کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەمیل هەورامی بە زمانی بازاڕی لەگەڵم ئاخافت

Sunday, 20/06/2021, 22:58


دەربارەی ئەندامانی هەردوو حیزب،یەکێتی و پارتی جۆرێک لە ئاشنابوونمان هەیە ،بەوەی زۆربەی هەرەزۆریان خاڵین لە مەعریفەو سەقافەت و جیهانبینی.جا ئەم حاڵەتە ئەندامانی باڵایشی گرتوەتەوە .زۆربەی ئەندامانی باڵاو سەرانی هەردوو حیزب ،جگە لەوەی دزن،گەندەڵن،نادادپەروەرن،قاتلن  ،هاوکات لەڕووی ڕووناکبیریشەوە زۆر داماون.ئەوانەی لەهەردوو حیزب بە ڕووناکبیر ناسراون  و خاوەنی بڕێک ئەتەکێتی ئاخافتن و زانیارین لە پەنجەکانی دەست تێپەڕناکەن.
ئەمانەش بە کۆششی خۆیان گەشتوونەتە ئەو ئاستە نەک بە پەروەردەی حیزبی.لەحیزبەوە تەنها فێری گوێڕایەڵی کوێرانە  و گەندەڵی کراون.
ئەم  سەرکردانە یاخود ئەندامانی باڵا بەر لەوەی دەم بکەنەوە خەڵک تێدەگات چیدەڵێن،تا زیاتر بدوێن زیاتر ناخی بەتاڵیان دەردەکەوێت.
لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا بۆ مەسەلەیەک تەلەفۆنم بۆ جەمیل هەورامی{ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی یەکێتی} کرد،پاش ئەوەی خۆمم پێناساند ، داوای ناو و ژمارە تەلەفۆنی بەرپرسی مەڵبەندی هەڵەبجەو شارەزووری یەکێتیم لێکرد،سوپاسی دەکەم کە ژمارەکەی داپێم ،پاشان پرسی ژمارەی ئەو کەسەت بۆچیە؟ ،منیش ڕاستیەکەم درکان،کە بۆ مەسەلەی[گەندەڵی کەرتی تەندرووستی هەڵەبجەیە].سەیرئەوەبوو  بێ ئەوەی پرسیاری لێبکەم یاخود ڕای لەوبارەوە وەربگرم دابەزیە سەر دکتۆرە باخان،بەجۆرێک قسەی کرد و هەندێک دەستەواژەی قێزەوەن و نەشیاوی بەکار هێنا ،هێندە بازاڕی بوون من شەرم لە وتنیان دەکەم.نازانم ئەو دەستەواژانەی لە فەرهەنگی چ کەلتوورێکدا دەرهێنابوو؟ لە چ مەدرەسیەیەکی ئەخلاقی فێربووبوو؟
لەماوەی چەند خولەکێکدا هەرچی لە هەگبەی پڕ کین و بازاڕیدا هەبوو لەسەر دکتۆرە باخان بەتاڵی کردەوە، بەجۆرێک وای پێناسەکرد کە[بێ ئەخلاقترین و بێ ئابڕووترین و سۆزانیترین کەسە لە کوردستاندا ] .
ئەمیش لەسەر ڕیتمی وتەبێژەکەی تەندرووستی هەڵەبجە {شاناز نەقشبەندی}هەمان قسەی دووبارەکردەوە کە گوایە دەمێک میوانی بووە وێنەی نەشیاوی شانازی گرتوە ،وەلێ ئەم هێندەی بۆ ئیزافەکرد کە دەمێک شاناز حەمامی کردوە ئەم ڤیدیۆ یا وێنەی گرتوە.
ناچاربووم قسەکانی پێ ببڕم و بڵێم [هەرگیز چاوەڕێی ئەو جۆرە وتە نەشیاوانە نەبووم لە بەڕێزت،پاشان پرسیم ئەی ئەو گشت دۆکۆمانت و بەڵگانەش درۆن کە بەردەوام دەیانخاتە ڕوو، کە  هەندێکیان واژۆی دکتۆر ئازاد گەورەگەندەڵی هەڵەبجەی لەسەرە؟ وتی ئەو بەڵگەنامانەی دزیون ، لەسەر دزینی ئەو بەڵگانەو خواردنی مووچەی ژمارەیەک مووچەخۆری تەندرووستی هەڵەبجە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.
سەیر ئەوەیە ئەم گروپ و تاقمە گەندەڵ و مافیای کەرتی تەندرووستی هەڵەبجە بەخۆیان وئەوانەی داکۆکیان لێدەکەن، هەموویان لەسەر چەند خاڵێک ڕێکەوتوون کە لەکاتی پێویستدا بۆ پۆشینی گەندەڵیەکانیان و ناشیرین کردنی دکتۆرە باخان بەکاری دەهێنن .
گەشتمە ئەو قەناعەتەی هەرکەسێک داکۆکی لە دکتۆر ئازادی گەندەڵ بکات ئەوە  بێگومان لینکێکی بەرژەوەندی لەگەڵیدا هەیەو پارچەیەک  لە کێکی دزی و گەندەڵیدا بەردەکەوێت.ئەوەی تا ئێستا دیارە ئازاد تۆفیقی پارێزگاری هەڵەبجە، جەمیل هەورامی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان، حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری ،سەمیر هەورامی کۆنەڕاوێژکاری قوباد وزاوی دکتۆر ئازاد ،سەریان کردوە بەیەکداو تۆڕێکی نا پیرۆز و ئەخلاقیان پێک هێناوە، لەڕێگەیەوە سەرسەختانە داکۆکی لە ئازادی سوپەر گەندەڵ دەکەن و لەهەموو لێپرسینەوەیەک دەیپارێزن.
بەر لەوەی بەتەلەفۆن قسە لەگەڵ جەمیل هەورامی بکەم ،تاڕادەیەک ڕێزم هەبوو بۆی و بە کەسێکی جیاواز لە سەرانی یەکێتی دەهاتە بەرچاوم،،بەڵام پاش بیستنی ئەو قسانەی هیچ ڕێزێکم بۆی نەما و لەبەرچاوم کەوت و خستمە ڕیزی مرۆڤە بەدڕەوشت و گەندەڵەکانی یەکێتیەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە