مەسعود بارزانی: خۆزگه 31ی ئاب له‌مێژودا ده‌سڕایه‌وه
Saturday, 31/08/2013, 10:27
رۆژنامه‌ی "اعتماد"ی چاپی تاران، ساڵی 2011 گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سازدابو، له‌به‌شێك له‌م گفتوگۆیه‌دا سه‌باره‌ت به‌شه‌ڕی براكوژی‌و 31ی ئاب پرسیار له‌بارزانی كرابو، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ئه‌و به‌شه له‌گفتوگۆكه‌یه.
• زۆربه‌ی چاودێران ناكۆكی تۆ‌و تاڵه‌بانییان وا له‌قه‌ڵم داوه كه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتخوازی‌و هه‌ژمونگه‌ریتان بو به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌دا؟
ـ ده‌سه‌ڵات‌و پله‌و پایه لای من بایه‌خی نه‌بوه‌و نیه.
• به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ تا ماوی سه‌ركرده‌ی بارزانیه‌كانیت‌و ماوه‌ی 3 خولیشه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیت؟
ـ من به‌كوده‌تا نه‌هاتوم‌و به‌كوده‌تاش لاناچم، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی منیان نه‌وێت، لاده‌چم.
• به‌ڵام تۆ له‌ساڵی 1996دا به‌نوسراو داوات له‌حكومه‌تی عێراق‌و حزبی به‌عس كرد كه له‌ڕێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه تانكی عێراقی ده‌ستبه‌كاربێت‌و روداوی تاڵی 31ی ئابی 1996 رویدا، ئایا ئه‌مه نیشانه‌ی حه‌زكردنی ئێوه نییه له‌زیادكردنی ده‌سه‌ڵاتی پارته‌كه‌تان، پارتی دیموكراتی كوردستان؟
ـ نه‌خێر، بۆ من یه‌كێتی كورد‌و كوردستان گرنگه نه‌ك پارتی دیموكرات‌و یه‌كێتی نیشتمانی. به‌لای منه‌وه میلله‌ت حورمه‌ت‌و به‌هایه‌كی زیاتری هه‌یه له‌حزبه‌كان. به‌داخه‌وه ئه‌و روداوه تاڵانه رویاندا‌و ناخوازم له‌و باره‌یه‌وه بدوێم.
• به‌ڵام له‌شه‌ڕی ناوخۆ‌و براكوژیدا، زیاتر له 11 هه‌زار كه‌س له‌گه‌نجانی كورد به‌ده‌ستی هه‌ردو حزبه‌كه كوژران؟
ـ وه‌ك مێژونوسێك ده‌توانی با‌نگم بكه‌یت بۆ دادگا، ئاماده‌م دادگایی بكرێم. ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی گه‌لی كورد دادگایی بكرێم داوای لێبوردن ده‌كه‌م‌و ده‌ڵێم كه ئه‌و شه‌ڕه به‌زیانی ئێمه بو، روداوێكی تاڵ‌و پڕ له‌نه‌هامه‌تی بو.
• جارێكیان له‌په‌رله‌مانی كوردستان گوتت كه من‌و تاڵه‌بانی له‌شه‌ڕی براكوژیدا بێ گوناهین، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردو حزبه‌كه له‌ده‌ستی تۆ‌و تاڵه‌بانیدا بو، مه‌گه‌ر ده‌كرێ به‌بێ ئاگاداری‌و مۆڵه‌تی ئێوه هیچ بكرێت؟
ـ ئه‌گه‌ر من‌و مام جه‌لال دادگایی بكرێین، ره‌نگه من‌و ئه‌و بێ گوناه بین، هه‌رچه‌نده شه‌رمه‌زارییه كه له‌به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبێین، به‌ڵام ئیدی توشی ئه‌و روداوه بوین‌و پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی تیا بكرێت، به‌هه‌ر حاڵ وانه‌یه‌كی باش بو بۆ ئێمه.
• باشه، سه‌باره‌ت به‌ڕه‌خنه‌و داوه‌ری مێژو ده‌رباره‌ی ئێوه‌و ئه‌و روداوه تاڵه چ بنوسین؟
ـ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كردومه ویژدانم ئاسوده‌یه‌و به‌باوه‌ڕه‌وه له‌پێناوی كورد‌و كوردستان كردومه، ئیتر مێژو هه‌ر داوه‌رییه‌ك ده‌یه‌وێ با بیكات، هه‌رچییه‌ك ده‌نوسرێ گرنگ نییه. ناخوازم ئه‌و رۆژگاره تاڵه دوباره بێته‌وه‌و ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین ته‌نانه‌ت ئاماژه‌شی پێنه‌كه‌ین‌و ئه‌و رابردوه‌مان فه‌رامۆش بكه‌ین، كه ئینشاڵا نه‌وه‌كانی ئاینده‌مان توشی ئه‌و رۆژه ره‌شانه نابن‌و خۆزگه ده‌كرا له‌مێژودا بسڕایه‌ته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست