ساقی ، بێ ، پڕکه‌وه پیاڵه‌م , شه‌و درێژه ،،،دڵ پڕم باده‌وه به پیکی باده‌ت ، بۆ ده‌روونی ، پڕ گڕم با ڕۆحم ئه‌مشه‌و , ئاوێته‌ی ئاسمانی دوور بێ ، چیدی له خه‌ما گیانم توواوه ، به‌رگه‌ی حه‌سره‌ت ناگرم ده‌خیله مه‌یگێڕ مه‌هێڵه ، پێکی ده‌ستم خاڵی بێ هێند په‌رێشانم که پێم وایه هه‌ر ئه‌مشه‌و ......
گه‌ر به ئازارم نه‌زانی ، چۆن نه‌سوتێم پڕ له ژان چۆن دڵم چیتر به هیوا ، خونچه‌که‌ی ده‌کرێته‌وه تۆ که بویته زامی دائیم بۆ منێک پڕ له سوتان که‌ی ڕه‌هێڵه دوای وه‌راندن گوڵ ده‌بوژێنێته‌وه وه‌ک زه‌وی تینوی دڵۆپ و تاوی بارانی هه‌بێ شاده‌ماری خوێنه‌که‌م به دیده‌نیت ده‌کرێته‌وه جا وه‌ره له‌م میحنه‌ته‌م...
مه‌ی فرۆش ئه‌مشه‌و له پێکا خه‌ست و خۆڵ مه‌ی بێنه مه‌ی به‌رده‌وام پیاڵه‌م بۆ پڕکه هیج وچانی بۆ نه‌ده‌ی ساقی ده‌خیله بۆم تێکه چاره‌ی په‌ستیی کهللهکهم مه‌ستی که بیر و خه‌یاڵ و مێشکه پڕ تهفکیرهکهم سه‌یری مێزی تر مه‌که من سوچی عه‌شقم گرتووه وه‌ک (مهم)ی ئالانه رۆحم (زین) دڵی لێسه‌ندووه تامی...