شۆرش و دەوڵەت بەشی سێیەم
Tuesday, 18/09/2018, 4:21
زاتەکان ھەر خۆیانن کۆبونەوەتەوە دوای شەڕو ئاشوبە لەکاتێک ھەر پێ ھڵدانێک لە شۆێنی خۆیدا پێناسەی بۆ کرا، چەوەسانەوە ، شۆڕشگیران ، پاڕتەکان ، بەڕنامەکانانیان لەکۆتایی دابوون دابوو ، کارێکی زۆریان ئەنجام دا بۆ زاڵ بوون بە سەر مڕۆڤەکان بەڵام لە ئاکامی زۆڕینەی نێرۆ مێ پێوەندێ کردنیان بەیەکەوە بە کاری خۆیان کرد کە بووە ئەوەی مڕۆڤەکان زیاد بن فکرەکان زیان بن ، بۆیە پێویستی کرد لەسەر لایەنی چەوسێنەر زیاتر بیریکی بڵاو بەکار بھێنێت بۆ دەسەڵاتی سەرتاسەری لەسەڕ مڕۆڤ ، پێویستە مڕۆڤەکان تەل بەند بن ببەسڕێنەوە بە گوریس پا بگڕێن لە چواڕ چێوەی زەویکدا ، ببەسڕێنەوە بە مانای ئینتیما بوون بە خاک و نەتەوە ووڵات پاڕێزو و روحی نیشتمانی ، بیکەنە باڕێکی قورس بەسەر شانی گۆمەڵی کەس تەنیا بۆ ئەوەی زیاتر خۆیان خمخۆڕی بەڕژوەندیەکان بن ، بۆیە کایەی بیری دەوڵەت دروست بو ، ھەۆڵدان کە ھەر گۆمڵگایەک خۆێ بکات بەخاوەن خاکێک نیشتمانێک پەرەی سەند ، ھەڕ لە سەڕەتای بزوتنەوی ئەم بیرۆگەیە تێکرا مڕۆڤەکان خۆشیان ڕێگایان دابین ئەکرد بۆ ئەم کارانە ، ،ھەڕ گۆمەڵی بەپێی بیرو و باوەر کاری بۆ کردووە ، ئێمە کارمان لەسەر ئەوە نیە ھەتاکو چەند روحی نیشتمانپەڕوەری روحێکی پاک ئەبێت وەچێش وای ڵی ئەکات دژی ماناکەی خۆی بوەستێ ، ئێمە باسی ئەوە ئەکەین کە چۆن لەھەمو وێستگەکانی دروست بوونی دەوڵەت مڕۆڤە ساکارەکان، کەوتنە ژێڕ فشاری دەسەڵات و پاڕتە جیاوازکان بۆ قازانجی گۆمەڵی کەس دوەڵتیان بونیات کرد بەبێ ھیچ دان نان بەمافێ گەلان ، ئەگەڕ چی دەوڵەت دامەزرا ھاوڵاتی بو بە تاکێک لەناو دەوڵەت دا ، ، بۆ تۆزی زانیاری لە سەڕ دەوڵەت بەئەکادیمی ئەچینە ناو ماناکەیەوە ، ا
لە دەیەی حەفتا بەدواوە تیۆرییەکانی دەوڵەتسازی، لەناو ئەدەبیاتی یاسایی- سیاسیدا پەرەی سەندووە و گرنگیی تایبەتییان پێ دراوە. دەوڵەت، بە دامەزراندنی کۆمەڵێک دامودەزگای کارگێڕی، دارایی، دادوەری و سەربازی، بە شێوەیەکی یاسایی بڕیارەکانی خۆی لە چوارچێوەی وڵات و جوگرافیایەکی دیاریکراودا جێبەجێ دەکات. هزری دروستبوونی دەوڵەت، بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندیی بە گەشەکردنی چەمکی کۆمەڵگای مرۆیییەوە هەیە. سەرچاوەی ئەم هزرە، دەگەڕێتەوە بۆ پێویستییەکانی مرۆڤ بۆ هاوکاریکردنی یەکتر لە چوارچێوەی کۆمەڵگادا. پێداویستییە مرۆیی، ئابووری و ئاسایشییەکانی مرۆڤ، لە سەرەتادا پاڵنەر بوون بۆ دروستبوونی خێزان و پاشان هۆز و ئینجا گوند و شار و پاشان دەوڵەت، بۆ ئەوەی بتوانێ زیاترین پێداویستییەکانی خۆی دەستەبەر مێژوویندەوڵەت
ڕاستییهكهی، شتێکی دژوارە کە بتوانین مێژوویەکی ورد بۆ سەرهەڵدانی دەوڵەت دیاری بکەین. زۆربەی توێژەران لەو باوەڕەدان، مێژووی ئەم دیاردەیە بۆ سەردەمی دەوڵەتشارەکانی یۆنان دەگەڕێتەوە، کە وەک یەکەم یەکەی سیاسیی نزیک لە واتای دەوڵەت، بەگوێرەی زانستە سیاسییەکان سەریان هەڵداوە
هەرچەندە یەکەمین نموونەی دەوڵەتە مۆدێرنەکان یا دەوڵەتە ڕەهاکان، بۆ نزیکەی ٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە ئەورووپای ڕۆژئاوا دەگەڕێتەوە، بەڵام یەکەمین نموونەی دەوڵەتسازی، کە بە دەوڵەتە کلاسیکییەکان یا دەوڵەتەکانی پێشمۆدێرن ناو دەبرێن، مێژوویەکی دوورتریان هەیە و بۆ نزیکەی ٦٠٠٠ تا ٨٠٠٠ ساڵ پێش زایین دەگەڕێنەوە. بە ئەم دەوڵەتانە شێوازی جۆراوجۆریان هەیە، وەک دەوڵەتشارەکان، سیستەمە فیۆداڵییەکان، ئیمپراتۆرییە پاتریمۆنیاڵەکان، ئیمپراتۆرییە خێڵەکییەکان و ئیمپراتۆرییە بیرۆکراتییەکان. تیلی، دەوڵەتە کلاسیکییەکان، کۆمەڵەی شارە سەربەخۆکان، دەوڵەت وەک یەکێک لە گرنگترین چەمکەکان لە یاسای نێودەوڵەتیی گشتی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان وەرچەرخان و گۆڕانکاریی گەورە و بەرچاوی بە خۆیەوە بینی و چەندین تیۆریی جۆراوجۆر لەم بارەیەوە هاتنە ئاراوە، کە چوارچێوە و ناوەڕۆکی دەسەڵاتیان لەناو دەوڵەتدا دیاری کردووە هەرچەندە، مێژووی دروستبوونی دەوڵەت بە شێوازی کلاسیکی و مۆدێرن، مێژوویەکی کۆنە و مرۆڤ لەمێژە بەم چەمکە ئاشنایە، ە
زاراوەی دەوڵەت لە وشەی لاتینی STATVSK و STATEلە ئینگلیزی، کە ئاماژە بە حاڵەتی سەقامگیری و بەردەوامی دەکات. لە زمانی عەرەبیش لە (دال یدول) وەرگیراوە کە ئاماژە بە (التوقیت و الزوال) دەکات
یاسای نێودەوڵەتی، سیستەمێکە کە لەسەر بنەمای ویستی دەوڵەتەکان پێک هاتووە و دەوڵەتەکان بە ئەکتەری سەرەکیی ئەم سیستەمە لە قەڵەم دەدرێن. هەرچەندە لە سەدەی بیستەم، دامەزراوە و ئۆرگانی جۆراجۆر لە سیستەمی یاسای نێودەوڵەتیدا سەریان هەڵدا،
بەگشتی سێ پێناسەی جیاوازی یاسایی، سیاسی و فەلسەفی بۆ چەمکی دەوڵەت کراوە. لە پێناسەی فەلسەفیدا، دەوڵەت خاوەن ئامانجێکی سەرەکییە و لە سۆنگەی دەوڵەتی چاک، دەوڵەتی خوازراو یا دەوڵەتی خاوێن، ئەم گوزارەیە لێک دەداتەوە. . هەروا هەندێکی دیکە وەک مارکسییەکان، دەوڵەت بە ئەنجامی خەباتی هێزە کۆمەڵایەتییە ناتەباکان دەزانن زلە پێناسەی سیاسیدا،
هەر بۆیە، دەبینین لە سەرەتای سەدەی چواردە و پانزدە، کە دەوڵەتی هاوچەرخ، لە وڵاتانی فەرەنسا و ئینگلتەرا پەرەی سەند، لەو وڵاتانەدا وشیاریی نەتەوەیی گەشەی کردبوو، بۆیە دەتوانین گەشەی وشیاریی نەتەوەیی بە بناغەیەک بۆ دروستبوونی دەوڵەتە هاوچەرخەکابەپێی بۆچوونێکی تر، دەوڵەت بریتییە لە "کۆمەڵەیەک کە خاوەنی خاک و دانیشتووانە و ملکەچە بۆ دەسەڵاتێکی سیاسیی ڕێکخراو. بە وتەیەکی تر، بەپێی ڕێساکانی یاسای نیودەوڵەتی، دەوڵەت ئۆرگانێکە کە خاوەن سەرزەویی دیاریکراو و دانیشتووانی هەمیشەیییە، کە لەژێر چاودێریی
لە دەیەی حەفتا بە دواوە، تیۆرییەکانی دەوڵەتسازی لە ئەدەبیاتی سیاسیدا پەرەی سەندووە. ئەمەیش وای کردووە چەندین تیۆریی جۆراجۆر لەم بارەیەوە سەر هەڵبدەن و تەنانەت فراوانبوونی ئەم تیۆرییانە، وای کردووە جۆرێک لە ئاڵۆزی و پشێوی دروست ببێ. لێرەدا هەوڵ دەدەین گرنگترینی ئەو تیۆرییانە بخەینە ڕوو، بەم جۆرەی خوارەوە:
سروشتییە کە دەوڵەتە جۆراجۆرەکانی جیهان، بە درێژاییی مێژوو، بە شێوازی جیاجیا دروست کراون. هەر یەکەیان بەپێی هەلومەرجی تایبەت بە خۆیان، بڕیاریان لەسەر ئەو شیوازە داوە کە بۆ دامەزراندنی دەوڵەت شیاوتر بووە.زۆربەی زانایان کۆکن لەسەر ئەوەی کە، دەتوانین شێوازەکانی دروستبوونی دەوڵەت، بەم جۆرەی خوارەوە پۆلێن بکەین ، جیابوونەوە ، دابەشبوون ، دەستبەسەرداگرتن ، یەکگرتن: ، ڕیفراندۆم:
، کرداری یاسایی ، ێەمە باسێکیڵئەکادیمی بوو بۆ مانای دەوڵەت ، بەڵام بۆ گەڕانەوە بۆ باری ئینسانی دەڕ ئەکەوێت لە ھەموو بواڕەکان لە ھەموو مێژوودا دەۆڵەت لەزۆر کاتەکانی دوای دروستبوونی ئەبێتە ھاودژی خۆی بەماناکە ئەبێتە دەوڵەتی دکتاتۆری ،
ستالین ، ھتلر.........
شۆرشی گەلی روسیا بەسەر قەیسەری ستەم کار لە سەرەتایی سەدەی بیست سەرکەوتنی ھێنا ، ھەڕ لەن دوای شۆرش و دروست بوونی یەکێتی روسیا دەوڵەتێکی دکتاتۆری دروست بوو کە نمونەی دکتاتۆر ستالین بووە ، پێشوەری ستالین ھاوشێوەی ئەدۆلف ھتلەر بوو ، ھەردوکیان سەخترین دژمنی میللەتەکانی خۆیان بوون ، ستالین لە ناوچەی خۆرھەڵات سەڕی ھەڵداوە ، ھتلەر لە ناچەوی خۆ ئاوا سەڕی ھەڵداوە ، یەکیان سلافی دووەمیان ئاری بوو ، یەکیان شیوعی دوومیان دوژمنی شیوعیەت ، بەھەزاڕەھا کتێب ڵێکۆلینەوە لەسەریان نوسڕاوە ، کەھەڕدوکیان خاوەن دوو سایکۆلۆجیای لە بنەڕەتدا یەک بوون ، ستالین باوکێ پینەدۆز بوو دایکی بەڕگ دووری ئەکرد لەماڵان ، ھەر لەمناڵیدا دا ستالین خولیای ھۆنراوە نوسین بووە ، لە جۆرجیا قوتابخانەی قشەی بەجیھێشت، بۆ ماوەی بیست ساڵ لەکاری سیاسی نھێنی کاری کردوە ، ماوەیەکەش لە زیندانەکانی سیبیریا بووە ، ،لە سالی ١٩١٧ لە گەڵ لینین بوو کاتی ڕاگەیاندنی شۆڕشی ئۆکتوبەر ، لە ساڵی ١٩٢٢ بووە بە ئەمیندارو سەڕۆکی حزبی شیوعی سۆڤییەت ، دوای بە یەک مانگ ١٢٠ ھەزار جوتیار بە زۆڕە مەلی ڕاگیوزراونەتەوە بۆ گۆمەڵگا زۆر میللیە گشتو گالیەکان ، یاخود لەزیندانەکان بە ھەزارھا کەسی لەناو سۆپاو پۆلیس گرت لە زاناکان و دبلوماسیەکان لە پسپۆڕەکان سەرجەم کاسبی سۆڤییەتی ، ھتلەر ستالین لە خودی خۆیان بە شۆڕشگیر ناسڕاو بوون ، ھتلر لە دروست بوونی پارتە ئازدیخوازەکانی ئەڵمانیا کە لەدەسکەوتەکانی بەھێزترین دکتاتۆری دروست کرد بە ناوی ھتلر کە لەخودی خۆی ئەبێت خەباتگێربێ بۆچەوساوەکانی ئەڵمانیا ، بەڵام ئەویش یەکێک بوو کە مڕۆڤەکانی چەواشە کرد ھەتاکو کۆتایی ڕۆژەکانی حوکمرانی ، ھەموو نمونەکانی حوکمڕانی دەوڵەتە ئیسلامیاکان کە ھەر لەسەر ناوی ئایینە مڕۆڤەکانیان چەوساندووەتەوە عەباسییەکان ، ئەمەوییەکان ، ئەیوبیەکان ، راشدییەکان ،عەلوییەکان ، ھەتاکو ئەم سەردەمەش وەکو دەوڵەتی ئیسلامی ئیران ھتد ،ھەموو دەوڵتەکانی دوڕگەی عەربستان لە وڵاتانی مەغربەوە،بۆ عیراقی دکتاتۆری ملیک دوای بە دەوڵەتی دکتاتۆرێ سەدام ، ئەمانە چین تەنیا بەڵکەن کە ھەردەم مڕۆڤ لەژێر ناوەکان خەباتی بێ ئەنجامی داوە کوژڕاون ، زیندە بەچاڵ کراون ، دەر کڕاون ، ئاوارە بوونە ، لەھەمان کاتدا سەرانی شۆرش ، سەرانی پارت ، سەڕانی دەوڵەت ، لە خۆشی سەلامەتی دا ئەژێن ،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست