمی شایەتی ڕاپەڕین وە توانیان كۆتایی بە ٢٥٠٠ساڵ پاشایەتی لە ئێران بهێنن بەڵام لەبەر ناڕێكخراو بونی ێەم هێزانە هەرزوو ئەم شۆڕشە لەلایەن هێزە دواكەوتوو نادێموكراتەكانەوە بەرەو هەڵدێر هەنگاوی نا. هەڵبەت بەهاوكاری بلۆكی سەرمایەداری ئەوروپاو ئەمریكاش دواتر هەرزوو ئەم شەمشەمە كۆێرانە كەوتنە لەناوبردن و ڕاوەدونانی هەموو هێزە ئازادی خوازەكانی ئێران بە دڕندانەترین شێوە بە كوشتن و هەڵواسین و ...هتد.
زیندانی كردن لەوكاتەوە تائێستا ڕژێمی سێدارەی ئیران بەزەبری ئاگرو ئاسن گەلانی ئیران دەچەوسێنێتەوە. دەیان هەزار هاوڵاتیانی ئۆپۆزیسیۆن ئاوارەی وڵاتان بون. تەنانەت زۆر هاوڵاتی ئاساییش کە هیچ سەرە داوێکیان بە ئۆپۆزیسیۆنەوەش نەبوون، کەوتنە بەر شاڵاوی دڕندانەی ڕژێمی ئاخوندی ئێران و ناچار کران ووڵات و ماڵی خۆیان جێبهێڵن. بەهەزاران لە ئۆپۆزیسیۆن خەڵکی ئاسایشیش كوژراون و هەڵواسراون.
خەڵكی ئێران لەهەمو مافێكی مرۆڤایەتی و ئازادی بێبەش بوون تەنانەت بەشێكی زۆر لە خۆڕهەڵاتی ناوەڕاستیشیان توشی هەمان چارەنوس كردووە كوردستانی ئێرانیش بەشی هەرە زۆری ئەم ماڵ وێرانیەی بەركەوتوە.
ئێستا دوای ئەم هەموو ساڵانە ئیتر ڕژێمی فاشیستی مەلاكان شانسی مانەوەو بەردەوامی بونیان تەواو كەم بۆتەوە ئەوەی ئێستا لەهەموو كاتێك زیاتر پێویستە بكرێت ئەوەیە كە هەموو هێزە دێموكرات و چەپ و ئازادیخوازەكانی هە بەرەیەك یان هاوپەیمانێتیەك ببەستن. بەپشت بەستن بەگەلانی ئێران بەتایبەتی خەڵكانی بەش مەینەت و زەحمەت كێش كۆتای بەم زوڵم و زۆرە بهێنن و لەجێگای سیستەمێكی ئینسانی و دێموكرات ئاوا بكەن، كەمافی هەموو پێكهاتە و نەتەوەكانی ئیران دەستەبەر بكات و كۆتای بە تاریكستانی ٤٩ ساڵە بهێنرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست