شارێک بۆ فرۆشتن
Sunday, 26/11/2017, 1:33
گەڕانەوە بۆ مئێژووی کۆنی ئادەمیزاد کردنەوەی یەکەم پەرەی ڕەشی مێژوو لە سەدەی بەستەلەکەوە بۆ سەدەی ڕینسانس بۆمان دەر ئەکەوێ چەندەها نمونەی خۆ فرۆشتن خۆ فرۆشی کە ئەتوانین بە خەسڵەتێک لە خەسڵەتە سەرەکییەکانی لە سایکۆلۆجیای بنیات نەری بوونی مرۆڤ بژمیردریت و تاکە ڕییەکی سەرەتایی بۆ خۆیان دابنین لەکاتێکدا هاوسەری هەمان بیر دژی بووە بووتە پیچەوانەی بە چەسپاندنی ڕووی فیداکاری لە ئادەمیزادەکان؛ بە تاک بە کۆمەل بە بەرنامەو بەبێ بەرنامە ش لافاو دەستی پێ کرد هەتاکو ئێستا بەردەوامە زۆرینەشیان لە خۆفرۆشە ەکان خۆیان بەشۆڕشگێر لەقەلەم ئەدەن لە ئادەم وە بۆ قابیل و هابیل ش لەویانەشەوە بۆ کرێ کیراوەکانی ناو شۆڕشی سبارتاکۆس شۆڕشی گەلانی فرنسا خێرخوازی. تاک تاک کەوتنە ناو دونیای فراوانی سەدەکان. مێژوویان ڤرۆشت دین وعقیدە خیل زمان و ڕەوشت و نەتەوە لەمەش نەوەستان بۆیە کەوتنە خاک ڤرۆشەتنی خۆیان. خاکەکان بەخۆینی سورەوە جیاکراونەتەوە. لەسەر ئەمەشەوە هەر ئادەمیزادە راستکۆیەکان کەوتنە بەر ڕکێفی هەرخەلەتاندنی خۆفرۆشان دەستێکی بالایان هەبوو لەسەرکەوتنی خۆفرۆشان. دەست بەدەست کورد بووە نمونەی مێژوو لەبواری خۆ فرۆشتن بۆیە لە زۆرینەی هەوڵدان بۆ بنیات نەری دەوڵەتی کوردی فرشتن رێگریکی سەرەکی بوو لە روخانی یەکەم هەنکاو بۆ دەولەت دانان....شار شاخ ناوچە دۆلو بیابان ئاو دارو بەرد بە پارە کێشەکانی بۆ کرا دوای سەدەی زیاتر هەموو خەباتەکانیان بە فیڕۆ ئەدرا لە پێناو تاکە کەسێک کە ئەو هەتاکو ئێمە نەبوونایە ئەوان نە ێەبوون...
کەرکووک لەم بیرو ێالۆزتەدا تاکە نمونەیەکی زۆر ڕوون ئاشکرایە بۆ شیکردنەوەی مانای فرۆشتن چۆن بوو چی بوو بەچەند بوو کێ بوون لەپێناو چی بوو لەپێناو کێش بوو هەردوو کڕیارو فرۆشیار لە یەک رەکی پیسو چەپلن ناویان لەسەر داروو دیاری شەقامەکان نوسراون.. بە پیتێکی کەورە ( شارێ بۆ فرۆشتن )هەموو دیارە كێن ناوەکان لەسەر زەمانی مناڵە بچوکەکانی رێکای قوتابخانەن ئەگەر بژمێرن بە ژمارەی پنجەکانمان دەبێت ت بەڵام ئەو دە پەنجەیە بووەتە سەدان پەنجە ئەبێت لەم وانەیەدا بۆ لاوانی کورد وانەیەکی زۆر گرنکە کە ێەبێت ببێتە مشەخەلی دەنگو ڕەنگی جیاواز لەناو کۆمەلانی کورد دەست بکرێ بە دانانی فیکری کوردی تاک بۆ هەمووان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست