کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەر گٶران و یەکەتیش مافیا نین با ئاوها بکەن

Thursday, 21/12/2017, 7:09


خەڵك ئەوەندە هوشیاربوونەتەوە وەرەقەی سپیش بخوێننەوە، بە حوکمی بەسیاسیبوونی تاکی کورد لە مێژەوە، جا گەر وشترمر سەری بخاتە ناو خۆڵەوەو وابزانێت کەس نایبینێت ئەوا هەر خۆی هەڵدەخەڵەتێنێت. %٥١ی خاکی کوردستانیش کە ١٦/١٠/٢٠١٧ تەسلیم بە عەبادی کرا، خیانەتێک بوو هەرگیز لە بیرناکرێت، نازانم بۆچی ئەو خائینانە لە ١٥/١٠/٢٠١٧دا خەڵکیان هاندەدا بۆ بەرگری و کەچی خۆشیان ژێربەژێر ڕیککەوتن و پاشەکشەیان کرد؟ ئەی بۆچی پێش ١٦/١٠/٢٠١٧  نەیاندەگوت ئەم دوو سوپایە بەرابەر نین؟
پرسیار هەر تەواو نابێت، بەڵام ئەوەی کە قسەی گرنگی ئەمڕۆیەو وەك کورد دەڵێت: قسە هەزارە دوانی بەکارە... ئەوەیە کە بڵێین بۆچی دوو مانگ زیاترە شەرتان دۆڕاندو کوردستانتان تەسلیمی عەبادی کردووەو کەچی خەڵکیش هێشتا موچەی وەرنەگرتووەو باری گوزەرانی خراپتر بووە؟ باشە  بیانووی عەبادی ئەوەنییە چەند فەرمانبەرێک بنێرێت بۆ فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنووریەکان تا سەرپەرشتی داهات و خەرجی بکەن؟؟
 ئەی بۆ ڕازی نابن؟ گەر لە زۆنی سەوز دەڵێن زۆربەی دزیەکانی کوردستان لە زۆنی زەرد دەکرێت، ئەی بۆ ئێوە ڕێ نادەن فرۆکەخانەی سلێمانی و خاڵی سنووری پەروێزخان چەند فەرمانبەرێکی حوکمەتی ناوەندی بۆ بچێت؟ یان ناتانەوێ لە دزیەکانتان دەست هەڵگرن، یاوەکو لەگەڵ زۆنی زەردا شەریکە بەشن، ئەگینا گەر زۆنی سەوز ئەمە بکات و فەرمانبەرانی زۆنی سەوز موچەی تەواوی خۆیان وەربگرن، ئەوا هەر دوو مانگ نابات دەسەڵاتی زۆنی زەرد دەڕوخێت، یان ئەوانیش دەبێت ئاوها بکەن، یان میللەت دەیانڕوخێنیت
ئەوانەی خۆیان بە دڵسۆز دەزانن لە ناو گۆڕان و یەکێتی دەبێت بە زووترین کات بەم هەنگاوە هەستن و بە هۆیەوە میللەت لەو قەیران و تەنگژانە ڕزگار بکەن، ئەگینا میللەت ڕقی لە هەڵچوون و کەفوکوڵدایە کە هەمووتان وەلا بنێت و دەسەڵاتێکی مەدەنی تەکنۆکرات بێنێتە شوێنتان، بێگومان باجەکەشی هەر دەبێت سەرانی مافیای دەسەڵاتی زۆنی سەوز بیدەن و ئەو هەموو دزیی و زوڵمەی ٢٦ ساڵە لە خەڵکی رەش و رووتی دەکەن لە قوڕگیان دەردەهێنرێتەوەو دەبنە عیبرەت بۆ هەمووان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە