چاڤیلاند وەک دەوڵەتۆکەیەکی بونیادنراو لەسەر فێڵ و ستەمکارییچاڤیلاند کە لەلایەن شاسوار عەبدولواحید و هاوپشکی ١٠ هەزار هاوڵاتی هەرێمەوە، خاوەندارێتی دەکرێ، بە وردبوونەوە لە مامەڵەی خاوەنەکەی و بەڕێوەبردنی ئەم پڕۆژە گەشتیارییە، درک بە دیوی دووهەمی ئەو بونیادنانەی سەرمایە دەکرێ، کە ئێستا (لە زاری شیرینی ڕاگەیاندنە بێلان و بوێرەکەی خۆیەوە) شاسواری کردۆتە "پاڵەوانێکی خۆدروستکەر و پارەدارێکی شەریف و بێ فێڵ." شاسوار مرۆڤی دوای قازانجە و پاڵنەری هەر کارێکی ئەو کەڵەکەکردنی سەرمایەیە، ئەمەش وەک ماف بۆ...