دوای چەندین سال سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری حکومەتەکانی بەغداد و زۆر شتی تر، ئیستا بەرھەم ساڵح تازە دەیەوێت بانگەشەی دیموکراسی و دادپەروەی بکات.ئاخر پیاوێک بەو ھەموو پشتیوانی و دەستگیرۆییەی جەلال تاڵەبانی و لەو هەموو پۆستە گرنگانەدا کە نەیتوانیبێت خزمەتێک بکات و ھەنگاوێک بنێت، یان پلانێکی ژیر و سیاسییانەی هەبێت ئیتر دەبێت ئێستا لەگەڵ کۆمەڵێک سیاسی بازرگاندا چی بکات و چی پێبکرێت.من دەمەوێت لێرەدا کەمێک بە مەنتق و لۆگیکیانە ھەڵسەنگاندنێک بۆ کارەکانی بەرھەم سالح...