کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تورکیا و ئێران کەوتنە پاقلەکەوە ! بەشی دوەم

Thursday, 14/02/2019, 12:43


لە باشوری کوردستان زنجیرەیەک گۆڕانکاری بەڕێوەیە لەبەرژەوەندی کورد و گەراِنەوەی دەسەڵاتی کورد بۆ کەرکوک و خورماتو و گشت ناوچە داگیرکراوەکان وکێشەکان لە پراکتیکدا هاتۆنەتە سەرمیزی گفتوگۆ و دانوساندن لەنێوان بەغداو هەولێردا. حکومەتی هەرێمیش خەریکە گرنگیی نێودەوڵەتیی جارانی بۆ دەگەڕێتەوە،دیارترین نمونەش سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا7/1/19 بۆ هەولێر و بینینی بەرپرسە باڵاکان.نزیکبونەوەیەکیش لەنێوان پارتی و یەکێتیدا لەئارادایە وپێدەچێت بەقەناعەتەوە بزانن کە کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم نە لە ئێران و نە لە تورکیایە،بەڵکو لە ئێستاو ئایندەیەکی نزیکیشدا هەر لەبەغدایە.کۆبونەوەی دۆگلاس سیلیمان باڵوێزی ئەمەریکاش لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق عادیل عەبدولمەهدی و سەرکۆمار بەرهەم ێاڵح 29/1/19و هەروەها بینینی شاندی کوردو تورکمان پێکەوە و شاندی عەرەبەکانی کەرکوک بەتەنیا بۆ زەمینەسازیی هێورکردنەوەی بارو دۆخی شارەکە و دەوروبەری و گێڕانەوەی بۆ سەردەمی بەر لەێاڵی2014لە رویدیمۆگرافی، رامیاری،سەربازیی و کۆمەڵایەتی یەوە .
ئەردۆگان پازدە ێاڵە فەرمانڕەوایە ودە ێاڵ پتریشە بە ئاگرو ئاسن رێگای گەیشتن بە ئامانجەکانی تەخت دەکات، زیندانیکردنی سەرانی ئۆپۆزیسیۆن وەک سەلاحەدین دەمیرتاش،گرتن وئەشکەنجەدان و نانبڕینی نەیاران .دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوە پەرستی تورکیا(مەهەپە) هاودەنگ و هاوکاری ئەردۆگانە بۆ ئەوەی بۆ هەر حیزبێک دیکتاتۆرێک دروست بکەن،بەڵام باخچەلی خۆی دیکتاتۆرێکی بێدەست و زمانە لەبەردەم دیکتاتۆرە گەورەکەداو هێشتا کەمال کلیچدار ئۆغلۆی سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریی بە حەفتا ێاڵ تەمەنەوە بەدەنگ ورەنگترە. ئەوەشمان بیربێت سزاکانی سەر هەدەپە کاریگەریی زۆرتربو لەچاو زیندانیکردنی سەلاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پارتەکە.ئێستا ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا لاوازە، هەرکاتێک وریا بووەوە و خۆی رێکخست وەک گەلی فەنزوێلا رژانە سەرشەقامەکان ئاڵای نارەزایی و بەرگرییان بەرزکردەوە، ئەردۆگانیش هەمان ئەو بارودۆخەی ئێستا(نێکۆلاس مادۆرۆ)ی تێکەوتووە وکێشەکانی سەرپێچیکردنی یاساکان دەبێتەوە.
 سەردەمێک بو ناکۆکی یەکانی نێوان روسیاو ئیسرائیل گەیشتە ئەوەی ئیسرائیل فڕۆکەیەکی جەنگیی روسیای بەردایەوە و هەر15سەرنشینەکەش سوتان،بەڵام ئێستا هاوئاهەنگی یەک لەنێوانیاندایە لەپێناوی بەرژەوەندی  هاوبەشدا کە بریتی یە لە وەدەرنانی ئێران کە دوژمنی هەردولایە و بۆتە هێزێکی داگیرکار و خۆسەپێن،مانەوەی هێزەکانیشی لە سوریا و دژایەتیکردنی بەرژەوەندی یەکانی ئەمەریکاو ئەوروپا، ناڕاستەوخۆ خزمەت بە پلانەکانی تورکیا دەکات و پێچەوانەکەشی دروستە.
پلانێکی نهێنی لەنێوان روسیا و ئیسرائیل دا هەیە و تورکیا و حکومەتی سوریاش بێدەنگن و چاوەڕوانی وەدەرنانی یەکجارەکی ئێران دەکەن لە سەرخاکی سوریاوعێراقیش بە خۆیی و سوپاو حەرەس سەوری و میلیشیاکانی یەوە، بەتایبەتیش کە ئەوە ئاشکرابو ستراتیژی ئێران و بەشار ئەسەد لە سوریا ئەوەیە(سوریایەکی یەکڕەنگ وهاوجۆر و پێکەوەلکاو(شیعە و عەلەوی) بێتە ئاراوە، ئەگەرچی ژمارەی دانیشتوانی15 پازدە ملیۆنیش بێت زۆر چاکترە لە 25بیست و پێنج ملیۆنی هەمەڕەنگ وناجۆر وپێکەوەنەلکاو(شیعەو عەلەوی وسونەو کریست).ئەوەی جێگەی سەرسورمانە ئەمەریکاو ئێران هەریەکەیان داوا دەکات بەرامبەرەکەی لە خاکی سوریاو عێراق بچێتە دەرەوە.نوکتەسازەکانی عێراقیش دەڵێن(ئەی ئەوان هەردولایان بۆ نافەرمون دانیشن و ئێمە دەچینە دەرەوە)
ئابڵوقەدانی ئابوریی و سەربازیی سەر ئێران ئەنجامەکانی پتر دەردەکەون و نرخی تمەن رۆژ بەرۆژ پتر دادەبەزێت وئاستی ئابوریش سەرەولێژە.ئەمەریکاش سەرگەرمی پێکهێنانی بەرەیەکی ئەکتیڤە دژی ئێران و ئێستا لەناوچەکەدا هەوڵدەدات (گەلەکۆمە)یەکی نێو دەوڵەتی پێکبهێنێت کە ئامادەی هەموپێشهاتێک بن دژی ئێران. ئێرانیش لەبەرامبەردا جارێ هەر ئەوەندە فریادەکەوێت ملکەچی12 مەرجەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکابێت و بەهۆی کەناڵە دیپلۆماسی یەکانەوە کورتەنامەیەک بۆئەمەریکا بنێرێت کە ئامادەی گفتوگۆ و حاڵیبونە.بەڵام ئەو دولایەنە نە لە رابوردو و نەلە داهاتودا هیچ باوەڕ و متمانەیەکیان بەیەکدی نەبووە و نییە. کەسی یەکەم و کەسی دوەمی رژێمەکەی تاران کاردانەوەی خۆیان بەمجۆرە خەستکردەوە:رابەری گشتیی خامەنەیی وتی(نەک ئەمەریکا،ئەوروپاش جێگەی متمانەپێکردن نین)،بەڵام سەرکۆمار رۆحانی فەتوای دا(ئەمەریکا ئەگەر تۆبە بکات،تۆبەکەی قبوڵ دەکەین!)
یەکێتی سۆڤێتی جاران هەر لە ێاڵی1978ەوەکە سەردەمی شەڕی سارد بو،بەڵام لە ئەفغانستان کردیان بە شەری گەرم.سۆڤێت لە ریگەی حافزئەسەدی باوکی بەشار ئەسەدەوە هاوکاریی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ی رابەری پارتی کرێکارانی کوردستانی دەکرد بۆ دادۆشینی تورکیا، کە لەیەک کاتدا ئەندامی ناتۆ و هاوپەیمان و دۆستی ئەمەیکاو دوژمنی سۆڤێت بو.تورکیا لەئەم دواییانەدا ئەوەی بەسەردا تێپەڕی کە روسیا و حکومەتی سوریا ناسنامەی داعشییان خستە بەردەست چەند گروپێکی حیزبی یەکێتی و دیموکراتی کورد بەسەرۆکایەتی ێاڵح موسلیم کە هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە)باڵە سەربازی یەکەیەتی، بەوپەڕی وریایی و سەرکەوتویی لەچەندین بواردا بەکاریان برد وکەڵکییان لێوەرگرت کە گرنگترینیان هێرشە وێرانکارەکەی فڕگەی ئەتاتورک بو لە ئەستەموڵ ێاڵی2016،ئەو هێرشەی کە ئەردۆگانی ناچارکرد چاوێک بە گشت حسابەکانیدا بگێڕێتەوە لە سوریاو پەیوەندی یەکانیشی لەگەڵ روسیاو خودی فلادیمێر پۆتین دا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە