کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەستم دامێنتان نەکەن.. ئیتر بەسە

Thursday, 09/11/2017, 0:00


رۆستەم کەمال
لەمشەوانەدا گوێم لە ئەندامێکی پارێزگای سلێمانی بوو لەسەر کەناڵی پارتی دەیگوت ئێمە وەك پارێزگای سلێمانی موچەی عەبادی قبوڵ ناکەین، باهەرێم بەش بەش نەبێت.
ئەوەی بە وردی ئەم گوتەیە لێكبداتەوە دەگاتە ئەو حەقیقەتەی کە مەسئولە کوردەکان هەرگیز بیریان لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی کورد نەکردووەتەوە و هەمیشە پشکی هاوڵاتیانیان دزیوە بۆ خۆیان.
وەختێك کەناڵەکەم گۆڕی عەبادی قسەی دەکردو دەیگوت هەرێمی کوردستان لە مانگی ئۆکتۆبەردا بە ڕێژەی  ٥٥٠هەار بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە، بۆچی موچەی فەرمانبەرانیان نەداوە؟
منیش بە کاکی ئەندامی پارێزگا دەڵێم ئەو کاتە هەرێم بەش بەش بوو کە لاهورو ئاسۆو هێرۆ ئاراس و شێخ جەعفەرو ئەوانەی تر ، هێزی حەشدی شەعبییان هێنایە سەر خاکی  کوردان، ئەو کاتانەی هێزەکانی ٨٠ مەخموریان جێهێشت بۆ حەشدی شەعبی. تاکە سوودێکی عەبادی ئەوەیە موچەی تەواوی فەرمانبەرانی کوردستان بدات و لەدەست دزەکانی زۆنی زەردو سەوز دەریبهێنێت.
بۆچی بە موچەدانی هاوڵاتیانی کوردستان هەرێم بەش بەش دەبێت؟ مەگەر نێچیرڤان بارزانی خۆی نەیگوت هەموو بۆریەکانی نەوت تەسلیمی عەبادی دەکەین بەمەرجێك موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات؟
لێرەدا راستییەکی تفت و تاڵ دەخەمە روو، هەموومان پێمان ناخۆشەو کەسیش ناتوانێت نکۆڵی بکات؛ ئەویش ئەوەیە هەموو مەسئولە کوردەکان دزن، کەڵکی ئەوەیان نییە ١ دۆلاریان پێ رابسپێردرێت، ئەوانە مافیاو خائینن، هەر هۆی ئەمەشە لە ماوەی ٢٦ ساڵی رابردوودا کورد خاوەنی دەبابەیەکی پێشکەوتوو نەبووە، رووی دەمم دەکەمە ئەو دزەو دەڵێم : باشە ئەی بەکرێگیراوی ناپاکی ئەندامی پارێزگای سلێمانی ئەگەر موچەی حوکمەتی بەغدا رەفز دەکەنەوە ئەی بۆ مەسئولە دزەکانی پترۆ دۆلار هێشتا چارەکە موچەی مانگی هەشتییان نەداوەبە فەرامانبەران؟ خۆیان مورتاحن و میللەتیش با لە برساندا بمرێت.. کاکە خەڵك دەیەوێت وەکو مرۆڤ بژی و لە موحتاجی رزگاریان بێت، بۆ وا لەو میللەتە بەدبەختە دەکەن ئەی دزەکان؟ ئەم خانووە بێ بناغەیەی ئێوە ٢٦ ساڵە پۆزی پێوە لێدەدەن بە فویەك دەڕمێت. ئیوە شێری ناوخۆ و ڕێوی دەرەوەن، پاڵەوانی زگی میللەتن و سوك وڕسوای بێگانەن.. ڕوورەشی بۆ هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە