کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌ی فرۆش

Tuesday, 16/10/2012, 12:00




مه‌ی فرۆش ئه‌مشه‌و له پێکا خه‌ست و خۆڵ مه‌ی بێنه‌ مه‌ی

به‌رده‌وام پیاڵه‌م بۆ پڕکه هیج وچانی بۆ نه‌ده‌ی

ساقی ده‌خیله بۆم تێکه چاره‌ی په‌ستیی که‌لله‌که‌م

مه‌ستی که بیر و خه‌یاڵ و مێشکه‌ پڕ ته‌فکیره‌که‌م

سه‌یری مێزی تر مه‌که‌ من سوچی عه‌شقم گرتووه

وه‌ک (مه‌م)ی ئالانه رۆحم (زین) دڵی لێسه‌ندووه

تامی ژه‌هری سێوی جادو و تامی خه‌ستی پێکی تۆ

له‌ززه‌تی خستۆته‌ گیانم ساقی بۆم بێنه‌ ، مه‌ڕۆ

بۆچی دیده‌ت نابینێ من ، گوژمێ بۆ لای من بده

مێشکه‌که‌م پڕ له خه‌یاڵه‌ ساقی تۆ لێم تێک مه‌ده‌

من که‌ گوڵشه‌نی ژیانم به‌س له‌ خه‌ودا دیتووه

کێ وه‌کو من تامی زاری ، ژاهری ماری گرتووه




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە