کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەنا مینا گۆچی کرد

Sunday, 26/08/2018, 21:01


دوای ئەوەی وەسیەتی کرد کە ھەواڵی مردنی بڵاو نەکڕێ ،حەنا مینا لەتەمنی نەوەت چوار ساڵ گۆچی دوای کرد وەکو  ئەوەی ھەواڵی مردنی  خۆی ئەیزانی ،  حەنا مینا   لە ساڵی ١٩٢٤ لە سوریا (  لاذقية ) لە دایک بووە ، تەمنی منداڵی لە گەڕەکی ( المستنقع ) لە یەگێک لە لادێکانی (  ئەسکندەرون ) بردووەتە سەر لە سەردەمی داگیر کەری فەرەنسیەکان  لە ساڵی ١٩٣٩  لە گەڵ  کەسوکاری ئەگەڕێنەوە بۆ لاذقية دەست ئەکات بەکاری سەرتاشی . لە سەرەتای ژیانی دا جۆرھا کارو پیشەی تری کردووە وەکو باڕ ھڵکرتن دوای  لە دەریا کاری کردووە بۆ بژێوی ژیان زۆر جار کارەکەی خۆی گۆریوە  ماوەیەک  وەکو وەستای پاسکیل سواری دوکانێکی دانابوو ، دوای بە ناچاڕی پیشەی  پەوەردیاری منداڵان لە یەکیک لە ماڵەدەوڵەمەندەکان کار ئەکات ھەتاکو ماوەیەک . لەدەرمانخانە ماوەیەک کار ئەکات ، دوای دەست ئەکات بۆ یەکەم جار پیشەی  ڕۆژنامەگەڕی  ،  دوا بەدوا  بووەتە نوسەری  ھەڵقەی رادێوی بە زمانی  سوری  ،  دوای توانی ببێتە فەرمانبەر لە دەوڵەت ،  چێڕۆک ، رۆمان نووسیوە  بۆ ڕۆژنامەکانی دیمەشق ناردووە ، لە ساڵی ١٩٤٦ کۆچ ئەکات بۆ بەیروت گەڕان بە دوای کار تردا ،
دوای لە دیمەشق ١٩٤٧جێگیر بوو لە  ڕۆژنامەی (  الإنشاء )
کار ئەکات ھەتاکو ئەبێتە سەرنوسەری ڕۆژنامەکە ، سەڕەتایی ئەدەبی زۆر ساکار بووە لە نووسین دا سەرەتاکانی بە نامە نووسین بۆ ھاوسێکانی بۆ برادرەکانی دەستی پێ کردووە  ، دوا بەدوا دەست کردن بە  نوسینی ڕاپۆوت بۆ ڕۆژنامەکان لە  سوریا لوبنان،  ھەتاکو نووسینی چێڕۆکی کورت یەکەم ڕۆمانی بە ناوی  ( المصابيح الزرق ) ، کۆی کارەکانی ٣٠ چیڕۆکی  کە ھەشتیان  تایبەت لەسەڕ دەریا خۆشەویستی دەڕیا بووە چونکە بە پێی ئەوەی زۆ ترین کاری لەناو دریا بووە بۆیە دەریا   عشقێکی بۆ دروست کردووە  کاری کردووە لە سەرتاسەری ژیانی ،  لە سەرەتاکانی ژیانی دا بۆیە دەریا زۆر جوان بەدی ئەکرێ لە زۆرینەی نوسین و کارە ھونەریکانی دا ، لە کارە نوسین و ئەدەبیە بەناو بانگەکانی (  النجوم تحاكم القمر  )   و  (  القمر في المحاق ) ، ( نهاية رجل شجاع ) ، (  بقايا صور  )  ھەڕلە سەرەتایی لاوی دا چووەتە ناو  سیاسەتدا لە تەمنی دوانزەدا ساڵی دا ، دوای وازی ڵێھێناوە بۆ کاری نوسین و ئەدەبیات ، لە شارەکانی سوریا لوبنان ژیانی بردووەتە سەر ھە تاکو ماوەیەکی زۆر بە ھۆی چەند گێشەیەکی تایبەت  رووی کردووەتە ئەورپا لە ھەتاکو دەوڵەتی  سین ئەمەش دە ساڵی خایاند ، لە سامی ١٩٥١ لەگەڵ گۆمەڵی روناکبیری ئەدیب و بەڕەی  چەپ ئەو ساتانەدا  رابتەی نوسەرانی سوریان دامەزراند ، لە ساڵی ١٩٥٤ یەکەم گونگرەی خۆیان بەست بە سەڕ پەڕشتی خۆی ، یەکێک بوو لە دامەزڕێنەرەکانی یەکێتی نوسەرانی عەرب ،باوکی پێنچ منداڵ بوو (  سلیم )  لە پەنچاکانی سەدەی بیست بەھۆی ژیانی ناخۆشی گۆچی کردووە  ، (  سعد ) بچوکترین منالێ کاری ئەکتەڕە ، حەنا مینا ناسراوە بە یەکێگ لە گەورەتڕین نوسەرانی جیھان ،کتێبەکانی  لە ھەموو جیھان دا ناسراوە پاڵ بە پشتی ( نەجیب مەحفوس و عبدالرحمن منیف  تەیب سالح ) . ناسراوی ناوبەنگی  ئەگەڕێتەوە بۆ بەوەی  جۆری کەسیتیەکانی ناو چێرۆگەکانی  لەناو ئەو  گۆمڵگایەدا  دەڕی کردووە،  کە لەناوی دا  پەڕوەردە بووە و ژیاوە  ئە گەڕ چی حەنا مینا بۆی  نەکرا خوێندی باڵا تەواو کات بەڵام  ژیانی تایبەتی خۆی وای کرد کە کەسیتی چیڕۆگەکانی  واقعی تر بن  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە