پۆستاڵە رەشەکانی سەردەمی بەعس ئاڵا رەشەکانی داعش هەمەرە رەشەکانی حشد نەوتە رەشەکەی کرکووک
Monday, 13/08/2018, 17:31
بیرە نەوتییەکانی کرکووک بە کۆنترین بیری نەوت لە جیھاندا پێناسە ئەکرێت بە دووەمین بیری نەوت لە جیھاندا ناسراوە بە پلەی دوو دوای بیری نەوتی (غوار) لە سعودیە دەست نیشان کراوە ، ھەروەھا بە پێنجەمین بیری نەوت لەجیھاندا دانراوە لە مساحەدا ، لە سالی ١٩٢٧ دوزراوەتەوە لە ساڵی ١٩٣٤ دەست بەکار بووە توانای دابین کردنی یەک ملیۆن برميل نەوت زیاتر لە یەک ڕۆژدا ، بە پێی بەڵکە نامە مێژووییەکان ئاگڕی باباکرکر لە سالی ٥٥٠ پێش زایینی ئەسووتێ ئەم ئاگرە ھەڵگیرساوە نە با نە باران کوژاندویەتەوە ، شوانەکان لە کاتی سەرما لە زستان ئاژەلەکانيان نزیک کردونە بۆ گەرماییەکەی ھەتاکو ئەم رۆژە ئاگرەکەی نەکوژراوە ھەر بە تینوو تەوژمی خۆی ماوە ، ئەمە باسێکی ئەو ئاگرە کە بە درێژایی سەدەکان بوو بە نقمە بۆ خەلکە ساکارەکانی ، کرکووک لە سەرەتا ناو نرا بە شاری ئاڵتونی رەش
ھەر لەو ساتانەدا ئاگری رەش رەنگی رەش بەسەر ئەم شارەدا خۆی داپۆشی زاڵ بوو بەسەر ھەموو کەسەکانی ناو شار لە کاتێک دا لە سەرەتایی سەدەی بیست دا دوای ئەوەی نەوت بە یە کێک لە گرنگترین کەرەسە پێوانە کرا ھیزە زۆرە میلیلکان بەکۆمەل خەلکانی ناوچەیان مل کەچ کرد بۆ خۆیان بۆ بەرژەوندی خۆێان ھەموو رێگاکانیان گرتەبەڕ بۆ ئەم کارە ،
چاوی زلھێزەکان بۆ ئەم شارە دەوڵەمەندە زۆر بە تیژ بوو بۆیەکرکووک یەکێک بوو لە شارە دەوڵەمەندەکانی جیھان بە نەوت ھەر لە سەرەتاوە ھەتاکو ئێستا بەڵام ئەم بەروو بوومە بووە بە نقمەت بۆ زۆڕینەی کەسانی ھەژاری ناو شار ھاندەرێک بوو بۆ زۆلم ڵێ کردن ، بەڵام سەیرەکە ئەوەیە کە زۆڵم و ستم لە خۆمانەوە دەستی پێ کرد ، لە خۆمانەوە دەستی پێ کرد بۆیە کۆمەڵی لەو کەسانەی کە بوونە شۆرش گیر لە سەرەتای شۆرشە کوردییەکانیان ھەر لە یەکم قۆناغی شۆرشەکان خۆیان فرۆشت بە سەرجەم ھێزە دکتاتۆرییەکان ھێزە داکیر کەرەکان ، بۆیە شۆرش کورد دژی داکیر کەری ئینگلیز شکستی ھێنا لە ژێر ناوی خیانەت خۆفڕۆشتن ، پۆستاڵە رەشەکانی ھێزی داگیرکەری کوردستان لە سەردەمی ملیک دا و دوابەدوای حوکمی قاسم و حوکمی قومییەکان و بعسییەکان ھەر پە پۆستاڵە رەشکانێان زۆلمێکی زۆریان کرد بە تایبەت لەم شارە (کرکووک) کە ناو نرا بەکۆمەلی ناو ی جیا جیا . ھەر زۆر دارێک یاری کرد بە سۆزو ھەستی ھەژاری کوردی کرکووک بۆیە لە سەرتا بەعسیەکان ناویان نا ( مدینە الدھب السود) یەکێتییەکان ناویان نا
( کرکووک قودسی کوردستان ) پارتییەکان ناویان نا ( کرکووک دلی کوردستان) لە ژێر ئەم ناوانە چێرۆکی بەسەر ھاتاکان ئەگێردرێتەوە . زۆرینەی خەلکی شار ترحیل کرا ئەنفال کرا زمانیان گۆرا دابوو نەریتیان گۆرا . شۆرشگیرەکان پارتەکان لەسەرەتای شۆرشەکانیان بەیەکەمین کەسیانەوە فرۆشتیان جەنابی ملا مستەفا دوای ئەوەی بە ھەزارەھا کوردی دوای خۆی خست ئاش بەتالی کرد بەرەو ھەندەران رای کرد بە گیرفانی پڕ . ئەمە لای زۆرمان ئەزانین چۆن بوو . بەم شێوەیە حوکمی پۆستاڵە رەشەکان سەدەیەکی زیاتر خایاند کە بەھەموو جۆرە ئامرازێکی زۆرداری تیای دا بەکار ھێندراوە توانی یان بەئامانجی خۆیان بەگەن ...
ئالا رەشەکانی داعش ئەمانەش یەکێک لە ھێزەکان بوون کە دژی ئەوە بوون کرکووک تۆزێک بحسێتەوە بۆیە لە چەند ساڵی حوکمی داعش لە دەورووبەری شار لەناو شار چەند کار کرا بۆ داکیر کردنی بەڵام داگیر کردنی کرکووک لە سیناریوی زل ھێزەکان نەبووە کە بچێتە ژێر دەستی داعش . لە چەند ساڵی دوای ٢٠٠٣ کرکووک کەوتە ژێر دەسەڵاتی کورد کە بە بە زێڕین ترین سەردمی ئەم شارەیە ئەبووایە پێناسە بکرێت ، بەڵام دزەکانی پارتە کوردییەکان ێەم ھەڵە زێرینە لە دەست خۆیان دا لەو کاتەدا کە ھەر خەریکی دزینی نەوت بوون ھەر پارتێک خۆی کرد بە خاوەن بیرێکی نەوت لە ژێر بۆریە نەوتیەکان بۆری قاچاغیان ڵێ دا بەربوومی داھاتی سەرو سامانای ئەم شارە دزین لە گڕینی سیارەو گۆڕینی ژەنەکانیان بە غیری ژەنی تر ھیچ کارێکی تریان نەکرد ، کاتێک ھات کار لە کار ترازا . کاتێک گۆران کارییەکان لە سیاسەتی جیھانی دا باڵی خۆی شکان بە سەر ناوچەدا ئیتر کار لە کار ترازا رنگی رەش بە شێوەیەکی زۆر ترسناک باڵی خۆی شکاندووە بە شێویەکی تر بە ئەسلوبێکی تر بە سەر شار .. لە ھەر شێۆنێکی ئەم شارە ھەمرە رەشەکان کاری خۆیان ئەکەن لە زۆلم کردن گاڵتە پێ کردن دانانی سیناریۆی دڕێژ خایەن بۆ جێگیر کردنی خۆیان ھەتاکو سەر ، شاڕێک تەنیا یەک فەرمادەی عسکری سەڕ بە عێراق حوکمی ئەکات ئەی باتە ڕێ کەسیش بۆێ نی یە جوولە بکات مناقشە بکات ( حوکمی عسکر ) بەبێ فەرمانی ئەو خۆی لە سەرووی ھەموو کەسێکە خۆی لە سەروی پاڕێزکایە لەسەرووی پارتە کوردییەکان لە سەرووی پارتە سونییەکان تەنیا پارتە شیعیەکان بۆیان ھەیە پڕسیار بکەن کەس وجودی نماوە .. لەسەر ئەمەشەوە پارتە کوردییەکان دەمیان ئەکەنەوە ئەم وەزەعە کاتی یە ئەگەڕێنەوە ... خەلکی ھەژاریش باوەریان پێ ئەکات. ئەمەی ئێستا لە کرکووک روو ئەدا لە ھەمووی تر سناک ترە لە سەر چارەنووسی کورد لە کرکوک بە دڕێژایی سەدەی بیست ھەتاکو ئەم ساتانەدا کە ھەمرە رەشەکانی لەسەر کۆلانەکانی ( شۆریجەو ئیمام قاسم رەحیم ئاوە ) بە چاو پر گینەو رەق سەیری خەلکی ھەموو شارەکە ئەکەن خۆیان بە خاوەن ماڵ ئەزانن خاوەن ماڵیش سەیریان ئەکات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست