کورد پاڵەوانی بەردەباز(بەشی 4)
Sunday, 10/05/2020, 10:33
کوردی باشورکوێرانە وبەکاریگەریی راستەوخۆی هەست و سۆزی کوردایەتی، بێئاگا لەبناوانی هەڵچون و چونە شاخ وچەکهەڵگرتنەکە و لەوەش کە ئەم یاخیبونە لەبەرژەوەندی ئێران و کۆمپانیا مۆنۆپۆڵەکانی نەوتە، بووە بەردەباز بۆروخاندنی رژێمی یەکەمین کۆماری عێراق بەسەرۆکایەتی پێشەوای نێشتیمان پەروەر شەهید ژەنەڕال عەبدولکەریم قاسم و هاتنە سەرکاری بەعسی یە راستڕەوەکان و سورکردنی عێراق بە کوردستان و عەرەبستانی یەوە بەخوێن. ئێستا دەتوانین بپرسین ئەگەر بارزانی و پارتی دەستیان بەو مافانەوە بگرتایە کە پێشەوا عەبدولکەریم قاسم بێمنەت، بێ شەڕو کوشتار و ماڵوێرانی وکیمیاباران و ئەنفال و.. پێشکەش بەکوردکران ، نەچونایەتە شاخ وماوەی15 پازدە ێاڵ شەڕەتەقەو ئەو هەمو قوربانی و ماڵوێرانی وکاولکردنی وڵات، باشور ئاسایی بژیایە و لەبری تەقوتۆق سەرگەرمی خوێندن و پێشەسازیی و ئاوەدانکردنەوە بوینایە ، حاڵمان بەم حاڵەو رۆژمان بەم رۆژە رەشە دەگەیشت؟ بێ ئاو و کارەبا و نەوت و ئاوەدانی و خزمەتگوزاری وچی و چی دەبوین، فێرە جاشێتی وبون بە بەردەبازی هەرلایەنێک دەبوین بۆ ئامانجێکی خۆی بەردەبازی گەرەک بێت ؟ سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلول کە بڕیاری ئاگربەستی دەدا لەگەڵ بەغدا، بڕیارەکە لەکوێ وە سەرچاوەی دەگرت؟ دوجاریان لە 1964 و1970 دا بۆ بەرژەوەندی تایبەتی سەرکردایەتی شۆڕش بو دژی باڵەکەی مەکتەبی سیاسی، جارەکانی دیکەش لەسەر پێشنیازی مۆسکۆ بووە، بۆ پاراستنی هاوپەیمانەکانی لەکەوتن و هاتنەسەرکاری دارودەستەی سەر بە رۆژاوا . نکۆلی لەوەناکرێت ئەو ئاگربەستانە چەندین خاڵی ئەرێنی و نەرێنی بەدواوەبو،پێشمەرگە پێویستی بە پشویەک حەسانەوە هەبو،گەلێش دەبو دەرفەتێکی بۆبڕەخسێت پێداویستی یەکانی ژیانی رۆژانە و باری گوزەرانی خێزان رێکبخاتەوە ، بەتایبەتیش کە لەکاتی شەڕدا ئابڵوقەی سەخت بەسەر هەمولایەکی باشوردا دەسەپێنرا، هەرکوردێک بە کیلۆیەک چا یا شەکرەوە بگیرایە، هەر لەو شوێنەدا گوللەباران دەکرا!
زۆر سەیرە هەروەک لە دوکانەکانی (شۆڕش ) نوسرابێت : چەو و لم بۆ فرۆشتن، شۆفڵ و حەفارەش بۆ کرێ !!
کوردی باشور وەک بەردەباز شەڕی لەپێناو ئاگربەست وئاشتەوایی نێوان عەرەب و جولەکەش دەکرد!! حکومەتی بەعسی یەکانی عێراق دژی پڕۆژەی ئەو رێککەوتنە بو کە ئەمەریکا 1974بەسەرپەرشتی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا (هینری کیسنجەر) خستبویە بەردەم حوسنی موبارەک – سەرکۆماری میێر، حافز ئەسەد – سەرکۆماری سوریا و کەنیستی ئیسرائیل بۆ ئەوەی لەسەر بەندەکانی رێکبکەون. کاتێک ئەوان نێگەرانیی خۆیان دەربڕی لەوەی هەڵوێستی عێراق دژایەتیکردنی رێککەوتن وئاشتی نێوان عەرەب و جولەکەیە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هینری کیسنجەر دڵنیایکردن کە عێراق هیچی بۆناکرێت و شای ئێران چارەسەری ئەوە دەکات(لەڕێی شای ئێرانەوە بەڵێن بە سەرکردایەتی شۆڕشی باشور درابو، بیانو بە عێراق بگرن وشەڕهەڵگیرسێننەوە، دڵنیابن عێراق بە چ چەکێک پەلامارتان بدات ،ئێوەش هاوشێوەی ئەوچەکانە دەگاتە دەستتان بۆ هێرشکردن یا بەرگریکردن ) کاتێک شای ئێران کتوپڕ لەگەڵ ێەدام حسێن رێککەوت، هینری کیسنجەر گلەیی لە حەمە رەزا شای ئێران دەکات و دەڵیت(ئێمەتان لەو رێککەوتنە ئاگادار نەکرد،ئاخر ئێمە بە بڕی 25 ملیۆن دۆلار چەکمان بۆ کوردەکان کڕیبو.) راستە رێککەوتنی 11ی مارتی 1970 ی نێوان بارزانی مستەفاو ێەدام حسەین قۆناغێکی گرنگ و دەستکەوتێکی مەزن بو بۆکورد بەڵام رازینەبۆنی سەرکردایەتی شۆڕش دوای چوار ساڵ بەڕێککەوتنەکەو هەڵوەشاندنەوەی لە بەهاری 1974 داو هەڵگیرساندنەوەی شەڕ هەڵەبو، هەڵەیەکی هێندە گەورەش بو، زیانەکانی بەلاپەڕەکانی دیرۆکی کوردەوە زەق زەق دیارە.
رێکخراوی قاعیدە و دواتر دەوڵەتی ئیسلام لەعێراق وشام(داعش) بێئەوەی خاوەنی بستێک خاک و جێگە پێیەک بێت لە عێراق یا لە سوریا، لەهەردو وڵاتەکەداو لە بەشێکی بچوکی باشوری کوردستانیش خۆی دامەزراند و بەرەنگارییەکی ئازایانەی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی دەکرد و ئەگەر(ساویلکەیی و خۆشباوەڕیی)کورد نەبوایە، داعش تەپڵی تۆپانی بە ئەمەریکا وهاوپەیمانەکانی و سوپا بێسەروبەرەکەی عێراق و هێزەکانی قودس و قەرارگای رەمەزان و خودی تارانیش دەکرد و دەوڵەتی عێراق و شام یش دادەمەزرا بە سەرۆکایەتی عومەر بەغدادی کە بەپلانی ئەمەریکا لە زیندانی سەربازگەیەکی ئەمەریکا لەبەغدا هەڵات لەگەڵ دوهەزار تیرۆریستدا.. (سڕکردەکانی باشور) پێشهاتەکەیان زۆربەهەڵە خوێندەوە و لەنێوان کەوتنی عێراقە شەقوشڕەکە بەدەستی داعش وبونە هاوسەنگەری ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی ،نازناوی کوڕە ئازاکەو ئافەرینەکانی هەڵبزارد و زۆریش شانازی پێدەکرد! گەلی برادەرینە ئاخۆ بەبەراورد لەگەڵ بارودۆخی ئێستەی هەرێمی باشوری کوردستان جیاوازی یەکە چیدەبو؟ چاکتر دەبو یا خراپتر؟ هەرنەبێت ئەو کات چەندین ئەگەر و بژاردەمان لەبەردەستدا دەبو، جەنگ یا رێککەوتن، رێککەوتن لەبەرژەوەندی کورد بو لەهەرچوارپارچەی کوردستاندا(هەرنەبێت تورکیای خوێنخۆری کورد بێدۆست و پشتێوان دەمایەوە دژی کورد). کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش،بونی هێزێکی سەرکەوتوی بە قەبارەی داعش لەپەنا سنورەکانیدا بە مەترسی یەکی گەورە دەبینیی و شەڕەکە دەبووە شەری ئیسلامی سوننە مەزەب بە سەرۆکایەتی داعش وپاڵپشتیی پارەوپولی وڵاتانی کەنداو بەرامبەرئیسلامی شیعە مەزەب بە سەرۆکایەتی مەلا ئاخوندەکانی ئێران(دەبێت ئەوە لەبەرچاوبگرین کوردستان نەبێتە شەڕگەی نەیارانی کورد، کوردستان بە درێژایی مێژو گۆڕەپانی تەراتێن و لەشکرکێشی یەکانی دوژمنان بووە وهەرگیز کورد خاوەن بڕیار نەبووە و ئێستاش هەر پێکدادانێکی نێوان ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی و ئێران روبدات ، حوکمەتۆڵکەکەی هەرێم خاوەن بڕیار نییە و باشور وێران دەبێت). گشت لایەنەکانی گۆڕەپانەکەی باشور و رۆژهەڵات پاشەکشەیان کرد لەبەردەم پارتیدا، بەڵام ئایا پارتی و پێکەکە لەروی ستراتیژ و تاکتێک، هەڵسوکەوتی نێو گەمەی نێونەتەوەیی یاریزانەگەورەکان دا، لەسەرکەوتنە بەرچاو ودەستکەوتە گرنگەکاندا بەراورد دەکرێن؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست