لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بارزانی یەکاندا شەقاوەکانی وەک مەسعود بارزانی و نێچیرەڤان و مەسرور و مەنصور و سیداد و سیروان هتد کاربەدەستانی پلە یەکن. حوکمی بێ دادی و بێ یاسایی و نائارامی تەواو باڵی بە سەر ئەو دوو پارێزگایەی باشووری کوردستان واتا هەولێر و دهۆک دا کێشاوە و وە ئەو کەسەی لە گەڵیان نەبێ و یان بەتایبەتی بتوانێ بەرهەڵستی یەک بکا، ئەوا خێرا شوێنبزر دەکرێ و یان تیرۆر دەکرێ و تەنانەت ئەوانەی تەنها خامەیەک چەکی دەستیانە وەک سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە و ویداد و تاهیر شەریف و هتد هەموویان...
کەرکوک کە شارێکی زۆرینە کوردە و لە دوازدە ئەندامی پاڕلەمانی عێراق لە کەرکوک هەشتیان کوردن واتا لانی کەم لە سەدا ٦٧ی پارێزگای کەرکوک کوردنیشینە بە پێی دەنگدەران. جگە لەوەی دەسەڵاتی کوردی لە پارێزگای کەرکوک گۆڕدرا بە دەسەڵاتی عەرەبی، پارێزگارەکەی لە کوردەوە گۆڕا بۆ عەرەب. بە دەیان هەزار کوردی کەرکوک ئێستا...