گری ئاگڕی باباگوڕگوڕ لە قازانجی گێدایە
Thursday, 04/07/2019, 1:43
کەرکوک خۆی ھەرلە شۆن خۆیدا ئاگرە لەناوەوە لەدەرەوە ، بگرە لە سەردەمی ئارابخاوە ، لەسەردەمی ھەموو حکومەتەکانی عێراق لە عوسمانیکان ھەتاکو سەردەمی ئینگلیز لە سەرەتایی سەدەی بیستدا دوا بەدوای دەسەڵاتی پاشاکان ، قەومییەکان شیوعییەکان بەعسییەکان، تۆرانییەکان جەلالییەکان مەلالییەکان ، ھەر بە ئاگر لە گەڵیا کار کراوە ھیچ لەو دەسەڵاتداران ھەۆڵیان نەدواە ئاگرەکە بکوژێنن ، بۆیە فەلسەی ئاگر و زۆرانبازی چینایەتی قەومی ،گرین و فڕۆشتنی ، لە قازانجی ھەموو خاوەن دەسەڵتداران بووە ،بەپێچەوانەی لە زەررمەندی خۆی شارەکە لە بنەرەتدابووە ،خەڵتاندن بووە مایەی باوەری کەسانێکی زۆری شارکە بە دەسەڵاتداران ، بۆیە ئاگرکە بەمانە سایکۆڵۆجیەکەی ئەبووایە بەھەڵگیرساوی بمێنی ھەتاکو تاکە کەسێکی کورد لەم شارە بێ ، ھەتاکو دوکەڵە رەشەکەی کە سەرتاپای ئاسمانی رەش ئەکات ھەر لە قازانجی دەسەڵاتدارانی ناو کەرکوک دەرەوەی بووە ،، بۆیە ھیچ کاتێک بەشێوەیکی راستەقینە نەبووەتە ماییەی خۆشی ، ئەگەر چی شۆنێکی تایبەت مەندی خۆی ھەیە لەناو ترازوی ھێزدا لەناوچەکە ، دانیشتووەکەی ، کورد خۆی بە خاوەن کەرکوک ئەزانێ زۆر بەڵگەنامەی مێژووی جەغت ئەکا لەسەر ئەمە ، ھەروەھا تورکمان عەرەب ھەتاکو یەھودییەکان ئەگەر بگرێنەوە خۆیان بەخاوەنی ئەم شارە ئەزانن وەکو چۆن مەسیحیەکان ئاشورییەکان لەزاری خۆیان بەڵگەنامەی مێژووی خۆیان دەر خستووە کەئەوان بناخەی ئەم شارەیان دامەزراندووە ،ئەمە ئەبێتە چۆن چەند ئەم شارە گرنگە لای ھەمووان ، گەیشتن بە ئەھمیەتی زۆر روون ئاشکرایە ، بۆ زانین ئەتوانیین جیۆپۆلەتیکی کەرکوک وستراتیجیەتی کەرکوک ورۆڵی ئابوری بۆ کوردستان. هەڵکەوتەی جیۆپۆلەتیکی کەرکوک. بەقەزاو ناحیەکانیەوە، هاوسنورە لەگەڵ عێراقی عەرەبی وتارادەیەکیش لەکەلارەوە نزیکە لەئێرانەوە، دەوڵەمەنترین شارە لە روی ئاوی ژێر زەویەوە، ولەرووی پیشەسازی نەوت وغاز وئاوی کانزای وکبریت وبەرهەمهێنانی کەرەسەی بیناسازی وسامانی مرۆیەوە، لاوازترین شارە لەرووی دەستێوەردانی دەرەکیەوە ،کە ھەردراوسێک بەبەشی خۆی دەستێوەردانی کردووە ، ،ئێران ، تورکیا ، وڵاتانی عەربی ، سنەو شیعە ، بەتایبەتی دەستێوەردانی تورکیا لە رێگەی تورکمانەکانەوە ، وتورکیا سەرەکیکرترین ئاستەنگ بووە لەنەگەیش بەرێکەوتن لە گەڵ حکومەتەکانی عیراق ،کە بووەتە مایەی درێژی ڕش وقوربانیدانی زۆری کوردەوە ، کەرکوک خاکەکەی بریتیە لە تەختای وهەندێک تەپۆلکە وبەرزای جۆراو جۆر وەک بەرزایەکانی جەوەڵ بۆر وبانی مقان خاڵخاڵ وبەرزایەکانی حەمرین وسنوری دوز وکفری وقادرکەرم ، دەشتایەکی فراوانی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی دانەوێڵە ورێژەیەکی زۆری خۆراک ، خاڵەلاوازیەکانی جوگرافیەکەی وتەوەرەکانی ، تەنگە بەری فتحە ، پێکهاتەی عەرەبی حەویجە وقوڵایان بۆ سونەی عەرەب، تەنگە بەری حەمرین رێگای کەرکوک بەغدا، هێڵی ستراتیجی نێوان موسڵ وکەرکوک، خاڵە جیۆپۆلەتیکی وستراتیجی بەهێزی ، سلێمانی هەولێر قۆڵایەکی ستراتیجی بەهێزی بۆ دورست ئەکات، لەرووی سەربازی وئابوریەوە ، چونکە کەرکوک لەیەک کاتدا دەتوانی کاڵا وبەروبومی ئەو دووشارە بێنێتە بازاڕەکانیەوە ووبەروبومی خۆشی لەو شارانە ساغکاتەوە، بەهۆی زۆری غازی سروشتیەوە دەتوانێت غاز بکاتە وەسیلەی بەرهەمهێنانی کارەبا وپرۆژەی گەیاندنی غاز بە ماڵ بەماڵی کوردستان لە رێگەی تۆر وهێلی بۆریەوە.جگە لەمانە هەڵکەوتەی جوگرافی کەرکوک لەبارە بۆ دروستکردنی شاری تازە وشاری پیشەسازی ودامەزراندنی پیشە سازی پترۆ کیمیاویات.
لەرووی نەتەوەی وئابوری وژمارەی کوردەوە، کەرکوک رۆڵی گرنگ ئەگێری بۆ نەهێشتنی بێکاری لەکوردستان وهاوسەنگی لەنێوان سونەی عەرەب وکورد، پێداویستیەکانی کەرکوک، پێکهێنانی هێزی سەربازی بەهێز وپڕ لە چەکی پێشکەوتو نوێوە،، دروستکردی هێڵی بەرگری بەهێز لەوسنورانەی هاوبەشە لەگەڵ عێراق، ئێران، بەهزکردن وبەشداری فەعال لەگەڵ پێکهاتەکانی، دروست کردنی بەنداوی بچوک بچوک بۆ گلدانەوەی ئاوی باران، دروستکردنی چەند سایلۆیەک لە نزیک سنورەکانی لەگەڵ هەولێر وسلێمانی، دروستکردنی پاڵاوگەی گەورە وچەند وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا وغاز، پێشەسازی کشت وکاڵ بۆوژانەوەی کشت وکاڵ وگەشە پێدان وپەرەپێدانی گوندەکان، دامەزراندنی سەنتری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی وکۆلیژی سەربازی وکولیەی ئەرکان حرب ،تەرخانکردنی بودجەی موتەکامل بۆ زانست ومەعریفە وبوژانەوە وگەشەپێدانی بۆاری رۆشنبیری، ..........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست