کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ساقی ... بێ مه‌ی

Thursday, 18/04/2013, 12:00





ساقی ، بێ ، پڕکه‌وه پیاڵه‌م , شه‌و درێژه ،،،دڵ پڕم


باده‌وه به پیکی باده‌ت ، بۆ ده‌روونی ، پڕ گڕم


با ڕۆحم ئه‌مشه‌و , ئاوێته‌ی ئاسمانی دوور بێ ، چیدی


له‌ خه‌ما گیانم توواوه ، به‌رگه‌ی حه‌سره‌ت ناگرم


ده‌خیله مه‌یگێڕ مه‌هێڵه ، پێکی ده‌ستم خاڵی بێ


هێند په‌رێشانم که پێم وایه هه‌ر ئه‌مشه‌و ... ده‌مرم


دیوته مه‌ستێ ، مه‌ی فرۆش ، به‌ وێنه‌ی من .... پڕ گرین


له سوچی مه‌یخانه نه‌بێ ، له کوێ ئۆقره ده‌گرم...


من که ناتوانم به‌ بێ مه‌ی ، فیکری خۆم کۆکه‌مه‌وه


بێ مه‌ی ، وه‌ک زمانی لاڵه‌ ، بیر و هۆش و خاتیرم.....




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە