نەخوشخانەى (سوما) لە سلێمانی نەخۆشخانەیە، یان قەسابخانە؟
Saturday, 28/01/2012, 12:00
بەریزان لە كوردستانپۆستى خوشەویست
خوینەرانى بەڕێز بە تایبەتى دایک و باوکانی شارى سلێمانى خۆشەویست
سیستەمی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتیی لە سلێمانی سیستەمێکی حیزبییە، نەک مرۆڤایەتیی و خزمەتگوزاریی، ئەوە بەسەرچوو، وەکو سەردەم و ساڵانی رابردوو، دکتۆرەکان دڵسۆزانە لە خزمەتیی نەخۆش و هاوڵاتییاندا جیاوازی نەکەن و ئەرکی پیرۆزی خۆیان بەجێ بهێنن، هەموو کەسێک وەکو یەک چاو سەیر بکرێت. لەم وڵاتەدا و بەتایبەتی لە سلێمانی هەموو دەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبێت گوێڕایەڵ و نوكەرى هیروى تالەبانى بن، ئەو هێرۆیەی کە هەموو گیانی عوقدە و نەخۆشی دەروونییە، بۆیە گوێناداتێ نایەوێت مرۆژی لەش ساخی کورد لە دوای خۆی دروست ببێت و بەجێی بهێڵێت. دەسەڵاتی کوردی بەشیوەیەكى سەرەكى دەستێكى بالایان هەیە لە دارماندنى سیستمى تەندروستى لە شارى سلێمانى، نمونەش ئاستى ئەو خزمەتگوزارییە ئاست نزمەیە كە بەرامبەر نەخوش دەكریت، ئەویش لەبەر نەبوونى لیپرسینەوە، بۆیە بە پێویستى دەزانم ئاگادارى دانیشتوانى شارى سلێمانى بكەم، بە تایبەتى ئەو دایكە بەڕێزانەى كە دەیانەویت مناڵێکى تەندروستیان ببێت و دوور بن لە گیروگرفتێکی چاوەڕوان نەکراو بۆ ئەوەی ئاگاداری لە تەندروستى خویان و مناڵەكانیان بن، ئەوا سەردانى نەخوشخانەى (سوما) نەكەن لەبەر ئەم هوكارانەى لاى خوارەوە، هەر بەڕێزیکیش دوو دڵە لەم راستیانە دەتوانێت لە خۆی بپرسێت و لێکدانەوە لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە بکات:
یەكەم:
خاوەنى ئەم نەخوشخانە بەرپرسانی حیزبیی و لێپرسراوی خەستەخانەکانیان لە پشتە پشتیان قایمە هەر هەڵەیەک بکرێت لێپرسینەوە لەگەڵ هیچ کامێکیاندا ناکرێت، ئەگەر بشکرێت خەتابار نەخۆشە، ئاخر لە چ وڵاتێکدا بووە نەخۆش تاوانبار بێت، یان بگوترێت قەزا و قەدەرە؟
دووەم:
نەخوشخانەی (سوما) هیچ مەرجێكى تەندروستى تیادا نییە، کە پێویستە لە هەموو نەخۆشخانەیەکدا هەبێت، بەتایبەتیی لە ئاستی نەشتەرگەرییدا و زۆربەی کەسەرەستەکان بەکارهێنراو و پیس و پۆخڵن و گوێ نادەنێ.
سێیەم:
گشت ئەو کەلوپەلانە، هەمووی حکومییە، هەمووی بۆ ئەم نەخۆشخانەیە براوە، تا دکتۆرەکانی ئەم نەخۆشخانەیە خۆیان بە پارە نەیکڕن، کەموکوڕی زۆری تێدایە.
چوارەم:
لە ناو ئەو نەخۆشخانەیەدا تەنها یەک ئامێری (تەنەفسی سەناعی) هەیە، بۆیە لە کاتی لە دایکبوونی منداڵێکدا بۆ هەناسەدان دەبێت یەکسەر بە ئیسعاف بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی.
پێنجەم:
هیچ ژوورێک لەو خەستەخانەیەدا نییە، کە منداڵە تازەربووەکانی تێدا دابنرێت وەکو لە شوێنەکانی تری هەرێم و عێراق و وڵاتانی تردا هەیە، بەتایبەتیی بۆ مندالانی (خدج) واتە مناڵى ناكام.
شەشەم:
وەرگرتنی بڕی هەشت سەد هەزار بۆ یەک ملیۆن دینار بۆ منداڵبوونێکی سەقەت لەم نەخۆشخانەیە. بۆ زانیاریی هەموو لایەک، لەم خەستەخانەیەدا لە ماوەی تەنها رۆژانی نێوان ٢٢ / ١ / ٢٠١٢ تا ٢٧ / ١ / ٢٠١٢ زیاد لە شەش بۆ حەوت منداڵی تازە لەم خەستەخانەیەدا بە سەقەتیی لە دایک بوون، ئەویش بەهۆی نەشارەزایی و فەرامۆشکردنی ئەو دکتۆرانەوە، کە هیچ شارەزاییەکی ئەوتۆیان نییە و هیچ ترسێکیشیان لە لیپرسینەوە نییە کە لە هەڵەکانیاندا سزای یاسایی بدرێن، بۆ زانیارییتان خێزانی د. تاهیر هەورامی وەزیری تەندروستی یەکێکە لەو دکتۆرانە، ئیتر بزانن ئەمە یانی چی؟ هەرچەندە باری نەخۆشخانەی لە دایکبوونی منداڵان لە سلێمانی باش نییە، بەڵام لە چاو خەستەخانەی سۆما باشترە.
لە کۆتاییدا ماوە بڵێم، ئەمەش تاوانێکی ترە دەسەلاتی کوردی و بەرپرسە تەندروستییەکان لە سلێمانی ئەنجامی دەدەن بەرامبەر دایكان و باوكانى سلیمانى و مناڵانی خێر لەخۆ نەدیوى لەدایك نەبوى شارەكەم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست