زۆر خۆشحاڵ بووم بە هاوڕێیەکی نوێم لە فەیسبووک بەوەی کە لە ناوەڕاستی حەفتاکاندا لەتەک بابی کۆچکردویدا پەیوەندیم خۆشبوو ،بەتایبەت کە دوو هاوڕێی ڕێبازێک بووین و ئاشنایەتیمان لە هەندێک شتدا هەبوو وە کەسێکی بەڕێز زەوق خۆش بوو.هەر بۆیە بە ئومێدی دیتنی چەند وێنەیەکی یادگاری باوکی کۆچکردوی بەخێرایی سەردانی واڵەکەیم...
گەر لاپەڕەکانی دیرۆکی بەرگری خۆبەدەستەوەنەدان و بەرخوردان هەڵبدەینەوە، هەزارەها نمونەمان لە جەنگەکانی کۆن و نوێدا بەرچاو دەکەوێت ،کە بڕێک لە وانە مایەی هەڵوستە و شرۆفە کردنن.یەکێک لەو بەرخوردانە نموونەییانە کە لە کاتی خۆیدا جیهانی سەرسام کرد بەرخوردان و مقاوەمەتی ئەرمەنیەکانە لە دەڤەری هاتای،...
پاش ئەوەی لە ناوەڕاستی بەهاری ١٩٨٨دا هێزە کوردیەکان پێش سوپای پاسداران کەوتن بۆ گرتنی هەڵەبجە و تەسلیم کردنی بە ئاخوندەکان،ئەوەبوو سەدام لە ١٦/٣ دا کیمیابارانی شارەکەی کرد. ئاکامەکەی ئەو کارەساتەبوو کە هەرگیز لە یادەوەریماندا ون نابێت.لە زۆربەی جەنگ و داگیرکاریەکاندا جگە لە کووشتن ،کاری نامرۆڤانەو نا...
ڕۆژی ١٦/٣ لە دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە کارەساتی هەڵەبجە ،پەرلەمانتار شیرین ئەمین باسی مەرەخەس کردنی تاوانبار [تاریق ڕەمەزان]ی کرد کە بەفەرمانی[جەلال تالەبانی] ئازادکرا.کۆیلەکانی یەکێتی ئەم ڕەخنەیان پێ هەرس نەکراو پەلاماری شیرین خانیان دا.ئەم کارە زۆر بە خراپی بەسەر یەکێتیدا شکایەوە، بەرەڵاکردنی...
هەموومان ئەو حەقیقەتە تاڵە دازانین کە میدیاکاران و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەژێر سایەی یەکێتی و پارتیدا لە چ دۆخێکی دژواردا کاردەکەن.لێرەدا مەبەستم دەزگاکانی دەرەوەی ئەو دوو حیزبەیە،نەک ئەوانەی سەر بە دەسەڵاتن وکاروپیشەیان تەنها جوانکردنی دەسەڵاتدارانە.لەژێر هەژمونی ئەم ئیدارە سەرکووتکەرەدا...
پێدەچێت لەکن هەندێک خوێندەر ئەم مانشێتەی بەلاوە سەیربێت، یاخود لەوانەیە بڕێک بڵێن گۆران زایادەڕۆیی دەکات.گرنگە بزانین فاشیزم چیەو ڕەفتارەکانی دەسەڵاتێکی فاشی چین ؟ئەوجا بەراوردیان بکەین لەگەڵ ئەم جۆر دەسەڵاتەی پارتیدا ، ئیدی دەگەینە ئەو قەناعەتەی کە پارتی بە ئیمتیاز دەسەڵاتێکی فاشیە.هەوڵەدەم خاڵە جەوهەریەکانی...
مرۆڤ تابژی چیرۆکی سەیروسەمەرە دەبیستێت ،هەندێکیان هێندە ناماقوڵ و نابەجێن عەقڵ و مەنتیق قەبوڵیان ناکات. کێشە لەوەدایە بڕێک لەم چیرۆک و بەسەرهات و ڕووداوانە لەگەڵ ئەوەی نادرووست و نا دادپەروەرن بەڵام لە نێو چوارچێوەی یاسا و دەستوردا جێگەیان دەبێتەوەو ڕێگەپێدراون. بابێمە سەر باسی یەکێک لەو چیرۆکانە...
ئینتما بۆ حیزب کارێکی خۆبەخشە و ئامانج لێی قەبوڵکردنی ئەو ئایدۆلۆژیایەیە کە حیزبەکە هەڵگریەتی و پێ ناسراوە.واتە پاڵنەر بۆ پەیوەستبوون بە حیزبێکەوە خۆشەویستی ڕێبازو سیاسەت و ئایدۆلۆژیاکەیەتی.ئەمە وەک پرەنسیپ و قاعیدەیەک درووستە بۆ ئینتمای کەسێک بۆ حیزبێک، بەڵام ئەم قاعیدەیە لە کەلتوورێکەوەوە بۆ...
دوێنێ شەو [٩.١٢] درەنگانێک کەناڵی [العربیە حدث] لە میانەی هەواڵەکانیدا ڕوماڵی خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کرد ،بەتایبەت دەڤەری زۆنی سەوز.پەیامنێرەکەیان بەتێروتەسەلی هۆکارەکانی ئەو ناڕەزاییانەی خستە ڕوو.پاشان بۆ وەرگرتنی پتر زانیاری پەیوەندی بە کفاح مەحمودەوە کرد ،کە پیشەکەی [ڕاوێژکاری سیاسیە]،بەڵام ڕوون...
گەر هەرێمێک لە لایەن کۆمەڵێک چەتەو مافیاو دزو تاڵانچیەوە بەڕێوە ببرێت ،هەر بەو جۆرە دەبێت کە ئێستا هەیە.ئەوانەی هەرێم دەبەن بەڕێوە لەهەموو بەها و خەسڵەت و پرەنسیپەکانی ئینسانی،ویژدانی ،ئەخلاقی،بەزەیی ،دادپەروەری داماڵراون. ئەوەی ئەمانەی ڕاگرتوە کۆڵەکەو ڕایەڵەکانی پارەو دەستکەوتە. ئامادەن لە پێناو بەدەستهێنانیدا...
یەکێک لە خەسڵەتە خراپەکان کە پارتی پێ ناسراوە، دژایەتیکردنی هەرلایەنێکە گەر لەگەڵ سیاسەت و بۆچوونەکانیدا نەبێت. ئەم سیاسەتە چەوت ومەترسیدارەی پارتی دۆخێکی وای درووستکردوە دەمێک کێشەیەک قەیرانێک بەرۆکی هەرێم دەگرێت دەبێ لایەنەکان هەزارویەک حساب بۆ پارتی بکەن بەوەی کە چۆن لە هەڵوێستەکانیان دەڕوانێت...
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بڕێک لە سۆشیال میدیاکاندا، هەواڵی مردنی کەسێک بڵاو بوویەوە بە ناوی [عەلی قەموور].بۆ ئەوانەی ئەم مرۆڤە مردوە ناناسن، هەوڵەدەم لێرەدا پێناسەیەکی کوورت دەربارەی بخەمە ڕوو. ناوی علی حەسەن سماقەیە، سماقە ناوی ئەو گوندیە کە لێی لەدایک بووە لەدەشتی کۆیە. ساڵی 1989 [ئامادەیی تەمریزی...
[من ناتوانم وەک دایک بەشیری مەمکەکانم نەوەی وڵاتەکەم بە خێو بکەم ،بەڵام دەتوانم وەک باوکێک دزی لەو داهاتە نەکەم کەهی نەوەی وڵاتەکەمە.] {خۆسێ مۆخیکا -کۆنە سەرۆکی ئۆرۆگوای} [کوردستان وەک بانکێکی پڕەپارە وایە کە کۆمەڵێک دزو جەردە دەستیان بەسەردا گرتووە، ئەم کۆمەڵە دزە ، نە لە سیاسەت دەزانن و نە شارەزاییان...
ئەو شوێنە بە نرخی تۆڵەکە و بە نهێنی فرۆشراوە بە [دانای حاجی ساڵح] ی خاوەن کۆمپانیا،کە کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی تالەبانییە--------------------------چەند ڕۆژێکە مەسەلەی سووتاندنی[بەئەنقەستی] دار سنەوبەرەکانی ڕێگەی تاسلوجە -سلیمانی مشتوومڕێکی زۆری لەسەرە .ئێستا دۆسیەکە گەورەبووە و وێرای سۆشیال میدیا...
لیزا فەلەکەدین کاکەیی ،پەرلەمانتاری زەرد ، دیسان توانا خارقەکەی خۆی لە بواری شیکردنەوە و هەواڵی بێبنەمادا دا وە گەڕ خست. ئەوەتا سەبارەت بە بانگهێشتنی نێجیر بارزانی بۆ تورکیا عەبقەریەتی خۆی خستووەتە کار و گەشتوەتە ئەنجامێکی یەقین کە دەڵێت[نێچیر بۆ چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە باکوور، سەردانی تورکیای...