چوومە سر ئەزمەڕ تەماشای خوارەوەم کرد شاری سلێمانیم بینی تەمێکی ڕەش دایگرتبوو وەکو ئەوەی کڵاوی لەسەری کرابوو، زۆر سەرم سوڕما گوتم دەبێت ئەو خەڵکە ئاوها لە ناو رەشایی و دوکەڵ و تەپوتۆزو پیسیدا بژین؟ چونکە ئەوانەی لەناویدا دەژین لە نزیکەوە نایبینن و هەستی پێناکەن، کە چوومە خوارەوە کەوتمە کنەو گەڕان بۆ زانینی ژمارەی موەلیدەکانی پێدانی کارەبای گەڕەکەکان، زانیم ژمارەیان ٥٤٠ موەلیدەیە، لەو رووبەرە بچوکەدا ئەوەندە موەلیدەی گەورە (جگە لە هی مەسئول و بینا بازرگانی و تایبەتەکان) ١٧ سەعات لەسەر یەك دوکەڵ و گازە...
خەڵك ئەوەندە هوشیاربوونەتەوە وەرەقەی سپیش بخوێننەوە، بە حوکمی بەسیاسیبوونی تاکی کورد لە مێژەوە، جا گەر وشترمر سەری بخاتە ناو خۆڵەوەو وابزانێت کەس نایبینێت ئەوا هەر خۆی هەڵدەخەڵەتێنێت. %٥١ی خاکی کوردستانیش کە ١٦/١٠/٢٠١٧ تەسلیم بە عەبادی کرا، خیانەتێک بوو هەرگیز لە بیرناکرێت، نازانم بۆچی ئەو خائینانە لە...
لە بیرتانە دەجالە گچکەی ناو حیزبەکەی تاڵەبانی ساڵی ٢٠٠٨ چ درۆیەکی شاخداری لەگەڵ کردن، تا بێدەنگمان بکات؟ ئەو گوتی ئەگەر لە ماوەی ساڵێكدا کێشەی کارەبا چارەسەر نەکر، ئەوا حەقە ئەو حکومەتە بڕوات، کەچی وا دە ساڵی بەسەردا رۆیشت، نە کارەبا چاک کرا، نە حکومەتەکەیان ڕۆیشت، کە خۆی یەکێکی ئەو حیزب و دەسەڵاتە بوو!...
رۆستەم کەماللەمشەوانەدا گوێم لە ئەندامێکی پارێزگای سلێمانی بوو لەسەر کەناڵی پارتی دەیگوت ئێمە وەك پارێزگای سلێمانی موچەی عەبادی قبوڵ ناکەین، باهەرێم بەش بەش نەبێت.ئەوەی بە وردی ئەم گوتەیە لێكبداتەوە دەگاتە ئەو حەقیقەتەی کە مەسئولە کوردەکان هەرگیز بیریان لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی کورد نەکردووەتەوە و هەمیشە...