بۆ مێژوو بەخەڵکی کوردستان دەڵێم کە گۆڕان تەنها کائینێکە سواری ناڕەزایەتیەکانی خەڵک بوو، ئەگەر پێشتر هیوا بەم هێزە بوبێت ئەوا لەسایەی کۆمەڵێک خەڵکی کۆنە زەرفاتیف لە ئێستادا ناڕەزایەتی خەڵکی کپ کردەوە.سەرانی گۆڕان (واتە خانەی ڕاپەڕاندن کە بوونەتە دیواری ڕاگری دەسەڵاتی داڕوخاو بەڵام دەنگدەرانی و هەڵسوڕاوەکانی هەمان هێزی یاخی بونی جارانی هەیە وە بۆشاییەکی گەورە هەیە لە نێوان خانەی راپەڕاندن و خوارەوەیدا، ئەوان ناتوانن ببنە میراتگری نەوشیروان مستەفا و ئەو یارییە سیاسیانە بکەن کە پێویستن و کەمێک خۆیان...