پاشەڕۆی کورد لە ناوچەی خۆر ھەلاتی ناوەراست
Monday, 21/05/2018, 22:21
بۆ گەڕانەوە بۆ مێژووی سەر هەڵدانی بیری سیاسەت بیری نەتەوایەتی لە ژێر ناوی سەربەرزی و سەربەستی بۆ گەلانی خۆرهەلاتی ناوەڕاست لە نابێن دوو کە واندا میللەتی( کورد) هەر لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەوە بە کۆتایی هێنانی چەنکی جیهانی یەک و دوودا کورد هەر لە ناو ئەم دۆزەخدا ژهراویدا بووە کاری کردوە بەم مانایە کورد بە ( پرۆڤیسۆرێ کاری سیاسەت) ئەبێت پێناسە بکرێت. لە بواری سیاسەت دا لە گەڵ هەموو چەمکەکان لەگەڵ زلهێزەکانی ئەم ناوچەیە کاری (ئنگلیز و ئەمریکاو رووسیا توورک ئیران عێراق )کردووە شۆڕشەکانی کورد ژێر بەژێر لە ژێر چاو دێڕی روسیا ئەمریکادا بە دەستی یارمەتیان دراوە. بەرز کراونەتەوە بە دەستێ چەپۆک دراوەتە بأن سەریان لەناویان بردوون بەکارهێنانیان بۆ ململانی زۆران بازی خۆیان هاوکات لەگەڵ ئەمدا سەرکردەکان میللەتیان زۆر بە (کەمژە. زۆج) زانیون چەواشە یان کردبوون بەناوی ( شۆڕش لە پێناو خەباتی بەدەست هێنانی مافەکان) سەرکردایەتی هەڵگیرسانی شۆڕشەکانی تاپۆیان کردبوون خۆیان.تاپۆی ڕەشیان هەبووە دەستییان ئەکرد بە خەبات کردن. لە کاتی هەرس هێنانی شۆڕش ڕایان کردووە یاخوود جووت بە جووت لەگەڵ دیکتاتۆرەکان دووبارە کاریان کردووە بەڵام باسەکەمان ئەمە نییە باسەکەمان لەسەر کۆمەڵی روناکبیرانی ناو شۆڕش گیران دوای سەدەیەک زیاتر نەیان
توانی بە بەرنامەیەکی رێژراو بۆ گۆڕان کاری یەکی سەرتاسەری بکەن بۆ ئەوەی بناخەی فیکری سیاسی داهێنەر دروست بە مانا (سیاسی ) کە ( سیاسی) بن یەکەم هەنگاویان نەجات بوونیان بە سیاسەت لە دەست خۆ ڤرۆشی و خاک ڤرۆش و میللەت ڤرۆش دانیشتن بکەن لەگەڵزلهێزەکان کاری سیاسی بکەن بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەلک .. رۆژان وا پیشانی داوە کە کورد هیچ کاتێک (سیاسیکی ئەکادیمی) ( السياسي الأكاديمي) نەبووە بەڵام وەکوو کرێکارێک کاری کردووە لەگەڵ وەستاکانیان(شاگرد و وەستا ) (الصانع والاسطه ) زۆر جاریش (وەستاکە.. ) کارەکەی بەجوانی تەواوی نەکردووە کارەکەی بەجێهێشتووە پارەکەی کردوووە بە باخەڵی خۆی كارەکەی لە نیوەدا بەجێ هێشتووە خەیانەتی کردووە لە رەفیقەکانی بەرەو هەندەران رۆیشتووە خۆی وتاقمەکەی هەرکاتێک وەستاکە بێ پارەو پول ئەبێت یەکەم پیشە بیری ڵێ ئەکاتەوە پیشە کۆنەکەی خۆی دووبارە گەڕاوەتەوە بۆ کاسبیەکەی خۆی ڕووی کردووە( میللەت.. كرێکارەکان) ( دووبارە هەڵیخەڵتاندووە) ..سەیرەکە لەوەدایە وا ئیمە کەوتینە ناو سەرەتای سەدەی بیست یەک ئەم میللەتە هێشتا کە تێ ناکات دونیا بەرەو گۆڕان ئەڕوات بە پلەی سەد و هەشتا چەمکەکان گۆڕاون ئازا ئەو میللەتە کە تێ بکات بچێتە ناو یارییە کە بەسوود مەندی جەماوەر کە خالێکی سەرەکی بۆ ژیان خۆیان. ئەمەش بە تێ گەیشتن لە ( سیاسەتی
زلهێزەکان بۆ بەرژەوەندی گۆمەڵکا) هەتاکو سیاسەتی جیهانی و ئەمریکا گۆڕاوە ئەمە تێ گەیشتنی ناوێ ئەمە کاری ئەوێت ئەبێت پارتەکان سەرکردەکان پیاوە ماقوڵەکان رۆشنبیران ئەوانەی لەناو پارتەکان ئەوانەی لەدەرەوەی پارتەکان هێزێکی کاری گەر لە سەر چۆنیەتی کارکردنی پارتەکان کار بکەن بۆ چۆنیەتی معامکەکردن لە گەڵ ئەم گۆڕانکاریە جیهانیە بۆ دابین کردنی پاشەڕۆ..دەنک مەدەن بە وەستا کە دەنک
بدەن بە خاوەن ئەقل .....
لە دووای چەنکی جیهانی یەک دوودا ئەمریکا هەوڵی داوە بە بەرنامەو بە سیاسەتکانی دەست بگرێ بەسەر هەموو بەرو بووە نەوتییەکان لە ناوچەی خۆر هەڵاتی ناوەڕاست بۆ هەناردەکردنی بۆ بازاڕە جیهانیەکان. هەروها هەوڵێکی زۆر کاری گەری بەردەوامی هەبوو بۆ ئەوەی ئەم ناوچەیە نەکەوێتە ژێر دەستی هێزێکی ڕوخێنەر تێکدەر ئەمەش ببێتە کارێکی تهدید بۆ سەر پاشەڕۆژی ئابووری ئەمریکا .بۆیە ئەمریکا ئامانجی ئاسایشی ناوچەکە بە کارێکی سەرەکیی دانا. زۆری کرد بۆ چەسپاندنی ئاشتی هەموو ڕێگاکانی بەکار هێنا بە هەموو ئامرازەکان وە هاتە ناو جەرگەی خۆر هەڵاتی ناوەڕاست. بە پلەی یەکەم لە ئەرکە سەرەکیەکانی ئەمریکا دابووە. دوا بەدوای شەڕی سارد ئەمریکا روسیا کزبوونی شەڕەکە دوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت لە سەردەمی
(غۆرتباتشوف) سەرهەڵدانی بنەمای (بیرۆسترێکا) لە سۆڤیەت کە یەکێتی سۆڤیەتی پارچە پارچە کرد هەر گەڵێک ئێوە یەکێتی بووە خاوەنی خۆی. بەمەش قۆناعێکی تری سیاسیە هەتە کایەوە کە پێویستی ئەمریکا دابینی بکات و سارێشی بکا تەرخانی بکات بە لۆجیکی زۆر بەتین لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی ئەمریکا بێت. بەڵام پاڵ بەپاڵ ئەمەوە سەرهەڵدانی(حرب مكافحة الإرهاب ) شەڕی تیرۆر سیاسەتی ئاسایشی ئیسرائیل(أمن إسرائيل ) لە ناوچەکە نەهێشتنی چەکی کیمیاوی (نزع الأسلحة الكيماوية) هاو بە شانی ئاسایشی ووزە(أمن الطاقة ) بە کاریکی سەڕەکی لە گەڵ کارەکانی تر دانرا هەمووشی وەکو زنجیرەیەک بە یەک بەستراون هەمووشی لە پێناو بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دایە.. ژ پێویستە لە سەر هەموو شتێکەوە ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزی بۆ بەردەوام بوونی بەرێ داچوونی ئابووری چیهانی (الاقتصاد العالمي ) .. بۆیە ئاسایشی ووزە (نەوت وگاز ) لە سەروی هەموو کارە گرنکە کانی ئەمریکا بوە. هەموو رووداوەکان وا پیشان ئەدات لە جەنگی عێراق ئێران هەروەها لە جەنگی کەنداودا یەک و دوودا. هەروەها بە تایبەت لە داگیرکردنی کوێت 1990 بە دەست سەدام حسێن ترسناکی کەدەست چوونی سی لەسەر یەکی نەوتی جیهانی بەدەست ڕژێمێکی دکتاتۆری. بەکار هێنانی چەکی کیمیاوی تهدید کردنی
ئاسایشی ئیسرائیل وە دەست بەسەر کردنی سی ربع نەوت بەدەست هێزێکی تر بۆیە ئەمریکا بە زووترین کات ئەم مەترسیە کردە بە یەکەمین کاری سەرەکی بۆ خۆی لە ناوچەکەدا لە ماوەیکی داڕێژراو توانی سەدام حسێن بڕۆ خوێنی ئاسایشی سەرتاپای بازاڕەکانی نەوتی جیهانی بکات ژێر دەستی، چونکە هەمو مەترسییەک بۆ ناردنی دابەزینی نەوت بۆ بازاڕە جیهانیەکان ێەبێتە هۆیەکی سەرەکی بۆ ترسی دابەزینی پێشکەوتنی ئەمریکا لە بازاڕە جیهانیکان ئەمە سیاسەت نییە ئەمە شەڕی چۆنیتی دەست بەسەرکردنی هەمووی ووزەیجیهانە بۆ پیناوی ژیانێکی ئاسودە بۆ میلەتانی خۆیان بە بەرنامە بە فیکری بڵاو درێژ خایەن. بۆیە ئەبینین دوای سەرهەڵدانی فیکری تیرۆر لە ناوچەکەدا کە ئەمریکا بە تهدیدیکی جیهانی ژماردی بە تایبەت بۆ ئەمریکا لەم ناوچەیە بۆیە شەڕی تیرۆر لەسەروی هەموو کارە گرنکەکانی ئەمریکا بوە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەموو هێزەکان کەوتنە کار بە سەربازێکی زۆر بە سەرمایەکی زۆر بە جبەخانەی کێ چەکێکی زۆرە شەڕ دەستی پێکرد هەتاکو ئەم ساتانە کە ئەمریکا سەرمایەکی سەربەخۆی دابین کردوەو بۆ چۆنیتی دەست بەسەر کردن بەسەر ناوچەی خۆر هەڵاتی ناوەڕاست ئەمە وا پیشان ئەدات کە ئیمەی گەلانی ئەم ناوچەیە لە ژێر دەسەلاتی سیاسی ئەمریکا دا ئەگەرە خۆشمان بێت یا تورشمان بێت هەموو رێگا کان لە ژێر کۆنترۆلی خۆیدا
ئەبێت ئەگەر چی بێت یان چی نەبێت چی دیارە بۆ لەپێناو چی چۆنیش ئەرۆات چۆنیش تەواو ئەبێت کێش سەرکەتوو ئەبیت ئەم پرسیارانە لە ساڵانێکی زوودا زۆر سەر سەرسورهێنەر بوو سیاسەت مەداران گڕنکیان پێ نەدا بوو بەڵام ئێستاکە سەردەمی تەکنەلۆجیا ئەم باسە زۆری ئەوێت بەڵام گرنگ کار بکەین بۆی نەک بنووسین بەقەد شاخی پیرەمەگرون نوسراومان هەیە قسە زانمان هەیە بەڵام هیچ. لەسەروی ئەمانە هەمووی ئەگەر تێڕوانین بکەین بۆمان دەر ئەکەوێت ئێستا دەوڵەتی عیراق بەرەو سەرفرازی ئەڕوات زۆرینەی کەسەکان باوەڕیان هەیە کە پاشەڕۆژیکی جوان لە ڕێگادا یە ئەبێت لە بەرژەوەندی کورد دابێت گرنک نییە کێ بروەیە گرنک میللەت بروەیە نەک سەرانی پارت. هەڵدان بۆ پاشەڕۆژ پێویستی بە میللەتێکی ئەقل بزانن کە حوکمی کەل لەسەر هەموو شتێک لە سیاسەتی دەرەوەی بەرژەوەندی ئەمریکا ئێستا فرسەتێکی زۆر باشە کە قۆناعێکی تردا بڕۆی لەگەڵ جیهان لەسەر یەک ڕێگا بین بەسیەتی نەبونی عقڵ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست