کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ هه‌ر مسته‌فا... ئه‌ی دزه‌كانی تر چی لێبكه‌ین

Thursday, 10/03/2011, 12:00


خۆئه‌گه‌ر مسته‌فا خه‌ڵكی به‌ بێئه‌خلاق ناوبه‌رێ‌ ئه‌وانی تر خه‌ڵكی به‌نه‌فان تێده‌گه‌ن مه‌به‌ستم دزه‌كانی تره‌ ئه‌وانه‌ی له‌دوای گۆرینی دزه‌ گه‌وره‌كه‌ (دكتۆر ئومێد) هه‌ریه‌كه‌ی قوچاندی بۆ شوێنێك تاكو پاره‌كانی لێنه‌ستێننه‌وه‌ بۆ نموونه‌:
1-ئاراس شوعی :
1-مۆنیكا.
2- خانوی 7 ده‌فته‌ دۆلاری.
3- عه‌رزێك له‌گه‌ره‌كی نه‌ورۆز 6 ده‌فته‌ر.
4- پاره‌ی شه‌ریكایه‌تی كرین و فرۆشتنی سه‌یاره‌ له‌مه‌عره‌زی چوارقورنه‌.
من ده‌لێم كاك ئاراز وه‌ره‌ تێكرای مووچه‌كه‌ت كۆده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر توانیت به‌ته‌نیا پارچه‌ زه‌ویه‌ك بكری.
2-زانا عه‌لی كورده‌:
1- دوو كه‌پری سیاحی له‌دووكان نرخی 12 ده‌فته‌ر
2- باخێك له‌ سه‌ر رێگای رانیه‌ قه‌لادزێ‌ نرخی 4 ده‌فته‌ر.
3- خانویه‌ك له‌ گه‌ره‌كی خانوی شه‌هیدان نرخی 8 ده‌فته‌ر.
4- سه‌یاره‌ی مۆدێل به‌رزیش زه‌ڵاته‌یه‌.
من پێت ده‌لێم شه‌هاده‌ی شه‌شی سه‌ره‌تایت نیه‌ ئه‌و هه‌موو پاره‌ت له‌ كوێ‌بوو سزای خۆت وه‌رده‌گری به‌ڵام له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تێكی عادیلانه‌ كه‌ئه‌مه‌ش زۆری نه‌ماوه‌.
3- كه‌مال محمد چوارقورنه‌ی:
1-خانویه‌ك له‌گه‌ره‌كی بنار نرخی 8 ده‌فته‌ر.
-2سه‌یاره‌یه‌كی مه‌رزیه‌ نرخی 2 ده‌فته‌ر.
3- پارچه‌ زه‌ویه‌كی زراعی 20 دۆنمی له‌ چوارقورنه‌ نرخی 4 ده‌فته‌ر.
4- ژنبرایه‌كی به‌ به‌رتیلی 15 وه‌ره‌قه‌ ته‌عین كردوه‌ له‌ خه‌ستاخانه‌ی گورچیله‌كه‌ كه‌ هیچ شه‌هاده‌یه‌كی نیه‌.
5- ژنخوشكێكی به‌ به‌رتیلی 15 وه‌ره‌قه‌ ته‌عینكردوه‌ كه‌هه‌م ده‌خوێنێ‌ هه‌میش مشتێك مووچه‌ وه‌رده‌گرێ‌ له‌ ریئاسه‌ سحه‌ی رانیه‌،به‌ڵام چه‌ندین معاون توبی و ده‌رچوی په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان به‌شی شیكاری نه‌خۆشیه‌كان پاره‌ له‌ باغه‌ڵیان سه‌وزه‌ڵێیه‌تی،وه‌ هه‌روه‌ها خه‌سوی ته‌عین كردوه‌ به‌ كارگوزار ئه‌گه‌ر كلیه‌ی بێشێ‌ خه‌ستاخانه‌ی گورچیله‌كه‌ پێنازانێ‌ به‌ڵا م له‌سه‌ر میلاكی ئه‌وێ‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێ‌ هه‌زاران گه‌نجی خێرله‌خۆنه‌دیویش دینارێكی پێنیه‌،وه‌هه‌روه‌ها خه‌زوری به‌نه‌خۆشی سه‌ره‌تان مرد مۆزه‌فی به‌داله‌ بوو شه‌هیدانه‌ وه‌رده‌گرێ‌ .
برایان بابزانین گه‌نده‌ڵی كوێی ئه‌و وڵاته‌ وێرانه‌ی ئێمه‌ی نه‌گرتۆته‌وه‌ ئه‌ی ئه‌گه‌ر وانیه‌ ئه‌و گه‌نده‌ڵ و دزو جه‌ردانه‌ ئه‌و هه‌موو ماڵ و موڵكه‌ له‌كوێ‌ دێنن و به‌ئه‌مری كێ‌ ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی خه‌ڵكی ته‌خشان و په‌خشان ده‌كه‌ن، به‌ڵام من پێیان ده‌لێم ئه‌وه‌نده‌تان نه‌ماوه‌ تاكو حكومه‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌كه‌تان بروخێ‌ و ئێوه‌ و هه‌زارانی وه‌كو ئێوه‌ برۆنه‌ به‌رده‌م دادگا و به‌ سزای خۆتان بگه‌یه‌نرێن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ په‌ند بۆ خۆتان و نه‌وه‌كانتان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە