دوور لە سیاسەت، کێ بۆقەکەی کوشت؟
Tuesday, 19/02/2019, 6:00
لە ساڵی ١٨٧٢ زانای ئەڵمانی (ھاینزمان) تاقیکردنەوەیەکی کرد لە سەر چەند بۆقێک لەناو ئاوێکی گەرمدا ، بۆیە چەند قابلەمەیەکی ھێنا پری کرد لە ئاو لە پلە گەرمی گەرماوی ناوەنج داینا، لە ھەر قابلەمەیەکدا بۆقێکی تیا دانا ، دەستی کرد بە بەرز کردنی پلەی گەرمی ئاو زۆر بە وردی، لە تاقیکردنەوەی تری دا ھاینزمان کەکاتێک پلەی گەرمی ئاو بەرزئەکرد بەشێوەیەکی خێرایی ، بۆقەکان توانای ٢٥پلە زیاتریان نەدەبوو ، ھەوڵی راکردنیان ئەدا بە بازدان لەناو قابەکە، بەڵام سەیر لەوەدابوو ھەتاکو پلەی گەرما زیاتر لە ٢٥پلە بەرەو سەروو ، کەئەگیشتە پلەی گوڵان بۆقەکان ئەمانەوە بەبێ ھەۆڵدان بۆ بازدان ھەتاکو ئەمردن ، ئەم تاقیکردنەوەی ( ھاینزمان) وەڵامی پرسیارێکی کردە ژێر باسەوە
کێ بۆقەکی کوشت؟
لە وەڵام دا ئەوەی بۆقەکەی کوشت پلەی گەرمی ئاوەکە نەبوو ،بەڵام ئەوەی بۆقەکەی کوشت نەبوونی توانا لەسەر بریار دان بۆ بازدان ، بۆیە ئەم تاقیکردنەوەیە بووە ، وێنەیەک بۆ چۆنیەتی ڕازی بوون بە بەھەموو گێشەیەک کە توشمان ئەبێ ، لەوانەیە زۆر جار پێت خۆش نیە ، بەگۆرانکاریەکانی ژیانت چونکە لە گەمیدا خۆی ئەبینێ ، ھەندێ جاڕ زیاد توند ئەبێ پلەی بەرز تر ئەبێ ،واھەست ئەکەی گرنک نیە گۆرانکاریەکان بەر چاو بگرێت چونگە زۆر گرنگی نیە ، بەڵام تۆ بەمە خۆت کردە ناو قابی بۆقەکەوە ، ھەتاکو ئەگەیتە پلەی گوڵان نەمانی خۆت ، ،خۆت ئەبینی لە گۆمڵگایەکی تۆ ھیچ باوەرت پێنێە لە ژیانێک تۆ ھیچ خۆشت ناوێ، لە ژیانێک ھیچ کاتێک نەتویستووە تیایدا بیت ، ، بەڵام کات ڕۆیشت ئەوەی رۆی ڕۆیشت ، کاتیک توانای ئەوەت نامێنی لە بەرگری بۆ بازدان ، تاقیکردنەوەی بۆق گۆڵاوەکە ، باسی زۆری لەسەرە ، لەسەر ھەموو بێ کەسو کەسەکان ئەگیرنەو. باسی سێ کەسەکە .
کاتێک سێ کەس ھەوڵ ئەدەن لە شارەکەیان راکەن بۆ شاریکی تر دوای بریاردان ڕێکەوتن لەگەڵ شۆفێریکی قاچاغ بۆ ئاو دیو کرنێان بۆ ناوچەیکی تڕ ، خۆیان حەشار ئەدەن لەناو تانکێکی ئاو گەورە ، کاتێ ئەگەنە خاڵی پشکنین شۆفێرەکە قەباغی تانکەکە ئەگەڕی ، ئەمەش ئەبێ لە ڕۆژیکی گەرمدا ، ھەر سێکیان ئەخنکێن ، ئەمرن لە کاتی پشکنیندا ھەۆڵی ئەوە ئەدەن دەنگیان دەرنەچێ ، دوای ئەوەی شۆفێرکە لە خاڵی پشکنین ڕزگاری ئەبێ ڵە مەودایەکی ڕۆیشتن دا ، دوای کردنەوە ، بۆی دەرئەکەوێ ھەرسێ کەسەکە مردوون ، بۆیە شۆفیرەکە پرسیار ئەکات ئەگەر منیان ئاگادار بکردایە ئەم کارەساتە رووی نەئەدا ،بەڵام من لەخاڵی پشکنین دا بووم ئەو ژیانم لە،مەترسێدا بوو ئەوانیش ڵەگەڵمدا .
فیولا دیزموند..
لە سەدی بیستدا ، ھیچ سەیر نەبوو شۆنی دانیشتن لە ھۆلی سینەماکان دابەش بکرێ بەسەر رەش پێست سپی پێست . لە ساڵی ١٩٤٦، ئۆتۆمبیلەکەی (فیولا دیزموند ) لەکار کەوت لە دوور ماڵی خۆی ، بۆ ئەوەی کات بکوژی ھەتاکو کەسێک ئۆتۆمبیلەکەی چاک بکات سەردانی سینەمایەکی نزیکی کرد ،بەڵام فەرمانەدەکانی ھۆڵی سینەما پلیتی تایبەتیان پێ نەدا رازی نەبوون لە خانەکانی پێشەوە دانیشێ ، ناچار بوو ڕۆیشت پلیتی رەش پێستی گری ، چووە ڕیزی پێشوە دانیشت ، ئەوسا پێیان ووت قەدەغەیە بۆت نیە دانیشی لەم شۆنەدا ، ھەموو ھەوڵەکانی بە فیرو رۆیشت ھەتاکو پۆلیس ھاتو دەسگیر یان کرد فڕێیان دایە دەرەوەی ھۆڵی سینەما ، ھەموو کەسێک بۆی ھەیە لە ھەموو شۆنێک دانشی ، فیولا، خۆپیشاندانی نەکرد دژی ڕەگەز پرستی دروشمی مافی ڕەش پێستەکانی ھەڵنەگرد ، لە شۆستەکان و شەقامەکاندا ، ڕووداوی دیزموند جێی زۆر سەرنج نیە ، بەڵام جێگای سەرنج ئەوەیە فیولا دیزموند لە ساڵی ٢٠١٨ بووە یەکەمین ئافرەت وێنەکەی لەسەر دراوی کەندی دابندرێ ، کردەوەکەی دیزموند بووە ھۆی ھەڵگیرسانی جولانەوەی مافی کەنەدیەکان دوای ئەم رووداوە ، ھەۆڵی جوڵانەوی مافی مڕۆڤی کەنەدیەکان ھەڵگیرسا ، لەگەڵ سەیری ئەم رووداوە ، خۆی دا ئەگەری ئافڕەتێکی ڕەش پێست لە ھەمان شۆن دا بێ لەگەڵ مناڵەکانی چاوەروانی نمایشی فلمێکی بن ئەوسا دێتە پرسیار لەخۆی بۆچی ئەبێ ئێمە لە کورسیەکانی پێشەوە دانەنیشین بۆچی ھەردەم ڵە ریزی دواوە بین، ئەگەر کردەوەیەکی ئاسای بێ تۆ پێ ڕازی ئەبی چونکە تۆ لەم گۆمەڵکایە بویتە ژیانت بردووەتە سەر ، دێتە بەرگێۆمان برادەرێکت پێت ئەڵی تۆ ئەوەی ئەکەی ھیچ سودێکی نیە ئەگەر تۆ پاڕەی برتیل وەرنەگری ئایا گەندەڵی کەم ئەبێ لە شارە بە کردەوەی تۆ گەندەڵی رائەوەستێ ،نەخێر نا ، ئەمە راستیە ، رامەکە لەدەستی ، ھەمان کات تۆ کار ناکەیتە سەر ئەم گەندەڵیە لەدەست من تۆدا نییە ، لە ھەمان کاتدا برادەرێک تر پێت رائەگەیەنێ گەندەڵی ئاسای نیە لە ژیانمان دا ، بۆیە تۆ لە دوریانی سێ چوار رێگا خۆت ھەڵبژێرە ....چی بکەی چی نەکەی سەر بەرزی ڵە رێگای خۆت دایە تەنیا .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست