جەمال خاشقچی
Thursday, 18/10/2018, 7:10
ڕۆژ بەڕۆژ ھەواڵی بزر بوونی یاخود کوشتنی خاشقجی لە ڕۆژنامەو ڕاگیاندراوەکانی جیھان زیاد ئەکات بە پلەیەک عەقل تەقبولی نەکات لە لای ھەندێ کەس ، بەڵام بۆگەڕانەوەو بۆ سایکۆلۆجیانی سەرانی حوکمرانی عەڕەب کە ناسراون بە مێژویەکی خوێناوی ھەڕ لەسەرەتای حوکمرانییان بۆ ئەم ناوچانە ، ھەر لەسەردەمی خولافەکان و موسڵمانان کە ھەموی لە پەرتووکەکانی خۆیان نوسڕاوەتەوەو چۆن دۆستو نەیارانێ خۆێان کوشتووە ، بەڵام تراجیدیایە خاشقجییە چی یە، ھەواڵی کوشتن و برین بە تاک بە کۆمەڵ لەم دونیایەدا ڕۆژانە لەبەر چاوە ، دەڵەوت بە تاک کۆمەڵ ھاوڵاتیانی خۆی ئەکوژی بە ئاشکراو بەنھێنی ، پارتەکان لاینگرانی خۆیان بە تاکو کۆمەڵ ئەکوژن بە ئاشکراو بەنھێنی ، دەسەڵاتو دەسەڵاتدان بە تاک کۆمەڵ مڕۆڤەکان ئەکوژن بە ئاشکراو بەنھێنێ ، بەڵام لە دوو ھەفتەی ڕابردوودا گریانی تمساح ڕژا بە پێنووسی و بە ڕابەرایتی سەرانی ڕۆژنامەگەری جیھانی بۆ خاشقجی ، لەکاتێک دا کەس باسی ئەو ھەزاران کەسە ناکن کە ڕۆژانە ئەکوژڕین ، کوردستان کە خاوەن دەستەیەک لەشەھیدانی قەڵەم (((سۆرانی مامە حمە بەرواری کوشتنی لە ٢٠٠٨⁄٧⁄٢١ ڕۆژنامەگەرێکی گەنج دژی گەندەڵی وەستا لە گۆڤاڕی لفین کاری کردووە ، ، سەڕدەشت عوسمان برواری کوشتنی ٢٠١٠⁄٥⁄٥ ئەو کەنجە خەیاڵ جوانە کە ھەمان پیشەی بۆ خزمەتی ڕاستیەکان بوو ، کاوە گەرمیانی بڕواری کوشتنی ٢٠١٢⁄١٢⁄٢ سەر نوسەرێ گۆڤاری رایەڵە بوو ئەو کەنجە ئازایە کە پێنوسەکەی ھەردەم لە باسی حق لە )))، کەنمونەیان زۆرن ، کاروانەکەشیان ھەر بردەوامە ، بەڵام پڕوپاکندەیە بۆ خاشقجی چی یە ، ئەمە چییە ئەم ھەموو راگیندراوە جیھانی یە خۆیان قاڵ کردووە بۆ ئاشکرای ئەم دۆسیە ، کە بە کارێکی سیاسی زیاتر لەوەی کە ، روداوێکی کوشتن ، خریکە ئاراستەی دۆسیکە بۆ بارێکی تر ئەروات بۆ شاردنەوی راستیەکان ، خاشقجی چی بەسەر ھات کێن تاوانباران کێ لەپشتیانە
جمال کوری أحمد کوڕی حمزة خاشقجي ، ڕۆژنامەگری سعودي کە بەپێنوسەکەی پێوەندی ئەخوان موسلمون دەوڵەتی سعودیە بە کارێکی ئیستراتیجی خۆێ ئەناسی بۆیە ئەم ڕۆژنامەگەرە پاشە ڕۆژی خۆی نەئەزانی ، چی بەسر دێ ، بەیەک ووشە جێی در گڕان ولێبوڕدن کە جەماڵ یەکم ڕۆژنامەگەڕ نی یە ، دواین ڕۆژانەگەریش نی یە کە وون ئەبێ ، یاخود کوژاروە ، چونکە بە ھەزارھا ڕۆژنامەگەر ھەیە ھەتاکو ئێستا بێ سەرو شوێنە یاخود کوژراوە تاوانبارەکان لەناو حوکمەت و پارتەکان دەولەتەکان خاوەن پایە پلەن ، ، سەڕۆکی ئەنترپۆلی نێۆدەوڵەتی ، لە سین بزر بوو ھەتاکو دەوڵەتی سین ئاشکرای نەکرد ،کەس ئەوەند گرنگی پێنەدا ، نەیان کردە شانۆیەکی دراماتیکی کلاسیکی بەڵام بۆ خاشقجی بووە پاڵەوان جیھان لەکاتێک دا ژن و ماڵەکی خۆی بەجێ ھێشووە لەژێر دەسەڵاتی حوکمی سعودی بۆ تورکیا بە نێازی ژنی ھێنانە ، بەڕای من زاراوەی سیاسەت بگۆڕین بیکەین بە زاراوەی ((سەیر )) چونکە بۆ ماوەی ئەم چەندە ، مانگە ڕابردوو زۆر گۆران کاری کرا ، لە سعودیە و قەتر و ئێڕان تورکیا ، وتە رەقو قینەکان دارشتنی بۆ کرا ، بە دەوری ئیران و تورکیا و قەتر و سعودیە ، لە ھێڕشێکیی بە تین دەستی پێ کرد کە ئەمریکا رابەرایەتی ئەکا ھەتاکو ئێستا ھیچ لەم ھێرشانە ئامانجێکی رونو ئاشکڕای دیار نی یە تەنیا ئەوە نەبێ بەھێز کردنی ھەر یەکێک لەم ھێزانە بەرامبەر بەھاوڵاتیانی خۆیان بۆ قازانجی خۆیان ، ئەمانە کە ھەموو کاتێک ترد ھەموویان لەیەک قالبی سیاسی کار ئەکەن بۆ قازانجی سیاسی خۆیان بەس ، بەڵام ئێستا شیکردنەوەی بەرەو ئاڵۆزی ئەروات ، ئەمریکا ھەمو کارکتەرەکانی لەم ناوچەیەدا بەرەو ئاڵوزی ئەروات، ئەگەر چی ترامب بە ووتەی کەسە نزیکەکانی بە سەڕۆکی جیاواز لە مێژووی ئەمریکا ئەژمێر درێت ، بڵاوبونەوەی هەواڵی كوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنوسی ناوداری سعودی كە لە ئەمریكا نیشتە جێیە لەلایە ن قونسوڵگەری سعودیە لە ئە ئە ستەنبوڵ كاردانەوەيەكی زۆر گەورە و بەرفراوان لەسەر ئاستی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی وسەندیكاكانی ڕۆژنامەنوسان و تەنانەت ووڵاتانی گەورەی ئەمریكی و ئەوروپاو ناوچەكەشی بەدوای خۆیداهێنا. چونكە ئەنجامدانی ئەم تاوانە دژ بەڕۆژنامەنوسێك و بەو شێوە نامرۆییانەی كەتوركیاو ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست و بەرپرسانی ئەمریكی باسی دەکن ، محمد سەلمانی جێنشینی شای سعودیە لەم ووڵاتەدا كاروباری ووڵاتی كەوتۆتەدەست بارودۆخی سعودیە لەناوخۆو دەرەوەڕوی لەئاراستەیەكی خراپ كردوە ئەم گەنجە كەتەمەنی (33) ساڵەو لەئێستادا زۆربەی جومگەهەستیارەكانی دەوڵەتی بەدەستەوەیە لەوانەش بەرپرسی دەزگای هەواڵگری و سەرۆكی هێزەچەكدارەكان
جەمال خاشقچی یەكێكە لەوكەسەدیارانەی كەسەرەڕای ئەوەی پێشتر یەكێ بوە لەنزیكەكانی بنەماڵەی پاشایەتی و ڕاوێژكاری چەندان بەرپرس بوەو سەرنوسەری ڕۆژنامەی (الوطن) بوە نوسەرێكی دیاری ڕۆژنامەی (الحیاه) بوە بەڵام لەدوای ئەوەی كۆمەڵێك لەهاوەڵەنزیكەكانی دەس گیركراون ئەویش ڕێگە لێگیراوە لەوتارنوسین ، بەم هۆیەوە ئەویش ترسی لێنیشتوە كەهاوشێوەی هاوڕێكانی دەسگیربكرێت وبخرێتەزیندانەوە دواجار ساڵی پاربڕیاردەدات كەسعودیە بەجێبهێڵێت وبەرە ئەمریكا كۆچ بكات .لەئەمریكا نوسەرێكی دیاری ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بوەو بەبەردەوامی چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەناڵەكانی ڕاگەیاندندا هەبوەو ڕەخنەی لەدەسەڵاتدارانی سعودی گرتوە. ،ھەتاکو ئەم ساتە کە ھەواڵی کۆشتنی بەر بڵاوە ،
ئیمكین كەسیناتۆرێكی سەر بەدیموكراتەكانە دەڵێت: ئەگەر ئەوە بچەسپێت كەسعودیە ئەوكارەی ئەنجام دابێت ,ئەمە كاری گەری دەبێت بۆسەر پەیوەندیە ئابوری وسەربازیەكان لەگەڵ ئەمریكادا,ئەوكاتەش پێویستە (بەبێ گەڕانەوە بۆئیدارەی ترامپ) لەلایەن كۆنگرێسەوە سزای سەختی بەسەردا بسەپێنێت لەلایەكی تریشەوە ئیستا لیژنەی كاروباری دەرەوە لەئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەڵێن پێویستە سعودیە بەرەو ڕوی سزای سەخت ببێتەوە لەچوارچێوی یاسای (ماگنیتسكی) ، ئەمە بەشێکە لە سیاسەت بەشێکە لە مەینەتی گەلانی ێ دەسەلات کوردیش لەپامێان لە،ریزدایە ھە بە بەردەوانی توشی شۆک بووە ، لەم گەمەیدا، سەر سام بوینە کەس خاوەنی سیاسەت نییە تەنێا خاوەن زبڕو چەکو کوشتن بڕین تەورو چەقۆ ،،،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست