خۆنیشادانەکان بە دژی رژێمی ئێران
Sunday, 07/01/2018, 1:12
ئەو وتارەم ئەمرۆ لە رۆژنامەی ئەربەیدەر بلادبە
زمانی نۆرویژی لە شاری
هامار لە وڵاتی نۆرویژ بڵاو کراوەتەوە کە وەرمگێراوەتە سەر زمانی کوردی.
-------------------------------
خۆنیشاندانەکان بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران
هیودادری گۆرانکاری سیاسیە
ئێران وڵاتێکی گەورەو دانیشتوانی زیاتر لە هەشتاو یەک میلۆن کەسە. دانیشتوانی ئێران لە زۆر
نەتەوەی جیاواز پێکهاتوە.
محەممەد رەزا پەهلەوی شای دیکتاتوری ئێران لە ساڵی ۱۹٤۱ هەتا ساڵی ۱۹۷۹دەسەڵاتی بە دەستەوە بوو.دوای روخانی رژێمی محەممەد رەزا شا لە ساڵی ۱۹۷۹ رژێمی کۆماری ئیسلامی
دەسەڵاتی گرتە دەست.
ئایەتوڵلا خومەینی بۆ رێبەری کۆماری ئیسلامی. دوای مردنی خومەینی لە ساڵی۱۹۸۹ ئایەتوڵلا عەلی خامەنەی وەک رێبەری کۆماری ێیسلامی دەست نیشان کرا. رژێمی کۆماری ئیسلامی بەشێوەیەکی توند و تیژ و دیکتاتۆری ماوەی سی و هەشت ساڵە ئیران لەژێر رکێفی سیاسەتی دژی گەلی و نامرۆڤانە بەرێوەدەبات.
رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ۲۸ مانگی دیسامبری ۲٠۱۷ خۆنیشاندانەکانی لە شاری مەشهەد کە دووهەم شاری گەورەی ئێرانە دەستی پێکرد. خەڵک بە دژی بەرز کردنەوەی نرخی شتی خواردەمەی رۆژانە و بەرز کردنەوەی نرخی بەنزین و گاز خۆنیشاندانیان دەست پێکرد. خەڵک هەروەها بە دژی رێژەی بەرز بوونەوەی بێکاری و زیاد کردنی رێژەی هەژاری لە وڵاتدا خۆنیشاندانیان بەرێوەبرد. خۆنیشاندانەکان پەرەی ستاند بۆ شارەکانیتر و هەروەها پایتەختی ئێران شاری تاران.
دروشەمەکانی خۆنیشاندەران گۆراوە بۆ باری سیاسی و دەیان هەوێ گۆرانکاری سیاسی بکرێت و ئاواتەخواز ن کە رێژێمی کۆماری ئیسلامی بروخێت.
بە گوێرەی هەواڵی مێدیاکان تا ئێستا زیاتر لە پازدە کەس کوژراون و سەدان کەسیش بریندارن و دەستگیر کراون.
من وەک ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی شارەوانی هامار لە وڵاتی نۆرویژ پشتیوانی خۆم بۆ خۆنیشاندران بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران (حکومەتی ئاخوندەکان) دەردەبرم و ئاواتەخوزای گۆرانکاری سیاسیم.
ئاوات و ئامانجم دامەزراندنی حکومەتێکی دێموکراتی و پولاریزم و سکولاریزمە کە مافی هەموو نەتەوەکان و چین و توێژەکان دابین و
جێگیر بکات.
عوسمان کەوکەبی شاد
ئەندامی سیاسی ئەنجومەنی شارەوانی هامار لە وڵاتی نۆویژ
رێکەوەتی ۳/۱/۲٠۱۸ زاینی
شاری هامار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست