رۆشنبیر کێیە و رۆشنبیریی چۆن تێدەگەین؟ (بەشی 2 )
Saturday, 13/06/2020, 18:13
بەشێوەیەکی گشتیی لەروانگەی مارکسیزمەوە شۆڕشگێر ئەوکەسەیە بتوانێت رابەرایەتی چینی پرۆلیتار و خەباتی چینایەتی بکات لەپێناو گەێشتن بە سیستمی سۆسیالیزم دا،بەڵام رۆشنبیری راستینە بەر لە کەسانی ئاسایی هەست بەدەوروبەرەکەی دەکات و هەمو ئەوانە هوشیاردەکاتەوە کە ئەرکەکانی سەرشانیان دەزانن وئەنجامیاندەدەن بەڵام مافەکانی خۆیان نازانن! ئەوە رۆشنبیرە، کە هانیاندەدات خەبات لەپێناو مافەکانیاندا بکەن و دەستبەرداری نەبن
کەواتە رۆشنبیر ناتوانێت گوڕانکاری بکات، سیستمی کۆمەڵایەتی یا سیاسی بگۆڕیت بەڵکو دەبێتە چاوساغ و چرا بەدەست و نەخشەرێگای گوڕان و گۆڕانکاریمان دەخاتەبەردەست، فێرماندەکات بەچاوێکی دیکە لەژیان و دەوروبەر بڕوانین. ئایا مارکس و ئینگلس شۆڕشی ئۆکتۆبەری 1917ی مەزنیان هەڵگیرساند یا لینین وهێزەکانی چەپ شۆڕشیان کرد و سەریانخست ؟ هەروەک چۆن ڤۆلتێرو جان جاک رۆسۆ شۆڕشیان بەرپانەکرد، بەڵکو بونە هەوێنی شۆڕشەکەی1789ی فەرەنسا.
چەمک و دیاردەکۆمەڵایەتی یەکانی کورد هەرهەموی چەواشەو ئاوەژو کەوتونەتەوە وتەنها خەڵکەکەیان گەوجاندووە. کام حیزب و رێکخراوی سیاسی ،کۆمەڵەی هونەریی، وێژەیی، زانستی..بەخواستی تەنهاچەند کەسێک دانەمەزراوە و نەیانکردۆتە قۆرخکاری؟ تەنانەت حیزب و کۆمەڵەو رێکخراوە سیاسی یەکانیش هەربەوجۆرەبون، ماف و ئەرکەکانیشیان بۆبەرژەوەندی خۆیان دیاریکردووە. ئەوانە بەروکەش لارییان لە پرۆسەی دیموکراتی وپیادەکردنی نییە،بەڵام هەر ئەوەندەی هاتنەسەرکار،بەتوندی دژایەتی هەرکەسێک دەکەن بۆنی دیموکراتی لێبێت وهەردەسگایەکیش بەکردەوە بەوناوەوە هەبێت لە بنەڕەتەوە هەڵیدەوەشیننەوە و تەنها روکەش و هەڵخەڵەتاندن چەواشەکاری یەکەی دەهێڵنەوە. پارتی دیموکراتی کورد لەسەر داخوازی خودی بارزانی مستەفا دامەزرا،بۆ ئەو مەبەستە لەرۆژهەڵاتەوە هەمزە عەبدوڵڵا دەنێرێتەوە بۆباشور،گەیشتەوە سلێمانی و بەهاوکاری مامۆستا برایم ئەحمەد پارتەکە دامەزراو سەرکردەو بنکردەیان بۆدانا و بارزانی مستەفاش بە پەناهەندەیی لەوڵاتی روسیاوە سەرۆکی حیزبەکە بو!
لةكوردةواريدا و لة هەر هەمو وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست داكؤمةلَي پیاوسالاريدا، نەک بەتەنها لەکوردستان، لە هەر هەمو وڵاتانی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست،ثياوان بە گشتیی، رۆشنبیر وتاریکبیر، ئافرەت دةضةوسيَننةوة و وةك ضؤلةكةش دةيكوذن یابەکوشتیدەدەن و هةرخؤشيان داواي ماف و یەکسانیی بؤ دةكةن !
رۆشنبیرانی ئێمە، دژی دەسەڵاتن، بەڵام لەهەمانکاتدا دژیشی نین! ئەی نابینین ئەوهەمو(رۆشنبیرە) لەمیدیاکانی سەر بەدەسەڵاتدارانی هەرێمی باشوردا کاردەکەن یا بەرهەمەکانیان پەخشدەکەن و لەولاوەش سەرقاڵی بوارەکانی چاکسازیی، رامیاری و راپەڕینیشن!. بەکورتی دەتوانین بڵێین زۆربەی هەرە زۆری رۆشنبیران هەلپەرست وکۆڕی رۆژن، بە باوەشێک دروشمی قەبەو دورەدەست ۆ بێناوەڕۆک، خۆیان بەڕابەر دەناسێنن، پەیتا پەیتا فودەکەنە جەماوەروهانیاندەدەن،بەڵام لەکاتە سەختەکاندا پاشەوپاش دەگەڕێنەوە و لەدورەوە تەماشادەکەن و پلان بۆ قۆناغێکی دیکە دادەنێن. هەرکاتێکیش کە جەماوەر راپەڕی ئەمان دین و سواری شەپۆلەکە دەبن و دێنە سەر حازری و بیر لە داهاتو وئەنجامەکانیش ناکەنەوە(لای کورد هەرهەمو جارێک داهاتو و ئەنجاماکان هەر شکست و ماڵوێرانی بووە). رۆشنبیر ئەگەر هەر رەخنەگر بێت،مویەک لەسمێلی دەسەڵات نابزوێنێت،دەبێت دەردەکان دەستنیشان بکات و دەرمان و چارەسەریشیان بۆ بدۆزێتەوە،جەماوەریشی ئامادەکردبێت و هانیدابن بۆپشتگیریی وهەراسانکردنی دەسەڵاتداران وئەگەر بەهەنگاوی کورتیش بێت بەردەوامی بە بزاڤەکەبدەن و ریگە بەساردبونەوەی نەدەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست