لە یادی خاوەن پێنوسە ئازاکان
Monday, 10/09/2018, 0:04
سۆرانی مامە حمە بەرواری کوشتنی لە ٢٠٠٨⁄٧⁄٢١ ڕۆژنامەگەرێکی گەنج دژی گەندەڵی وەستا لە گۆڤاڕی لفین کاری کردووە ، ، سەڕدەشت عوسمان برواری کوشتنی ٢٠١٠⁄٥⁄٥ ئەو کەنجە خەیاڵ جوانە کە ھەمان پیشەی بۆ خزمەتی ڕاستیەکان بوو ، کاوە گەرمیانی بڕواری کوشتنی ٢٠١٢⁄١٢⁄٢ سەر نوسەرێ گۆڤاری رایەڵە بوو ئەو کەنجە ئازایە کە پێنوسەکەی ھەردەم لە باسی حق دا دڕێخی نەکردووە ، ئەمانە ھەموویان خاوەن پێنوس بوون ، بەڵام پێنوسەکانیان زۆر جیاواز تر بوو لە پێنوسەکانی ئەو کۆمەڵە کەسانە خاوەن پێنوسانە کە خۆیان دا نابوو لە ڕیزی یەکەمەوە بە ئازایانە کار ئەکەن بەڵام ھەر لە دواوەوە کاریان کردووە . بەڵام لە نمونەی کاوە ، سەردەشت ، چەندەھا کەسی تر ھەیە نمونەشیان دیارە ، کە زۆریان بە ھەمان شێوە کوژڕان بە خۆێنێکی ساردەوە ، .ئەم پۆڵە کەسانە لاو کەنجانە تیڕۆریست نە بوون کاری نابەجێیان نەئەکرد یاخود تووندوو تیژ نەبوون ، ھەموویان زۆر ساکار بوون روح سووک بوون ، تەنیا ، خاوەن پێنوسەکانیان بوون کە بەکاریان ھێنا بۆ خزمەتی گەل بۆ دەست نیشان کردنی ھەموو ئەوانەی کە کاری گەندەڵیان ئەکرد ھەتاکو ئێستا کە لەکارە گەندەڵیەکانیان بەڕدەوامن .،ئەم دەستە گەنج لاوانە کە بە،دڵنیاوە نمونەیان دووبارە ئەبێتەوە لە زۆر وێستگەکانی خەباتی گەلان ، ئەم دەستە شەھیدە ھەموو ھیوایان ئەوە بوو کە چۆن ئالیەتێ دابنین بۆ محاسبە کردنی گەندلان و گەندەڵجاران ، ئێستا دوای چەندھا ساڵی دوورو دڕێژ لە شەھید بوونیان ، پڕسێار ئەوەیە لە شەھید بوون ئەمانە چی کرا گەیشە چی ، کە زۆڕ بە ئاسانی کوژڕان ڵە ڕوناکی بەڕەبەیانی ڕۆژدا ، وھیچ توانباڕێک ھەتاکو ئێستا دەسگیر نەکراوە ، ھەموو دۆسیەکانیان بە زۆرەملی سەرانی دوو پارتکەی کوردستان داخراوە لە دادگاکاندا ، بەبێ ئامانجی دەستنیشان کردنی تاوانباران ،
ئێمە لە شارو دۆڕگەیکەدا ئەژین کە وەکو ھاوشێوەی کاوە گەرمێانی ئەگوژڕێت ، بەبێ ڕێز ، لەھەمان کات دا ڕێز لە بکوژانی ئەکرێت، بەشان و باڵیان دا سروود و ووتە نایابو جوان ئەنوسرێت ، تاوانباران کە ھەموو منداڵانی شار ئەیان ناسن ئەزانن گێن چی لەبەر ئەکەن کەل پەلیان ڕەنگی چیە بە بەڕگی کوردی جاکێت و پانتۆڵەوە ، لە گێو دائەنیشن ، لەکام دەزگا کار ئەکەن بۆجیش کار ئەکەن ، لە کام پارت کۆبونەوە ئەکەن چەپڵە بۆ یەک ڵی ئەدەن ، لە کام ھۆلی نیشتمانی کۆ ئەبنەوە ، لە کام کازینۆ شۆینی میخانە مێزەکانیان ئەڕازێنن بە سەیر کردنی سمای کچانی ئیرانی عێراقی مەیکانیان نۆش ئەکەن ، لەکام دەزکای سیخۆری و شۆێنی تاریک خۆیان حەشار داوە لێکۆلینەوە ئەکەن ، چۆن قسە ئەکەن چۆن میللەت چەواشەئەکەن ، ئەمانە زۆر نزیک لە ھەموومان ، ھەموومان ئەیاناسین ....
لەم کاتەدا کە ناوچەی کوردستان و عێڕاق لە،گۆڕان کاری دایە پاشە رۆژێکی دیاری کراوی لە بەرچاو دیارە کە ئەگەڕی ئەوە ھەیە سستمی ناوچەکە بەرو گۆرانێکی جەوھەری دا بڕوا بۆیە بە رای من پێویستە لە سەرانی فیکری پێشەکەوتی کورد کە سونگەیان دابێن لە جموجۆڵە فیکرییەکان دووبارە ھاو پشت بن بۆ دروست کردنی ، پۆل پۆل لە خاوەن پێنوسە جەر بەزەکان نزیک بن بۆ ئەوەی لە پاشەڕۆشێکی نزیک دا بتوانین سونگەیەگ دڕوست بگڕی بۆ ووتنی ھەموو بیرو رایەک بە بێ ترس بچینە ناو ھەموو دەزگایەکەوە بە خۆمان نەڵێن ئۆپزیون خۆمان جیا نەکەینەوە ، دوور نەبین لەگۆڕانکارییەکان ، ھیچ ووتەیەک نە نووسین ئەگەر دوژمنکەمان گێو رایەڵی نەبێ ......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست