کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوای ڕیفراندۆم چیمان لە دەستدا؟

Monday, 20/11/2017, 21:26


کەرکوک کە شارێکی زۆرینە کوردە و لە دوازدە ئەندامی پاڕلەمانی عێراق لە کەرکوک هەشتیان کوردن واتا لانی کەم لە سەدا ٦٧ی پارێزگای کەرکوک کوردنیشینە بە پێی دەنگدەران. جگە لەوەی دەسەڵاتی کوردی لە پارێزگای کەرکوک گۆڕدرا بە دەسەڵاتی عەرەبی، پارێزگارەکەی لە کوردەوە گۆڕا بۆ عەرەب. بە دەیان هەزار کوردی کەرکوک ئێستا ئاوارەن لە پارێگاکانی هەولێر و سلێمانی. ئەو کوردانەی ماونەتەوە لە ناو شاری کەرکوک و دەور و بەری تووشی سووکایەتی و ئەشکەنجە و تاڵان بوونەتەوە لە لایەن حەشدی نا شەعبی و سوپای عێراقەوە. لە ئایندەدا هیچ گرەنتی یەک نی یە کە ڕێژەی کورد لە هەڵبژاردندا زۆر کەم نەبێتەوە، چونکە دەسەڵات لە بەر دەستی عەرەب و تورکمانانی کەرکوک بە پشتیوانی بەغدا و تورکیا و ئێران زۆرترین تەزویر دەکەن تاوەکو وا نیشانی بدەن کە ڕێژەی کورد لە کەرکوک کەمتر لە سەدا پەنجایە، بەمەش جێ پێ ی کورد لە کەرکوک لەق دەبێ لە پەڕلەمانی عێراقدا. ئیتر کورد ناتوانێ بڵێ کورد لە کەرکوک زۆرینەیە. زۆر نزیکە خوێندن بە کوردی لە پارێزگای کەرکوک نەمێنێ وەکو سەردەمی بەعسی لێبێتەوە. نەوتی کەرکوک کە بەرهەمێکی زۆری بۆ دەوڵەتەکەی پارتی لێهەڵدەهێنجرا هاتە سەر سفر. کەرکوک سەنگێکی بە هێزی نێودەوڵەتی هەیە لە بەر نەوتەکەی، هەموو ووڵاتانی دونیا هەستێکی تایبەتیان دەبێ بۆ ئەو هێزەی کەرکوک بەڕێوە دەبا. کورد لە ناو ووڵاتانی نێو دەوڵەتی دا پێگەیەکی گەورەتری هەبوو کاتێ کەرکوکی لە ژێر دەستدا بوو. 
پێش ڕیفراندۆم ئەو شارە کوردی یانەی کە کورد بە داخەوە بە تەواوی لێ نائومێد بووبوو کە بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان شارەکانی مەندەلی، بەدرە، جەسان، سەعدییە، سڵێمان بەگ، تەلەعفەر، حەویجە، حەمدانی یە و تەلەعفەر بوون. ئێستا دوای ڕیفراندۆم مەترسی لە دەستچوونی شارەکانی خورماتوو لە پارێزگای سەلاحەددین، گوڵاڵە، خانەقین، قەرەتەپە لە پارێزگای دیالە،  شەنگال، زومار، مەخمور، گوێڕ، باشیقە، خازر، ڕەبیعە، شێخان  و قەیرەوان و تەلکێف، قوش، وانە، فایدە، بەرتەلە لە پارێزگای موسڵ. کە بە هەموویان دەکاتە خاکی لە ٪٥١.٤ خاکی تەواوی هەرێمی کوردستان کە دەکاتە  ٤٤.٣٣٠ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە کە ئەو خاکە زۆرترە لە تەواوی خاکی سویسڕا. لە ڕووی ڕێژەی دانیشتوانەوە کورد خاوەنی پێگەیەکی بە هێز تر بوو، کە هێزی مرۆیی، سەربازی و کارکردنی ئەو ناوچانە نیزیکەی سێ میلیۆن کەس دەبێ. ئێستا دەسەڵاتی کوردی هەموو ئەوانەی لە دەستدا لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا!؟
کێ بەرپرسە لەو کۆست و کارەساتە گەورانە كه‌ له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا به‌خوێنی 1700 پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدو زیاتر له‌ 12 هه‌زار برینداری پێشمه‌رگه‌ پارێزراو بون.
پارتی شکستەکە و کشانەوەی پێشمەرگە بە دەستی یەکێتی و بەتایبەت پاڤێڵ تاڵەبانی لە ژێر فشاری قاسمی سولەیمانی دەزانێ! یەکێتی و پاڤێڵ تاڵەبانیش دەڵێن بۆچی پارتی لە دیبس و مەخمور و گوێڕ و شەنگال و باشیقە و ڕەبیعە و تەلکێف و هتد کشایەوە و شەڕی نەکرد کە ئەو شوێنانە هەمووی لە ژێر سەرپەرشتی ڕاستەو خۆی پارتی دابوون؟ لە ڕاستیدا هەردوو لایەن درۆش دەکەن و ڕاستیش دەکەن. بەڵام ئەوەی کە جێگەی پرسیارە ئەوەیە کە هیچیان دان نانێن بە شکستی خۆیان. هۆیەکەشی ئەوەیە کە ئەوانە نەک هەر دیکتاتۆرن (بێگوومان هیچ دیکتاتۆرێکیش تا سەری پان دەکرێتەوە یاخود نەمرێ دان بە هیچ شکستێکدا ناهێنێ) بەڵکو قومارچین، باندی مافیان بەڵام جیاوازی ئەم قومارچی و مافیایانە زۆر جیاوازییان هەیە لە چاو هەموو قومارچی و مافیاکانی دونیا، ئەویش ئەوەیە کە ئەمانەی پارتی و یەکێتی قومارچی و مافیای خاکی نیشتمانی کوردستانن. هی دونیا هی پارەو ژن و سەروەت و سامانن.
شەیدا موحەممەد ئیبڕاهیم - ڕانیە
19. 11. 2017

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە