ره‌نگه له بیرتان بێت هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری سێداره‌ی ئێران ماوه‌یه‌ك پێش ئێشتا ناوچه‌کانی باڵه‌کایه‌تی له سنووری کوردستانی ئێراق و رۆژهه‌ڵاتی ئێران بۆمباران کرد، به‌ڵێ زیانێکی زۆری لێکه‌وته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی هیچ کام له‌و بنکانه‌ی به‌رهه‌ڵستکاران و خه‌باتکارانی کوردانی رۆژهه‌ڵات له‌و ناوچه‌یه هه‌ڵبکه‌نێت و کۆتایی به چالاکییه‌کانیان بهێنێت.وه‌کو ئاشکرایه‌و زۆرینه ده‌زانن که حوکمڕانییه‌تی کۆماری سێداره به فێڵ و ساخته و پیلانی بۆگه‌ن به‌ناوبانگه‌و ئه‌مجاره‌یان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی...