تورکیا و ئێران کەوتنە پاقلەکەوە!بەشی سێیەم
Friday, 15/02/2019, 12:47
ئەو مەترسی یەی جاران ئەمەریکاو تورکیای کۆدەکردەوە لە دژی یەکێتی سۆڤێتیی هەڵوەشاوە،ئێستا ئەو مەترسی یە نەماوەو ئەمەریکا دۆستی نوێی هەیە لەناوچەکەدا کە کورد یەکێکیانەو تورکیاش ئەو گرنگی یەی جارانی نەماوە،جگەلەوەش ئەردۆگان زیادەڕۆیی دەکات و پێ بەقەدەر بەڕەکەی راناکێشێت.هاودەنگیی تورکیا لەگەڵ روسیاداو ئەردۆگان بەزۆر و بەخوایشت خۆدەخزێنێتە پاڵ پۆتین، هەڵوەشاندنی پەیوەندی یەکانی ئەمەریکاوتورکیا خێراتر دەکات بەتایبەتیش دوای واژوکردنی رێککەوتنی فرۆشتنی رۆکێتی ئێس400ی روسیایی بە تورکیا، کەئەمەریکاش لەبەرامبەردا فرۆکەی ئێف35ی پێنافرۆشێت هەتا ئەو رێککەوتنە هەڵنەوەشێتەوە.دان کۆتسی بەرێوەبەری (سیا) رایگەیاند کە هاوپەیمانێتی یەکەی نێوان ئەمەریکاو تورکیا هەرەسی هێناوە.داوا لە گۆنگرێس دەکات نەهێڵن ئەوە روبدات چونکە بۆ ئێمە گرنگە،بەڵام بۆ ئەردوگان گرنگی یەکی ئەوتۆی نییە.ئەم بۆچونەی بەڕێوەبەری (سیا)لەوەوە دێت کە تورکیا سەربەهەمو کونێکدا دەکات و بەرامبەر هەمو هەڵوێستێک،هەڵوێستێک وەردەگرێت ئەگەرچی نەشیاویش بێت،ئەوەتا ئێستا ئەردۆگان پشتگیریی سەرۆکی ناشەرعیی ڤەنزیۆلا(نیکۆلاس مادۆرۆ) دەکات وەک نیشاندانی هەڵوێستی راوەستان پێکەوە لەڕوی ئەمەریکادا،وەک هەڵوێستی زەق و رەقی سەرۆکی پێشوی ڤەنزوێڵا(هۆگۆچافیز)،بەڵام ئەردۆگان خەیاڵی خاوە وبە هەڵپەرستیی و هەر رۆژەی یاریکردن لەسەرپەتێک ئامانجەکانی دەستەبەرناکات لە گۆڕینی کۆمەڵگەی گەلانی تورکیا بەکۆمەڵگەیەکی ئاینیی گۆشکراو بە شیری ئیخوان و ئایدیای محەمەد مورسی.
ئەردۆگان لەبەردەم پەرلەمانتارانی پارتەکەیدا،پارتی داد و گەشەپێدان وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی هەڕەشەو گوڕەشەی زۆری کرد،بەڵام وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆمار،ئیبراهیم کالن رایگەیاند کە حاڵیبونێکمان لەگەڵ روسیادا هەیە،پلانێکی تایبەتیشمان لە گەڵ ئەمەریکادا هەیە بۆ ناوچەی مەنبەج.بەڵام پێدەچێت هەردو لێدوانەکە هەر قسەی روت بێت چونکە تورکیا رۆڵی یاریکردنی لەسەر پەتی ئەمەریکاــ روسیا لەدەستداوە و ئێستا رو لە روسیایە و روسیاش هەمیشە تورکیاوەک وەک دوژمنێکی مێژویی ێەدان ێاڵ جەنگ و خوێنرشتن دەبینێت و دەزانێت کوێی بگرێت زۆر بەئازارە.
ــ ئەمەریکاش مکورە لەسەر ئەوەی کوردانی رۆژاوا نابێت هێچ مەترسی یەکی دەرەکی یان لەسەربێت.
ــ فلادیمێر پۆتین چاوتێبرین و دەستێوەردانی ئەردۆگان رەتدەکاتەوە لە سوریا.هەروەها پرۆژەی(جەربا) بەسەرپەرشتی ئەردۆگان و مەسعود بارزانی بەنیازی دروستکردنی هێزێک لە (پێشمەرگەکانی رۆژ) و سوپای سوریای ئازاد بۆ ئەوەی جێگەی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) بگرێتەوە.
ــ بەپێی رێککەوتنی ئەمەریکا و سوریا،دوای پاکردنەوەی وڵاتەکە لە مین، ئاوارەکان دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
ــ روسیا هەوڵ دەدات رژێمی دیمەشق و کوردانی سوریا لەیەکدی نزیک بکاتەوە.
ــ روسیا پەلاماری میلیشیاکانی (بەرەی نوێرە)دەدات لە پارێزگای ئەدلب چونکە تورکیا پابەند نەبووە بە رێککەوتنەکەی سوتچی کە پێویستە ئەو میلیشیایانە لە ناوچەکانی خۆراوای روباری فورات چەک بکات.پێدەچیت تورکیا توانای بەسەریاندا نەبێت و لە ژێر کۆنترۆڵی ئەردوگان دەرچوبن،بەڵام روسیا رێگە بە مانەوەی ئەوجۆرە (ناوچەی دەسەڵات)ەنادات لەسەر خاکی سوریاکە ئامانجەکەی ئاشکرایە،تەنها لێدان و لەنێوبردنی پێکەکە و باڵەکانی نییە،بەڵکو کۆمەڵکوژی کوردە لە باکور و رۆژاوای کوردستان.
ــ ئاژانسی ئەنەدۆڵ بڵاویکردەوە کەنوێترین هاوکاری ئەمەریکا بۆ شەڕڤانانی پەکەکە لەم هەفتەیەدا باری150کامیۆن جۆرەها چەک و پێداویستیی هەنوکەیی یە.
لە یەکەمین چارەکی ێاڵی2019 بەدواوە روسیا دەبێتە خاوەن بڕیاری هەرە سەرەکیی لە هەرهەمو بوارەکانی پەیوەست بە وڵاتی سوریاو بەتایبەتیش دوای وەدەرنانی دوا چەکبەدەستی ئێران لە سوریا و خستنەگەڕی پەیوەندی دۆستانەی روسیا و ئیسرائیل ئینجا دەگەڕێتەوە سەر تورکیای دوژمنی دێرین و خوێنخۆرو ئەردۆگانی ئیخوانچی وخەلیفەی نوێی عوسمانی.
هەمو ئەو وڵاتانەی پەیوەندی یان بە کێشەی سوریاو خۆرهەڵاتی ناوەندەوە هەیە دەزانن کورد لە وڵاتەکانی تورکیا،ئێران،عێراق و سوریا ژمارەیەکە لە هاوکێشە سەرەکی یەکەدا، بەتایبەتیش کوردانی باکور و هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کە تورکیا بۆ پاراستنی سنورەکانی باشوروباشوری خورهەڵاتی تورکیا و لەنێوبردنی گەلی کورد رێکەوتنەکەی(ئەدەنە)ی 1988لەگەڵ سوریا مۆرکرد کە بەپێی ئەو رێککەوتنەکە سوریا دەستبەرداری لیوای ئەسکەندەرونە دەبێت وببڕای ببڕ داوای ناکات ورابەری پێکەکە عەبدوڵا ئۆجەلانیش رادەستی دەسگای هەواڵگریی ئەمەریکا(سیا) بکات.
کۆبونەوەکانی وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانیێتی نێودەوڵەتی دژی (داعش) لە6/2/2019دا ئەوە دەسەلمێنێت کەپەلاماردانی ناوچەکانی خۆرهەڵاتی روباری فورات لەلایەن سوپای تورکیاوە بەهیچ جۆرێک قابیلی قبوڵکردن نییە،ئەوەش یەکێکە لە دولایەنی هاوکێشە ئاڵۆزەکەی لاوازکردن و روخاندنی هەردو رژیمە ئاینی یە تۆتالیزمەکەی ئێران و تورکیاوئامانجە سەرەکیی و هاوبەشەکانی فلادیمێر پۆتین و بەشار ئەسەد لەلایەک و(ئەمەریکاوهاوپەیمانەکانی و ئەوروپاوروسیاش لەلایەکی دیکەوە) کە رێگە بە دو دەوڵەتی ئیسلامیی یەکێیان ئیخوانچی سونەمەزەب و ئەندامی پەیمانی باکوری ئەتلەسیی(ناتۆ) و چاوچنۆکیی و دەستتێوەردان و تەماع و هەژمونە هەڵکشاوەکانی نەدەن لە سوریاو لە کۆمارە ئیسلامی یە تورکزمانەکانی دراوسێی روسیا(کۆمارە ئیسلامی یەکانی سەردەمی سۆڤێتی جاران) و دەوڵەتێکی شیعەمەزەبی بەئاشوب و سەرچاوەی توندو تێژیی و گروپە توندرەوەکانی جیهان ئەوە کرۆکی بەشێکی سەرباسەکەیە کە تورکیا و ئێران چۆن دەکەونە پاقلەکەوە.
*******
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست