جیاوازی بەرخۆدانی عەفرین و کۆبانێ لەگەڵ چۆڵکردنی کەرکوک و ناوچەکانی تری باشوور
Saturday, 27/01/2018, 22:53
حکومەتی هەرێمی کوردستان (یان باشترە بڵێین حکومەتی یەکێتی و پارتی) لە ساڵی ٢٠٠٣ وە دەسەڵاتی ئیداری لە زۆربەی ناوچە کوردستانی یەکانی کە کێشە یان لەسەرە هەبوو. وە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە کاتێ داعش پەلاماری موسڵ و ناوچەکانی تری عێراق و کوردستانی دا، دەسەڵاتی سەربازی یەکێتی و پارتی بەسەر ناوچەکانی کوردستانی یە کێشە لە سەر باڵی بە سەردا کێشابوو.
حکومەتی یەکێتی و پارتی (یان باشترە بڵێین حکومەتی مافیایی) لە ناوچە کوردستانی یەکان ئەوەندەی خەریکی کێبڕکێی دژایەتی نێوان حزبایەتی هێزایەتی خۆیان بوون ١ لەسەر دەی ئەوە هەوڵی بە نیشتمانی کردنی هێزەکانی خۆیان نەدا و لە ئەنجامی دزی کردنی بە لێشاوی لێپرسراوانی یەکێتی و پارتی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانی یەکانی کێشە لەسەر، وای کرد کە پێشمەرگەش (کە هەیانبوو لە هۆی دڵسۆزی و خۆشەویستیان بۆ میللەت و خاکی کوردان پێشمەرگە بوون، وە هەشیانە لە ئەنجامی بێکاری و بێ دەرامەتی پێشمەرگایەتی یان، وەک تاکە سەرچاوەی بژێوی ژیانیان بۆ دابینکردنی گوزەرانی ژیانیان گیرۆدەی چەکداری بوون) هیچ سۆزێکیان بۆ نیشتمان نەبێ و بە دڵ و گیان و دڵسۆزی نەتوانن وەک شەڕڤانانی ڕۆژئاوا بە ئیرادەوە پارێزگاری لە کوردستان بکەن. چونکە ئەوان بیر لەوە دەکەنەوە کە بۆچی ئەوان خۆیان بە کوشت و بە بریندار کردن بدەن لە کاتێکدا ڕێبەرەکانیان لە بەهەشت و ناز و نیعمەتی دزیدا بژین!؟
چۆڵکردن، کشانەوە، هەڵاتن، شەڕنەکردن یان هەر ناوێکی تر لە ڕۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بنێین بە پلەی یەکەم پەیوەستە بە خیانەتی ڕێبەرە مافیایی یەکانی پارتی و یەکێتی یەوە. هەرچەندە هەردووکیان واتا یەکێتی و پارتی یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە خیانەت کردن، بەڵام لە ڕاستیدا هەردووکیان خیانەتی یان کرد. ئەگەر پارتی یەکێتی و بە تایبەتی تریش پاڤێڵ تاڵەبانی تۆمەتبار دەکا بە شەڕ نەکردن و چۆڵکردنی سەنگەرەکان لە بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری بەغدا ئەوا ڕاست دەکا، بەڵام پارتیش خۆ شەڕی نەکرد و لە هەموو ناوچە کێسە لە سەرەکانی پارێزگای موسڵ کشایەوە کە لە وێ یەکێتی لێ نەبوو. وە گەر یەکێتیش پارتی تاوانبار دەکا کە دەڵێ ڕیفراندۆم (گیرفاندۆم) بوو بە هۆی ئەوەی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ڕووبدا ڕاست دەکا. بەڵام هەرچی ناوی لێ بنێێن لەوە زۆرتر لێی هەڵناهێنجین کە حکومەتی مافیای کوردی بە ئەزمونی ٢٦ ساڵی یەوە زۆرتر لەسەدا ٪٥١ی خاکی هەرێمی کوردستانیان پێشکەشی بەغدا کردەوە!؟
لە ڕۆژئاوا چونکە ئیرادەی بەهێزی پۆڵایین هەیە وە بە ئەزموونی تەنها چەند ساڵێکی کەم نەک هەر کوڕان بەڵکو کچانیش قاڕەمانانە بەرخۆدانیان کردووە لە کۆبانێ و لەعەفرین دەیکەن لە ئێستادا. ئەوان سیمبوڵی قارەمانێتین نەک هەر لە ڕۆژ ئاوا بەڵکو لە هەموو کوردستان و بۆ هەموو ئازادی خوازانی جیهانیش. ئەوان ئێستا لە عەفرین هەر چواردەورەیان لە لایەن دەوڵەتی فاشیست و تیرۆریستی تورکەوە و چەتەکانیان دەورە دراون لە عەفرین. بە تۆپ و کاتیۆشا و فڕۆکەی جەنگی ئاگریان بە سەردا دەبارێنن، کەچی شەڕڤانان وا شەڕدەکەن وەک ئەوەی کە لە ئاهەنگ و شاییدا بن. دەوڵەتە مافیایەکانی مەسروری کوڕی مەسعود و پاڤێڵی کوڕی تاڵەبانی چەندین بار چەکی زۆرتر و پێشکەوتووتریان هەبوو لە چاو شەڕڤانان. حکومەتە مافیایی یەکەی سیاسیە خائین و کاڵفامەکان و دزەکان لە هەر چوار لاوە دەورەیان نەگیرابوو بە دوژمن و بەڵکو پشتیان بە هەرێمی کوردستانی ئازاد بوو، کە دەیانتوانی وەک پشت و پەنا پشتی پێ ببەستن بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان. لە عەفرین فڕۆکە جەنگی یە بێ ڕەحمەکانی ئەردۆگانی تیرۆریست هەر ڕۆژ بۆمباران دەبارێنن بە سەر عەفریندا، کەچی لە کوردستان مافیایی یەکان ڕوبەڕووی هەڕەشە فڕۆکەی جەنگی بەغدا نەبوونەوە.
هەر بۆیە ئەگەر ئیرادە هەبێ مرۆڤ چ کوڕ چ کچ دەتوان هەمیشە داستانی قاڕەمانێتی بۆ مێژوو تۆمار بکەن وەک عەفرین و کۆبانێ. ئەگەر ئیرادەش نەبێ ئەوا بەش هەر هەڵهاتن و ڕووڕەشی و ڕیسوایی بۆ مافیاکانی یەکێتی و پارتی دەمێنێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست