کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەنگۆی ئەوە هەیە، کە دەزگای زانیاریی عەقید ئازادی کوشتبێت

Monday, 07/11/2011, 12:00


یەکێک لەو ئەفسەرانەی کە دەستی خۆی سوور کرد بە خوێنی گەنج و لاوی شارەکەم و لە رۆژی ١٧ شوباتدا، ئەویش عەقید ئازاد عومەر فەتحوڵڵا بوو، ئەم کەسە لەگەڵ برایەکییدا بە ناوی نەوزاد، هەردووکیان سەرکەشانەو بێ گوێدانە هیچ هەستێکی مرۆڤبوون و کوردبوونی خۆیان وەکو دڕندە و ئەفسەرێکی ئەمنی بەعسیی کەوتنە دەستڕێژکردن بۆ سەر ئەو لاوە سڤیلانە، هەربۆیە دەسەڵات، بەتایبەتیی یەکێتیی نەیتوانی تاوانەکانیان بشارێتەوە و بە خوایشت و بە زۆریش لە دەست یاسا رزگاریی بکەن، ئەو یاساییەی کە خۆیان لە پشتییەوە بوون و دەیانتوانی وەکو هەموو تاوانبارەکانی دیکە یاسای بۆ ژێروەر بکەن و تەسلیمی نەکەن. من نازانم ئەم بانگکردنە و داوتۆمارکردنە هەروا سیناریۆیەک بوو، یان یەکێتیی خۆی ویستییان لەو رێگەیەوە تاوانی دیکەی کە لە ژێر سەردایە بیشارنەوە.
رۆژی ٣ی ١١ ئەمساڵ، لە هەواڵێکی کوتوپڕدا عەقید ئازاد عومەر دڵی لەکار دەوەستێت، واتە تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت، کەسێکی نزیک و خزمی خۆم پێی راگەیاندم کە ئەم عەقید ئازادە، پێش ماوەیەک لەلایەن دەزگای زانیارییەوە گیراوە و گومانی ئەوە دەکرێت هەر خۆیان بە شیوەیەک لە شێوەکان لەناویان بردبێت، ئەو ناسیاوەم کە لە دەزگای زانیاریی کار دەکات، تەواویی وردەکارییەکان نازانێت،  دەماودەم لەناو خۆیاندا باسیان کردووە، کە بەڵی دەزگا بۆ خۆیان کوشتوویانە، چۆن و بۆچی، ئەمەشیان شاراوەیە و تا ئیستا و بۆ پاشەڕۆژیش وەک زۆر تاوانی دیکە، رەنگە کەس نهێنیی ئەم تێداچوونەی نەزانێت و نەتوانێت نهێنییەکەی هەڵبدیاتەوە! بۆیە داوا لە کوردستانپۆست دەکەم کە لە رێگای پەیوەندییەکانی خۆی و پەیامنێرەکانییەوە بەدواداچوون لەسەر نەمانی عەقید ئازاد بکەن و خوێنەرەکان و خەڵکی کوردستان لە و نهێنییە ئاگاداربکەنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە