مەلایی و جەلالی دوو فایرۆس
Saturday, 21/04/2018, 1:09
لە دێرە زمانێکی کۆنەوە ئێمەی ێادەمیزاد کورد لە بەشێکی ئەم زەوییەدا لکاوین بەم خاکەوە بە بوون نەبوون پێمان ئەڵین میلەت میلەتی کورد بەڵام بە درێژایی سەدەکان کە بەسەر ئادەمیزادەکان هاتووە ئیمەی کورد هیچ خۆمان نەدیوە لە قۆناخێک کە بچینە ناو مێژووی بەشرییتەوە هەر لە ژێر دەسەڵاتی کەسانێک بووینە کە بەشێک بوون لەخۆمان کە بە تاک ێەژمێردران کەسانێک خۆیان کرد بە خاوەن مان بەبێ ئەوەی بزانیین بۆ پرسیارش نەکرا بۆیە لە ساتە وەختە کانی گەشە پێدانی ئادەمیزاد لە شۆڕشەکانی سپارتاکوس هەتاکو ئەم ساتەدا لە پێشکەوتنی فیکری ئازاد دا خۆمان ئەبینین خاوەن خۆمان و خاوەنی فیکری خۆمان نیین پرسیارە لە خۆمان ئەکرا چی بووە بۆ چۆن هۆیەکان چی یە چی بکەین زۆر فیکری جیاواز هەبووە بەڵام هەمووی شکستی هێناوە بەلام ئەم دووانە ((پارتی.. مەلایی))((یەکێتی جەلالی )) هەر ماوون. دوو شەڕی جیهانی تەواو بوو زۆری هێزە زەبەلاحەکانی رووخان دیکتاتۆرەکان لەسەدەی بیست دا ڕوخان هێزی فیکری شیوعی هەرەسی هێنا مەلیک عێراق کووژا تەرمەکانیان فڕی درایە ناو ئاوی دجلە عبدکریم قاسم مهداوی کوژرا شیوعیەکان لەناو چوون دوو برا کەش عبدالسلام عارف عبدالرحمن عارف دوای ماوەیک لە خوکمرانی نەمان بەعسییەکان دوای ماویەکی زۆر لەخوکمی دکتاتۆری کەوتنە ژێرەوە سەدام حوسێن لە سێ دارە درا بەهاری عەرەبی چەند دیکتاتۆرێکی گۆڕی بە دیکتاتۆرێکی تر پارت و فیکرە فاشیەکان کۆنە پەرستەکان نوقم بوون دنیای ئیستا لە گۆڕان دایە ئەمریکییەکان دەرچوون داعش و هات داعش ڕۆیشت کەس لە شوێنی خۆی نەما بەڵام مەلایی و جەلالی هەر ماوون ئیستا لە دوای کۆمەلی شکستی کەورە بەسەر ئەم میلەتە لە دوای فرۆشتنی خاکو بەشەرەکان ئەم دووانە بۆ مانەوەی خۆیأنێئەبینین هەر ماون. هەر ئەم میلەتە دێرینە دەست بە چەپلە ڵێ دان وگەرم کردنی شایی هەڵبژاردن ئەکات بۆیە ئەبێت بچینە ئەو قەناعەتە کە ئەم دووانە هەر سەر ئەکەون ئەگەر ئیێمەی میلەت پیشە مان ڕازی بوون بێ بە مەلایی و جەلالی و برادەران نوسەران خۆتان هیلاک مەکەن قناعەت کەن هەر ئەوان برەوەن لەم قۆناغە تازەیەدا براکەم ئێمەی کورد تووشی ئەم دوو فایرۆەسە بوینە هیچ پزیشکێک چارمان ناکات ئەگەر خۆمان چاری خۆمان نەکەین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست