کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جیاوازی کۆماری دزەکانی (ئێمە) و کۆمارەکەی ئەفلاتون

Sunday, 17/06/2018, 18:44


له کتێبی کۆماری ئەفلاتون (جمهوریە ڕفلاگون) که لە سڕڵی 380پێش زاینی ئەفلاتون نوسیویەتی کە  پێناسەی داد و یاسا و سروشتی دەولەت داد لەگەڵ ئادەمیزادی داد خواز ئەکات  ناوی لێ نا بە (کالیبوس) باسی ئەوە ئەکات چۆن کەسە باشەکان دەستنیشان دەکرێن بۆ شۆێنی کونجاو دوای ئەوەی لە خولی زانستی و مەعریفی قۆناغ بە قۆناغ تاقی ئەکرێن فێریان ئەکەن هەموو زانستەکان و سەر ئەکەون ئەفلاتون کتێبەکەی لەسەر زمانی مامۆستاکەی خۆیەوە نوسیوە (سوقرات) باسی  کۆمەلگای رۆژهەلات و رۆژئاوای ئەکات لە مێژووی ئادەمیزاد هەتاکو ئەم رۆژانە چۆن دەوڵەتی داد دائەمزرێنین بۆیە بە لای ئەفلاتون کردەوەکانی ئادەمیزاد سێ ئامرازی سەرەکی هەیە لە شەهوەت و سۆز و مێشک  باشترین دەولەت ئەو دەولەتیە کە چۆن کۆنترۆلی ئادەمیزادەکان ئەکەن هەر کەسێک بۆ کاری پاکی پێوست.... بابەتەکەمان ئەفلاتون نی یە بابەتەکەم کۆماری سەر وەختی ئێستاکەی ئەویش (کۆماری دزەکان) هاو دژی کۆمارەکەی ئەفلاتون   کە پێش هەزارەها ساڵ نووسراوە پێشم سەیرە روناکبیرانی ئەم دەوڵەتە بەتایبەت کورد شۆڕشگێرانی سەردەمی سەرەتایی خەبات کردن لە ئەشکەوتە سەختەکانی کوردستان ئەمە چاک ئەزانن کە بنەمای چاک بە چاک ڕاست دروست ئەبێ زۆر سەیرە کاتێک کۆمەلگا گۆمەلی دز بی باتە ڕێوە بەناوی ڕوحی میللەت بە ناوی ئایین مەزهب وبە ناوی  شۆڕشگێڕو خەبات کردن بۆ  بەدیهێنانی چارەی خۆنووس  ئەمە دەردێکی ترسناک  و کوشندەیە کە تووشی میللەتانی سەر ئەم زەوییە بووە  ئەتوانین بە تاعون ناوی بنێین کە میللەتانی پێشکەتوو لوقاحیان بۆ دۆزینەوە چارەسەری دەردی خۆیان کرد بەڵام ئێمەی کورد تووشی  بووین ڤایرۆسەکەشی هەر لە خۆمان بووە چونکە پسپۆڕانی هەلگری ئاڵای شۆڕشی کورد لە زۆر کاتدا هان دەری دز بوونە خۆشیان پەیمانیان مۆر کردووە لە گەڵ ڤایرۆسێکە بۆ قازانجی خۆیان .. چەند برادەرێکی ئازیزم هەیە لە شاری کەرکووک کە بەتوانای خۆیان. خۆیان پاراستووەو لە هەموو کردەویەکی نابەجێ کە دژی بنەمای کارەکانیان بێت. بۆیە  چەند جار تووشی گرفت بوونە لە فەرمانەگەکانیان کۆازراونەتەوە بۆ شۆینی تر تەنیا  ئەوەی بۆ پارەو پۆل سەریان دانە گردووە. یەکێ لەم برادەرانە دلسۆزانە  ماوەیەک کۆازراوەتە بۆ شۆێنکی دەرەوەی فەرمانگەکەی زۆریش مرتاحە دەموو دەموچاوی بەڕێوبەرە دزەکەی نابینیت . ماوەیەک پێش ئێستا چاوم پێ کەوت لە کەناری (خاسە نزیک قەڵا ) بینیم دەدرێ زۆر کران بووە. مسێولەکەی یەکێک لەو دزە جەندرمە کوردانەی کە یەکێک لە پارتە دەست باڵاکانی دوای 2003  چێکیر کراوە هەتاکو ئێستا بووەتە کەلگای شار. لە پێش 16اب کیرفانی پارتە  کوردیەکانی پڕ ئەکرد ئێیستا دەستی تێکەل? لە گەڵ پارتە شیعیەکان کیرفانیان پڕ ئەکات.وتی مدیرەکەی پێ ووتوە ئەبێت لە ئەمڕۆ بە دواوە روژانە کاربکات کیرفانی پڕ کات بەچەند وەرەقەیە دولار  رۆژانە بۆیە بڕیاری داوە ئیستقالە بدات ووتی حالم باشە پکی ژیانم ناکەوێ. ئەمە برادەر کەمە بەڵام ئەگەر حالی باش نەبێ ئەبێ چی بکات بەرامبەر زوحاک ەکان کەسێکی تر لە شوێنیدا چی بکات.                            
لە دوای رووخانی سەدام حسێن کۆمەلی مسئولی نەشیاو لە شوێنی شیاو دامەزران پاڵ بە پشتی پارتەکان ئەم دیاردەیە تەنیا لە کەرکووک نەبووە بەلکو لە سەر تا سەری عێراق. بەلام کەرکووک خاوەنی (حصة أسد) کە لە ێەنجامەدا  کەرکوکیان لە دەست دا میلیشیا شیعەکان حوکم ێەکەن
دیاردەی کەندەلی یاخوود دزی هیچ جیاوازی نییە لە بەینیان بە پێی ئەم چەند ساڵ ئە لە کەرکووک بە شێوەی
_داگیر کردنی زەویەکان بە چاودیری پارتەکان وە دزیینیان ڤرۆشتنیان  بە دزیو  دابەش کردنی پارەکان لە ناو خۆیان
_   دزینی نەوت و سامانە نەوتییەکان بە ئاشکرا بە دزییوە بڕینی بۆرییکان لە ژێرەوە دانانی بۆری قاچاخ لەسەری  رەوانەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی ئیران و تورکی
_عاشقی دزیو کەندەلی لە سەر تا سەری عێراق بە ئەشقیکی سەرەکی ئەزانێت بەرامبەر ئەشقی مسئولەکان بۆ پایەو بۆ کەیف سەفاو ژنی سەر ڕووت جوان 
_دزی بە هەموو شێوەکانی بە ڕاهێنانی میللەت و کەندەلی دیاردەیەکی سروشتی نابێت بەرامبەری بووەستی
_نابەجێ جێ کردنی یاسا  بۆ یارمەتی دزەکان لە کاتی گرتنیان
_ بەڕیوەبردنی کۆمەل بە عشائری بۆ شاردنەوەی دزەکان لە یاسا 
_خواردنی مافەکانی میللەت بە چەواشەکردنیان 
_هەرخەلتاندنی میلەت بە شعارات دروست کردنی کۆمەلی دزو جردەو پیاو کوژ لە ژێر چاودێری حزبەکان بۆ ئەنجام دانی کارەکانیان لە کاتی پێویستدا 
_دامەزراندنی بێ بڕوانامەکان لە شۆێن و پلەی بەرزدا لە بۆ دوور خستنەوەی خاوەن بڕوانامەکان 
_دزینی شەقام شۆستە باغچەی گشتی کتێبخانەی گشتی فەرمانگەکان دزینی ئاوی ناو خاسە دزینی مێژوو گۆڕان کاری بەسەری دا بۆ قازانجی خۆیان بەس 
_دزینی  مافی هەزارەها  شەهید
لە کۆتاییدا دزیینیان دەنکی میللەت لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە بەرزترین پلە دزی ئەژمێردرێت لە هەموو بوارەکانی دزی د
. ئێستا دوای 16 ئاب کۆمەلی لەکەسانە ڕایان کردوە بۆ کوردستان هەروەکو پاشا ئەژین بە بێ هیچ محاسبە کردن کە ئەوانە دەستی بالایان هەبوو لە دەست دانی کەرکووک. کۆمەلێکی تریان ماون هەر تێر ناخۆن ئێستا پاڵ بە پشتی پارتە دەسەلات دارەکانی کەرکووک شیعیەکان (بدر و حشد و عەصایب) سەریان دا گردوو    کیرفانیان بووتە یەک گیرفان ... لە کۆتایی دا برادەرەکەم کتێبەکەی ئەفلاتون هەموی ئەزبر کردووە بەڵام ئەڵێت  چۆن نەجاتمان ئەبێت دز ڕۆی دز هات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە