جەنگی یەکەم و ئەنجامەکانی (بەشی یەکەم)
Monday, 27/03/2023, 21:51
جەنگی جیهانی یەکەم 1914 - 1917:
ئەلەمانیا،ئوتریش (نەمسا)،مەجەڕستان (هەنگاریا) دواتریش بولگاریاو دەوڵەتی عوسمانی بەرامبەر وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا، روسیا، ئیتالیا وسڕبیا کەوتنە جەنگەوە.ئەنجامەکانیی جەنگەکە:
یەکێتی سۆڤێت و (بلۆکی سۆسیالیزم) دامەزرا،بەهۆی جەنگی دوەمیشەوە بەهێزتربون و بەرامبەر بە ئەمەریکا دوجەمسەرە بەهێزەکەی جیهانیان پێکهێنا، وەلێ سۆڤێت و بلۆکەکەش لەجەنگی سارددا داتەپین و ئیتر ململانێی چینایەتیش نەما و جێگەی بۆ ململانێێ نێوان کۆلتور وشارستانێتییەکان کردەوە. فاشیزم و کۆمۆنیزم لەبواری رێزنەگرتن و سوکایەتیکردن و رسواکردنی مرۆڤدا جیاوازییان لەنێواندا نییە. ئەنجامێکی دیکەی گرنگی جەنگەکە بریتییە لە رێککەوتنی سایکس بیکۆ لەنێوان مارك سايكس 1879- 1919 نويَنةري بةريتانيا و مسيؤ فرانسوا جؤرج بيكؤ1870ـ- 1951 نويَنةري فةرةنسا.ئةم دوانة بة نهيَني ميراتييةكةي دةولَةتي عوسماني لةنيَو خؤياندا دابةش دةكةن.بةثيَي ثةيمانةكة لة16/5/1919 دا لةسةر ئةو نةخشةيةي بةردةستيان هيَلَيَكي دريَذيان لة (عةكا) ي سةر دةريای نێوەڕاستەوەكيَشا هةتا كةركوك(هيَلَي ئەی كةي).سةروي هيَلَةكة بؤ فةرةنسابةرةنطي شين و خواروشي بؤ بةريتانيابةرةنطي .دەوڵەتی عوسمانیش لە 1924 دا هەرەسیهێنا. 1928 حەسەن بەنا بزوتنەوەی برایانی موسوڵمان(اخوان المسلمین) ی دامەزراند و1929 تیرۆرکرا. رێککەوتنی سایکس – پیکۆ – سازانۆڤ، سازانۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا بو،بەڵام ئەوانی دیکە دەسەڵاتی وەزیریان پێدرابو، وەک وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەند. مارک سایکس دوای کۆتایی جەنگی یەکەم پۆستی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وەردەگرێت. ساڵی 1887ژمارەی دانیشتوانی ویلایەتی موصڵ دەگەیشتە828 هەزار،ساڵی 2020 گەیشتە 10 دە ملیۆن. رێککەوتنی سایکس – پیکۆ – سازانۆڤ، سازانۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا بو،بەڵام ئەوانی دیکە دەسەڵاتی وەزیریان پێدرابو، وەک وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەند. دوای کۆتاییهاتنی جەنگی یەکەمی جیهان 1914 - 1917و هەڵوەشاندنەوەی پەیمانی سڤر(سیڤەر) و قوتکردنەوەی پەیمانی لۆزان لەجێگەیدا،وڵاتە سەرکەوتووەکان و بەتایبەتیش بەریتانیاو فەرەنسا مەرجەکانی خۆیان بەسەر تورکیای دۆڕاو لەشەڕەکەدا سەپاند و مستەفا کەمال بەپیی مەرجەکانی دەوڵەتانی بەریتانیاو فەرەنسا و هاوپەیمانەکانیان ، دەوڵەتێکی عەلمانی عەسکەرتاریی لە ئەنقەرە دامەزراند وسوڵتانی عوسمانی و پشتگیرەکانیشی کلکیان لە ئەستەموڵ تۆزیدەکرد، کوردیش لەنێوان ئەنقەرەو ئەستەمولدا دابەشبوبون. ئەوەش ئاشکرایەو چەندوچونی ناوێت کە دەوڵەتەکەی ئەنقەرە بەسەرۆکایەتی مستەفا کەمال، هاوکاریی و پشتیوانیی بەرچاو و کاریگەری کورد نەبوایە سەرینەدەگرت .مەرجەکانی بەریتانیاو فەرەنسا بۆ مستەفاکەمال بریتیبون لە :
1 – هەڵوەشاندنەوەی رژێمی خەلافەت و ئینجا هەڵوەشاندنەوەی رژێمی سەڵتەنەت.
2 –گوڕینی یاساکانی ژیانی کۆمەڵایەتی، خوێندن ونوسین، بەرگوپۆشاک،زمانی ئەتەکێت، هاوسەرگیری و جیابونەوە، داخستنی حوجرەو تەکیەو خانەقاکان.
3 – سەپاندنی ئەلفوبێی لاتینی لەبری ئەلفوبێی عەرەبیی عوسمانی، بۆدابڕینی نەوەی نوێ لە خەرمانی دیرۆکی دێرینی 700 حەوت سەت ساڵەی دەسەڵاتی عوسمانییەکان.
**********
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست