کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵبژاردنى سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى و كارمەندى بێ هەڵوێست لە چەمچەماڵ

Friday, 21/01/2011, 12:00


کارمه‌ندیکی ته‌ندورستی ڕۆژى رسوابوونى كۆمەڵێكى تر لە ماستاو چى و بەكرێ گیراو و هەل پەرست و مووستە فیدە خاولى لە شانەكانى هەردوو بنە ماڵە رۆژى(2012011)ى هەڵبژاردنى كارمەندانى تەندروستى بوو لە كوردستان بەڵام من ئەمەوێ قسە لە سە ركارمەندانى تەندروستى چەمچەماڵ بكەم خۆش بەختانە لیستى ئۆپۆزسیۆن توانیان وەك چەپكە گوڵێكى ڕەنگاو رەنگ (كۆمەڵ یەكگرتوو گۆران ئاییندە-گەشە سەبەخۆكان-) زۆرینەى دەنگەكان بە دەست بێنن پۆتى لیستەكەى (دەوڵەتى كوردى خەونى شاعیرانەیە)و (ساحێب هەزار بیاوە كە)كە لە نوكى پێیان تا تەوقى سەریان نقومى خیانەتى نیشتمانى و نەتەوەیى یە بكەنە عەلاگەى زبڵەوە .بیرۆزبێ لێتان ئەى ئەو كارمەندە هۆشیارو بە هەڵوێستانەى دەنگتان نەدا بە(لیستى دژە كوردستانى) بیرۆز بێ لەوانە یش دەنگیان بە سپێتى خستە سندوقى دەنگدانەوە .نەیان هێشت لیستى دژە كوردستانى دەنگەكانیان تەزویركەن.بەڵام ئەى كارمەندانى بێ هەڵوێستى دەنگدەر بە لیستى (نۆكان و نازە مۆل و مازى) یەك تۆز شورەیى بتان گرێ هەموو دوو ڕۆژ بێش دەنگدان بوو چەند نەخوێنەوارێكى ئەندام ودەس ڕۆیشتوو لە مەڵبەندو لقى لیستە دۆڕاوەكەتان بەنوێژى نیوەڕۆ هەڵیان كوتایە سەر نەخۆشخانەى شەهید پێشرەو بە شەق و زلە بەربوونە جەستەى دكتۆرو كارمەندە هاوپیشەكانتان .پاشان دارو شوشە و پەنجەرەومومتەلەكاتى بەشى فریاكەوتنیان هەموو شكان ودابەسەر یەكا .ئەوانە رسوا بن بەڵام ..قەت دەس خۆشى لە هەڵوێستى مانگرتنتان ناكەم ئەگەر خاوەن هەڵوێست بوونایە ڕۆژى دەنگدان وەك هاوكارە بەئەمەكەكانتان بە ئارەزووى خۆتان دەنگتان دەدا بە یەكێ لەو لیستانەى كە بەرهەلستكارى لیستى ئەودەسەڵات و حكومەتەن كە لە ناو فە رمانگەى حكومى یا ئاسایشى ئێوەى پێ ناپارێزرێ . یان بە سپێتى دەنگى خۆتان دەخستە سندوقى دەنگدانەوە ئەوە هەڵویست وەرگرتن بوو نەك دووسەعات لە بەردەم نەخۆشخانەدا بەپێوە وەستان . ئەوانەى هێرشبان كردە سەر نەخۆشخانەكە بۆ ناپرسن كێ بوون (كۆمەڵ یوون یان یەك گرتوو یان گۆڕان یا شیوعى) نەخێر ئەوانە بوون كە لە بازاڕو شوێنە گشتى یە كان خۆیان بە دەنگە كانى ئێوەوە بادەدەن . ئەوەندە نەزانن نازانن ڕۆژى ڕسوا بوونى سەرە زلەكان زۆر نزیكە ئەودەرزى یە لەبن پێ ى ئەم دووحیزبە دراوە نزیك بۆتەوە لە دڵیان , 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە