گەر هەرێمێک لە لایەن کۆمەڵێک چەتەو مافیاو دزو تاڵانچیەوە بەڕێوە ببرێت ،هەر بەو جۆرە دەبێت کە ئێستا هەیە.ئەوانەی هەرێم دەبەن بەڕێوە لەهەموو بەها و خەسڵەت و پرەنسیپەکانی ئینسانی،ویژدانی ،ئەخلاقی،بەزەیی ،دادپەروەری داماڵراون. ئەوەی ئەمانەی ڕاگرتوە کۆڵەکەو ڕایەڵەکانی پارەو دەستکەوتە. ئامادەن لە پێناو بەدەستهێنانیدا...
یەکێک لە خەسڵەتە خراپەکان کە پارتی پێ ناسراوە، دژایەتیکردنی هەرلایەنێکە گەر لەگەڵ سیاسەت و بۆچوونەکانیدا نەبێت. ئەم سیاسەتە چەوت ومەترسیدارەی پارتی دۆخێکی وای درووستکردوە دەمێک کێشەیەک قەیرانێک بەرۆکی هەرێم دەگرێت دەبێ لایەنەکان هەزارویەک حساب بۆ پارتی بکەن بەوەی کە چۆن لە هەڵوێستەکانیان دەڕوانێت...
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بڕێک لە سۆشیال میدیاکاندا، هەواڵی مردنی کەسێک بڵاو بوویەوە بە ناوی [عەلی قەموور].بۆ ئەوانەی ئەم مرۆڤە مردوە ناناسن، هەوڵەدەم لێرەدا پێناسەیەکی کوورت دەربارەی بخەمە ڕوو. ناوی علی حەسەن سماقەیە، سماقە ناوی ئەو گوندیە کە لێی لەدایک بووە لەدەشتی کۆیە. ساڵی 1989 [ئامادەیی تەمریزی...
[من ناتوانم وەک دایک بەشیری مەمکەکانم نەوەی وڵاتەکەم بە خێو بکەم ،بەڵام دەتوانم وەک باوکێک دزی لەو داهاتە نەکەم کەهی نەوەی وڵاتەکەمە.] {خۆسێ مۆخیکا -کۆنە سەرۆکی ئۆرۆگوای} [کوردستان وەک بانکێکی پڕەپارە وایە کە کۆمەڵێک دزو جەردە دەستیان بەسەردا گرتووە، ئەم کۆمەڵە دزە ، نە لە سیاسەت دەزانن و نە شارەزاییان...
ئەو شوێنە بە نرخی تۆڵەکە و بە نهێنی فرۆشراوە بە [دانای حاجی ساڵح] ی خاوەن کۆمپانیا،کە کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی تالەبانییە--------------------------چەند ڕۆژێکە مەسەلەی سووتاندنی[بەئەنقەستی] دار سنەوبەرەکانی ڕێگەی تاسلوجە -سلیمانی مشتوومڕێکی زۆری لەسەرە .ئێستا دۆسیەکە گەورەبووە و وێرای سۆشیال میدیا...
لیزا فەلەکەدین کاکەیی ،پەرلەمانتاری زەرد ، دیسان توانا خارقەکەی خۆی لە بواری شیکردنەوە و هەواڵی بێبنەمادا دا وە گەڕ خست. ئەوەتا سەبارەت بە بانگهێشتنی نێجیر بارزانی بۆ تورکیا عەبقەریەتی خۆی خستووەتە کار و گەشتوەتە ئەنجامێکی یەقین کە دەڵێت[نێچیر بۆ چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە باکوور، سەردانی تورکیای...
[گەر بەرامبەر خەباتم پارەم وەربگرتایە،ئیدی لە خەباتگێڕەوە دەبووم بە خۆفرۆش] نیلسۆن ماندێلا لە مێژە بە نیازم دەربارەی ئەم دەستەواژەیە بنووسم کە دەڵێت[ئەم دەستکەوتانەی ئێستا بەرهەمی تێکۆشان و خوێنی شەهیدەکانمانە.] وەلێ هەرگیز دەرفەتم بۆ نەڕەخسا،لێ ئێستا ئەرسەلان بایز ناچاری کردم کە چیتر ئەو بابەتە...
پێم وابێت [چەرچڵ] بوو کە لە ناوەڕاستی سەدەی ڕابردوودا گووتی [گەر موعارەزە لە وڵاتدا بوونی نەبێت، ئەوە خۆم درووستی دەکەم] ئەم قسەیە لە خۆڕا نەکراوە، بەڵکو ماناو مەغزایەکی قوڵی هەیە.چەرچڵ وەک سیاسیەکی بەئەزموون و بیرتیژ، دەرکی بە گرنگی و پێداویستی موعارەزە کردبوو وەک ڕەقیبێک بەسەر کارو ئەدای حیزبی دەسەڵاتدارەوە.نەبوونیئۆپۆزیسیۆن...
لەفەیسبووک ڤیدیۆیەکی لاهور شێخ جەنگیم بەرچاو کەوت کە لەهەولێر قسە بۆ پێشمەرگە دێرینەکانی ئەو دەڤەرەی حیزبەکەی دەکات. لە قسەکانیدا دەرکەوت کە حیزبەکەی هێدی هێدی بچوک دەکرێتەوە و لە شەریکەوە بووەتە شاگردی پارتی، ئەوەش لە هاوار و نەبرەی دەنگی لاهوردا بەدیارکەوت ،کە دەیگووت ئێمە شاگردی قەبوڵ ناکەین. ئەم...
لەسەروبەندی دووەم جەنگی جیهانیدا، لەو وڵاتانەی کە سوپای هیتلەر داگیری کردبوون ،هێزی بەرهەڵستکاری چەکداری درووستبوون. بەم هێزانە دەگووترا {پارتیزان} ، ئەم هێزانە ڕۆڵی مەزن و کاریگەریان هەبوو، لە زیان گەیاندن و ماندووکردنی سوپای داگیرکەر. بەمەش مەترسیەکی بەردەوام بوون بۆ داگیرکەران، ئەویش لەبەر ئەم هۆیانە: +...
بەر لەوەی بچمە نێو باسەکەمەوە ، بۆ ئەوەی بەدحاڵیبوون درووست نەبێت دەخوازم ڕای خۆم بە کوورتی دەربارەی فەرەیدون عەبدولقادر دەرببڕم. لەکن من فەرەیدون یەکێکە لە سیاسیە گەندەڵ و دزەکان کە ئەم دۆخە خراپەی کوردستان بەرهەمی هێناوە.گەر یاسا سەروەر بوایە دەبوو ئێستا لە بەندیخانەدا بوایە، ئەوەیش بەهۆی دزی و...
لە ناپیاوی ئەو کەسانە بترسە کە پیاوەتیان لەگەڵدا دەکەیت[علی کوڕی ئەبی تالب]کەم نین ئەو مرۆڤانەی کە بە دوو سیما ،دوو شێوە ،دوو مەشهەد ،دوو کەسایەتی خۆیان نمایش دەکەن . لە کوردەواریدا بەوجۆرە کەسانە دەگووترێت دووڕوو یا دەمامکدار.ئەم جۆرە کەسانە زۆر مەترسیدارن بۆ سەر کۆمەڵگا ،چونکە لەژێر ڕوە دیارەکەیاندا...
1. دزێک لە ئەمەریکا لە نێو سەیارەیەکدا کامێرایەکی دزی . پاش ئەوەی بۆی دەرکەوت کە ئەم کامێرایە هی خانمێکی تووشبووی شێر پەنجەیە .ئەو خانمە بەم وێنانەی نێو کامێراکە ویستوویەتی پاش کۆچی داویی ،لە یادەوەری منداڵەکانیدا بمێنێتەوە . بۆیە دزەکە خێرا کامێراکەی گەڕاندوەتەوە بۆ شوێنی خۆی.2. دزێک لە سوید جانتایەک...
ئەلبەرت کامۆ: [لەو تاقمە ماستاوچییە، سوک و ڕیسوا و هیچ و پوچتر نییە،کە هەموو عەیب و عارەکانی دەسەڵات دەبینن،کەچی هەر چەپڵەی بۆ لێدەدەن.] • پەندێکی کۆری: {گەر نەتتوانی قسەی هەق بکەیت چەپڵەش بۆ ناهەق لێمەدە}• گۆران هەڵەبجەیی: پارەیەک بە ماستاوکردن بەدەستبێت، ئەوە پارە نییە، بەڵکو نرخی ڕۆچوونی...