پلانی ئەمریکا بۆ دروستکردنی کوردستانی گەورە
Friday, 08/09/2017, 2:12
هەر لایەنێک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆنترۆل بکات هەموو جیهان کۆنترۆل دەکات، ناوچەکە سەرچاوەیەکی زۆری سروشتی هەیە وە گەورەترین و بەهێزترین ئیمپرتۆریەتە مێژویەکان لەم نەوچەیە بوون یان بەشێکیان هەبووە لەم ناوچەیە. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکێکەبووە لە ناوچەکێشاویەکان لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە، بەڵام نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەرات دادەنەنرێتەوە. بۆشای هێزی و گرنگی ناوچەکە چەندین رکابەری ڕاکێشاوە، ئەمریکا خەرکە بەرژەوەندیەکانی لەدەست دەچێت و هیلالی شیعی خەریکە دەگاتە دەریای ناوەراست وە ڕوسیا یەکێکە لە یاریکەرە سەرەکەیەکان لە ناوچەکە. سعودیە بە هێزەکانی ئێران چواردەور دراوە، کوردەکان بەهێز بوون و خەریکی دروستکرنی دەوڵەتن. ئایا سیاسەتی ئەمریکا و ڕوسیاو و زلهێزەکانیتر چی دەبێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئێران لە کاتی دروستبوونیەوە تەوەکو ئێستا دروشمی دژە ئەمریکایی بەرژکردوەتەوە وە زۆر پێداگری لەسەر بیرو ڕاکەیان دەکەن. بیروڕاکەیان لەگەڵ سنویەکان لە ناکۆکیدایە، وە بیروڕای ئێرانی لەگەل بیروڕای ئەمریکا و روسیا و ئەوروپا و تەنانەت چینیش ناگونجێت وە ئێران لەهەوڵی قوتدانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە و هەوڵی گەشتن بە دەریای ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیگەورە دەدات. بەکارهێنانی زێڕ لەبری پترۆدۆلار لە هەناردکردنی نەوتەکەیدا و لە بازرگانیەکانید وە ئێران وڵاتیكی زلهێزە لە ڕوی وزەوە بۆیە لەگەڵ زۆرێک لەوڵاتان بازرگانی هەیە. ئەمانە دەبێتە هۆی کاریگەری زۆر خراپ لەسەر ئابوری ئەمریکیا چونکە هێزی ئابوری ئەمریکا لە پترۆ دۆلاردایە (ئەمریکا ساڵانە نزیکی ٥٠٠ ملیار کورتهێنانی بازرگانی هەیە وە بە پترۆدۆلار ئە بڕە پارەیە دەدات) وە بەرەودواوە بردنی ئابوری ئەمریکا لە ماوەیەکی زۆردا وە دەبێە هۆی لاوازکردنی هەر ئابلۆقەیەک لەسەر ئێران. قەتەر و ئێران هاوبەشن لە گەورەترین سەرچاوەی گازی سروشتیدا بۆیە لە ساڵی ٢٠١٢ کاتێک قەتەر ویستی ئەو سەرچاوە دەربهێنیت پێویستی بە هاماهەنگی هەبوو لەگەل ئێران بۆیە بووە هۆی تورەکردنی ئەمریکا و هاوپەمانەکانی لە کەنداو. لە ئێستادا ئێران چەن وەکالەتی هەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وە ئێراق و سوریا و یەمەن و لوبانان کە دەبنە هۆی خستنەمەترسی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا وە چوار پایتەختیی گرنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کۆنتڕۆڵ کردووە . بۆ نمونە لە ئێراق لەپاش گرتنەوەی شارە سونیەکان پلانی گۆرینی دیمۆگرافیای ناوچەکەیان داناوە بۆ ئەوەی ئێراق بەتەواوەتی ببێتە وڵاتەێکی شیعە و ئەمریکا و هاوکارەکانی دەربکەن. ئەمریکا نزیکی ٢ ترلیۆن دۆلاری خەرجکردووە لەجەنگی ئێراق کە کاریگەری خراپی لەسەر ئەمریکا هەیە لە کاتێکدا ئێراق شوێنیكی زۆر گرنگ و ستراتیژیە بۆ شیعەکان بۆیە زۆر گرنگە بۆ ئەمریکا. بۆ ئێرانگەورەترین مەترسیە لەسەر ئەمریکا و خەریکە بەتەواوەتی هەژمونو دەسەڵاتی زیاتر دەبێت لە ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەمریکا پلانی دەبێت بۆ بەرپەرچدانەی ئێران وەک لە خواراوە باس دەکرێت. ئەمە لە کاتێدا ئێران هێشتا خاوەنی چەکی نەوەوی نیە وە ئەگەر ببێتە خاوەنی ئەوا دەبێت ئەمریکا بە مەرجەکانی ئێران ڕازیبێت ئەگەر نا دەکەوێتە جەنگێکی ڕوخێنەرەوە.
ئێران و هاوپەیمانەکانی هەوڵی لاوازکردنی هەوپەیمانەکان و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دەدەن. سعودیە لە رکابەریەکی توندایە لەگەل دوژمنە گەورەکەیدا (ئێران). پاشماوەیەکی کەم لە سەردانەکەی ترەمپ محمد بن سەلمان بوو بە شازادەی جێنشین کە زۆر دژی ئێرانە و کەسێکی زۆر فراوانخوازە. سعودیەکان لە شەڕی یەمەن دۆڕاون و زۆر هاریکاری شۆڕشگێڕە سوریەکان دەکەن لە دژی ئێران. ئێران زۆر دژی ئیسرائیلە و دان بە سەروەریەکەیدا نانێت. وە لوبانان و ئوردون لەباری کەوتندان بەهۆی هێزە وەکیلەکانی ئێرانەوە.
ئەردۆگان گوێبە گرنگی سیستەمی جیهانینادات و دەیەوێدەسەڵاتی وڵاتەکەی زۆر فراوان بکات وە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دروستبکاتەوە. سەردانی ئەرۆگان بۆ چارەسەی کێشەی کشمیر وە سەردانەکەی بۆ چارەسەری قەرانی قەتەر وە دەستێوەردان لە کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرخستەی ئەمەن چونکە تا کۆتای جەنگی ساردیش تورکیا سیایەتێکی پارێزگارانەی هەبووە وە ئێستا لەسەردەمی ئەردۆگاندا سیاسەتی دەرەوەی تورکیا گۆڕاوە بە سیاسەتی فراوانخوازی. پاکستان کە پەیوەندیەکی زۆر باشی لەگەل تورکیا هەیە خاوەنی دانیشتوانێکی زۆر گەورەیە وە قەتەر وڵاتێکی زۆر دەوڵەمەنە هەروەها تورکیا لە ڕوی زانستەوە پێسکەوتون (دروستدنی زۆر جۆری چەک، جلوبەرگ، بەرهەمەکانی دی) بۆیە تورکیا دیەوێت کە هاوپەیمنیەک دروستبکات کە زۆر بەهێزێت و دەسەڵاتی نەچەکەی هەبێت لە ڕێگەی تێکەڵ کردنی دانیشتوانەکەی پاکستان و پارەی قەتەر و پێشکەوتوی خۆیان هاوپەیمانیەک دروستبکەن لە شێوەی زلهێزێکدا کە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکاو ڕۆژاوا دەخەنە مەترسیەوە. رەخنەکانی ئەردۆگان لە رۆژئاوا وە بە نازی ناو بردنیاین و هێرشکردنە سەر ئیسرایل و دەرخستنی بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە رۆژاڤا شایەتی ئەوە دەدەن کە تورکیا دژی ئەوروپا و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانیەتی. تورکیا بە توندی دژی ئیسرایل قسە دەکات لەسەر کێشەی فەلەستین کە بەهێزترین و راستگۆترن هاوپەیمانی ئەمریکایە کە بووە هۆی کشانەوەی دیپلۆماتە ئیسرایلیەکان لە تورکیا. قەتەر و تورکیە لایەنگری ئیخوان موسلیمینن وە زۆر هاریکاریان دەکەن کە بووەتە هۆی بەدوژمنکردنی میسر بۆیە باڵوێزی تورکیە لە میسر دەرکراو بە ناشیاو دانرا وە میسر یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە قەیرانی قەتەر بەژدارە. کردنەوەی سەربازگەی نەجیب مەحفوز لە میسر کە کەورەترین سەربازگەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ مەبەستی تیرۆریزم بە کاردێت وە سیسی دەیڵێت بەڵام بە نراستەوخۆ بۆ ئاگادار کردنەوەی قەتەر و تورکیا یە ( لە کاتی کردنەوەی بنکەکەدا بەرپرسانی سعودی و ئیماراتی بەژداروبوون) وە تاکە ڕکابەری ناوخۆی تورکیا لە دەریای ناوەڕاستدا لە ڕوی سەربازیەوە میسرە کە دەستێکی باڵاتری هەیە لە روی کەشتی جەنگیەوە کە تورکیا هەوڵی ڕکابەری دەدات . قەتەر هاوبپەیمانێکی ڕاستگۆ و بەهێزی تورکیایە و لەکاتی کودەتاکەی تورکیادا قەتەر ٨ ملیار دۆلاری بەخشیە تورکیا و ٢ ملیار دۆلاریتری دایە تورکیا بۆ قەرەبوی کەمبونەوەی گەشتیارە روسیەکان لە تورکیا کە ئەم هەوڵانی قەتەر بووە هۆی پاراستنی ئابوری تورکیا لە ڕوخان.
لە کاتی هەبوونەی ئەم مەترسیانە و لە ناوچەکەو جیهاندا لەسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا بۆیە ئەمریکا پێویستی بە هەنگاونانە. بۆیە پلانێکی ئەمریکا بریتەیە لە دروستکرنی کوردوستانی گەورە بۆ لاوازکردنی ئیران و چواردەورگرتنی تورکیا چونکە ئێستا ئێراق وە بەشێکی ئێرانی لێهاتوەو وە سوپایەک و ئاسایشێکی زۆر لاوازی هەیە بۆیە کوردستانێکی بەهێزو گەورە لە ئێراق باشترە. وە ئەگەری دروستکردنی ئێراقێکی بەهێز و سیاسەتی چواردەورگرتنی ئێران تا ڕادەیەک شکست خواردوو بووە بۆیە دروستکردنی دەوڵەتی کوردوستانی ئێراق و پاشان رۆژاڤا وە پاشان بەشەکانیتر ئاسانتر و تێچوی کەمترە بۆ ئەمریکا.
کۆبونەوەکانی دۆنلاد ترەمپ لە سەرەتای بوونی بە سەرۆک لەگەل سەرۆک پوتین و چین جیپین (سەرۆکی چین) وە سەردانەکەی بۆ سعودیە و پاشان ئیسرایل دەرخستەی یەم پلانەن. پاش سەردانی ترەمپ بۆ سعودیە، قەیرانی قەتەر دەستی پێکرد کە مەبەست لێی لاوازکردنی تورکیا و ئێران . لەوانەیە سەربەخۆی کوردستان وە سینارۆی کوەیت (ئەمریکا ڕێگەی بە ئێراق دا هێرش بکاتە سەر کوەیت ) بەکاربهێنرێت بۆ هێنانە ناوەوەی ئێران بۆ جەنگێک وە کە یەمریکا و هاوپەیمانانی بەرژوەندیەکانیان بپارێزن و ئێران لە ناوچەکە بکەنە دەرەوە وە ناوچە کوریەکانی ئێران بخرێنە سەر کوردستانی گەورە. ئێران دژی ریفراندومەکەی کوردستانە چونکە دەبێت ڕیگر لەبەرامبەر هەوڵە ئیمپرتۆریەکانی ئێران بۆ بەستنەوەی بەیروت بە تارانەوە وە دروستکدنی کوردستانێکی گەورە لە لایەن ئەمرکاوە دەبێتە هۆی وەستاندنی هیلالی شیعی لە ناوچەکە و رێگریکردن لە فراوان بوونی دەسەڵاتی لە دەریای ناوەڕاست. وە ئەگەر ئێران دەست وەربداتە کارو باری کوردستان، وەک بەهانە لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەکاردێت بۆ ئابلۆقە خستنە سەر ئێران یان جەنگکردن لەگەڵ ئێران. لە ئێستادا تورکیا تەنها سنوری کراوەی لەگەڵ هەرێمی کردوستاندایە وە بە دروستکردنی ئەم دەوڵەتە تورکیا دادەخرێت و وە یەگەری ئەوە هەیە کە ئینجەرلیک (کە هێزیكی زۆری ئەمریکای تێدایە) و ناوچە کوردیەکان بخرێتە سەر ئەم دەوڵەتە. ڕوسیا کۆنتڕۆڵی دەریای ڕەشی کردووە وە دەیەوێت تورکیا لاوازبکات و چواردەوریبگرێت. بەم پلانەی ئەمریکا سعودیە لە چواردەورگرتنی ئێران ڕزگاری دەبێت وە لە یەمەن و بەحرەین سەرکەوتو دەبێت هە وەک لەم دویانەدا سەربازانی ئەمریکا گەیشتنە یەمەن. هەروەها ئیسرایلیش لە پرۆکسیەکانی (هێزە وەکلیەکانی) ئێران ڕزگاری دەبێت و هەژمونی ئەمریکی زیاتر دەبێت لەناوچەکە. ئەمریکا پێویستە بە زوترن کات بەرژەوەندیەکانی خۆی بپارێزێت یەگەرنا ئەو بۆشایی هێزەی کە دروستبووە ئێران یان تورکیا پڕی دەکەنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست