رۆشنبیر کێیە و رۆشنبیریی چۆن تێدەگەین؟ (بەشی 1)
Tuesday, 09/06/2020, 7:53
بەر لەوەی بچمە باسەکەوە بە پێویستی دەبینم بەبیری خوێنەری ئازیزی بهێنمەوە کە وشەی رۆشنبیر لە زمانی کوردیدا شێواندنێکی پێوەدیارە! سەرەتا با لێرەوە،لە وشەکانی خوێندهوار، روناکبیر و رۆشنبیرەوە دەستپێبکەین. ههتا ئهم دوایی یانهش وشهگهلی نهخوێندهوار، كۆلكه خوێندهوار،خوێندهوار، روناکبیر (رۆشنبیر) و تاریكبیر(لەباشوری کوردستان بە روناکبیر دەوترا (منەوەر، تەقەددومی(منور، تقدمی)، بەتاریکبیریش دەوترا کۆنەپەرست و رەجعی،لەرۆژهەڵاتی کوردستان دەوترا مورتەجیع . ههژاری موكریانی شتێكی خۆش لهوبارهیهوه دهگێڕێتهوه ودەڵێت سەردەمی کۆماری کوردستان هەموان رومان لە قیبلەی ئازادیی و رزگارکاری گەلانی بندەست وچەوساوە و مژدە بەخشی بیروباوەڕی کۆمۆنیزم بو لە یەکێتی شورەوی ،هەر کەس وەها نەبوایە پێیدەوترا مورتەجیع. ئەو وشەیە زۆر بەکاردەبرا .. بەرپرسی شانەیەکی رێکخستن بوم،یەکێک لە ئەندامانی شانەکە پرسیاری واتای ئەو وشەیەی کرد،بەڵام نەمتوانی وەڵامی بدەمەوە،وتم پرسیار لەسەروی خۆم دەکەم،سەیر لەوەدابو بەرپرسەکەی منیش وتی هەژار بەخودای ئەمنیش نازانم مانای چی!!هەتە ئێرە گێڕانەوەکەی مامۆستا هەژاری موکریانی بو. ئەوەی دەمەوێت سەرنجی لێبدەن ئەوەیە وەک دەزانن،نەخوێندەوار کەسێکە سەرەواوی لە سکدا نییە! خوێندەواریش کەسێکە خوێندن و نوسین بزانێت،بەڵام کۆلکە خوێندەوار کوێرە خەتێکی هەیەو لە خوێندنەوەشدا سەروگوێلاکی وشەکان دەشکێنێت، بۆ نمونە وشەی سەردار و سەردێڕ جیاناکاتەوە!بەڵام روناکبیر ئەو کەسەیە کە خوێندنی قۆناغی دواناوەندیی و بەرەوژورتریان بڕیوە، یا لەرێگەی خوێندنەوەو خۆپێگەیاندنەوە پێگەیشتون و عەرەب بەو کەسانە دەڵێت موسەققەف(مپقف) و جیایاندەکاتەوە لە روناکبیر (تقدمی)،بەڵام ئێمەی کورد وشەی
پێشکەوتنخواز لەبری(تەقەددومی) عەرەبی بەکاردەبەین ،زۆرجاریش بەهەڵە وشەی (عەلمانی) بۆ بەکاردەبەین ، بەڵام وشەیەکی گونجاومان نەدۆزیوەتەوە پڕاوپڕی وشەی موسەققەف. لێرەوە دێمە سەر کڕۆکی بابەتەکە، رۆشنبیر کێیە؟
جار هەیە رۆشنبیر کەسێکی ئاسایی یەو وەک هەر تاکێکی ئاسایی رۆڵی خۆی دەگێڕێت، جاریش هەیە کەسێکە وەک شێرکۆ بێکەس رۆڵی پێشڕەو و چرا بەدەست دەبینێت، بەڵام پێشڕەو نییە! رۆشنبیر کاتێک دەتوانێت پێشڕەوایەتی بکات،کە راستی یەکان بخاتەڕو،رەخنەی روخێنەربگرێت و ئەوانە بکاتە چەکی بەردەست بۆ هێرشکردنە سەر دەسەڵات. دەشێت ئەوەش بکات بەڵام هەڵوێستی شۆڕشگێرانە نانوێنیت و زۆرتر لەوە دەچێت بەدوای ناو و ناوبانگ و ژیانێکی ئاسودەو چەورو نەرمدا بگەڕێت.بەرچاوترین نمونەش مامۆستایان و مەلای مزگەوتەکان و پیاوانی ئاینن کە لە راستیدا تەنها فەرمانبەری میری و موچەخۆرن، هەرچەند پڕبەدەم خۆیان بە نوێنەرو دەمڕاستی نەک هەر چینەکەی خۆیان، بەڵکو نوێنەری کۆمەڵانی خەڵک دەناسێنن! کەچی دەبینین هەر بۆ نمونە مەزنەکانی وەک جۆن بۆڵ سارتەر، کافکا وبیرەکانیان خۆیان بە نوێنەری هیچ چینیک نەدەناساند.مەزنایەتی کەسێکی وەک سارتەر لەوەدایە ساڵی 1964دا گەورەترین خەڵاتی پێبەخشرا، خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب بەڵام رەتیکردەوە و وەرینەگرت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست