کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ره‌و كوێ‌ ؟

Tuesday, 09/10/2012, 12:00


کارمه‌ندێکی ته‌ندروستی وه‌كو بڕیاره‌ رۆژی 8/ 10 / 2012 وه‌زیری ته‌ندروستی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بانگهێشت ده‌كرێت بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و كه‌مو كووڕییانه‌ی له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دروست بووه‌.
وه‌كو ئاشكرایه‌ له‌و رۆژه‌وه‌ی ئه‌م به‌رێزه‌ بووه‌ به‌ وه‌زیری ته‌ندروستی رۆژ نه‌بووه‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ و باسێكی قێزه‌وون له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دا دروست نه‌بوبێت.
ئه‌م وه‌زیره‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كار بوونیه‌وه‌ له‌ بری ئه‌وه‌ی یه‌كسه‌ر گرنگی بدات به‌ كه‌رتی ته‌ندروستی و چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێش بردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ رووی زانستی و ته‌ندروستییه‌وه‌ به‌ داخه‌وه‌ گرنگی یه‌كه‌می ئه‌وه‌ بوو كه‌:
1- چۆن دكتۆر حه‌سه‌ن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شۆرش ده‌ر په‌رێنێت به‌ره‌و گه‌رمیان بۆ ئه‌وه‌ی دوای لا بردنی له‌ وه‌زیری شوێنه‌كه‌ی له‌ شۆرش بمێنێته‌وه‌.
2- چۆن كومه‌ڵێك كه‌س له‌ ناو فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كاندا زه‌رع بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ر كاتێكدا بیه‌وێت فشاری توند له‌ سه‌ر دكتۆر میران دروست بكات ئه‌وه‌ بوو ناوه‌نده‌كه‌ی به‌ كه‌سانی سه‌ر به‌ خۆی قایم كرد و دكتۆر میرانیش وه‌كو مه‌ڕی مرداره‌وه‌ بوو هاته‌ سه‌ر كورسییه‌كه‌ی بێ‌ ئه‌وه‌ی جورئه‌تی بچوكترین گۆرانكاری هه‌بێت له‌و كه‌سانه‌ش كه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی زه‌رعی كردوون (ئومێد ی خدمات سلیمانی نوسینگه‌ نیانی هۆبه‌ی په‌رستاری له‌ انعاش علی له‌ ئازادی ئاری قورگ سامانی راگه‌یاندن و زۆرێكی تریش).
3- هه‌وڵی دا چۆن تۆله‌ له‌ دكتۆر میران بكاته‌وه‌ كه‌ زۆرێك له‌ گه‌ندلییه‌كانی ئاشكرا كرد به‌ هۆی داخستنی ئه‌و هه‌موو دوكانی خوارده‌مه‌نییانه‌.
4- هه‌ولی دا پاره‌ی كۆمه‌ڵێك دكتۆر زیاد بكات به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی كاریان پێ‌ زیاد بكات ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ بوو كه‌ پێ‌ ی بڵێن پیاوی چاكه‌.
5- نیمچه‌ ئه‌هلی كرده‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌سانێكی كرده‌ خاوه‌ن پاره‌ و وه‌زاره‌تیشی ئیفلاس پێ‌ كرد.
6- هه‌ولی دا شاری سلیمانی له‌ رووی هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه‌ بكاته‌ دواكه‌وتوو ترین شار ئه‌ویش به‌وه‌ی دكتۆره‌ پسپۆره‌ ده‌گمه‌نه‌كانی له‌ شاره‌كه‌ دوور خسته‌وه‌و بردنیه‌ هه‌ولێر.
بۆیه‌ به‌هۆی كاره‌ شه‌خسیه‌كانیه‌وه‌ بیری لای ته‌ندروستی نه‌ما و ئه‌وه‌ بوو هه‌ر رۆژه‌ و بابه‌تێك یان زیاتر له‌سه‌ر ته‌ندروستی بلاو كرایه‌وه‌ و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌م شێوه‌ ریسوا كرد كه‌ ئیستا له‌ ناو هه‌رێمدا كه‌سێك نییه‌ به‌ ویژدانه‌وه‌ اعتراف به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكات.
له‌ كۆتاییدا ئه‌لێم ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان به‌ ویژدانه‌وه‌ لێپَچینه‌وه‌ له‌و به‌رێزه‌ بكات و مه‌سه‌له‌كه‌ نه‌بێته‌ خۆمانه‌ خۆمانه‌ حه‌ق وایه‌ به‌ كۆی ده‌نگ نه‌ك زۆرینه‌ متمانه‌ی لێ‌ بسێننه‌وه‌ چونكه‌ وه‌كو هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن ئه‌و به‌رێزه‌ به‌ لێهاتوویی خۆی نه‌چووه‌ته‌ ئه‌و پۆسته‌ به‌ڵكو له‌ رێگه‌ی ته‌نها كه‌سێكی ده‌سه‌لاتداری ناو حیزبه‌كه‌ی سلیمانی بوو واته‌ له‌سه‌ر مزاجی كه‌سێكه‌ بۆیه‌ هه‌رگیز قیاده‌ی كۆمه‌لێكی پێ‌ ناكرێت . 
ئیستاش ده‌ڵێم په‌رله‌مانتاره‌ به‌رێزه‌كان (زه‌ره‌ر له‌ نیوه‌ی بگه‌رێته‌وه‌ به‌ قازانج حسابه‌)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە