کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە یادی قەڵەمە لە بیر نەکراوەکان (سۆران ، کاوە ، سەردەشت)

Tuesday, 24/07/2018, 22:08


ھەمیشە سەربازە بوێر و ئازاکان لە یادەوەری مێژوو دا نادیارن ، لە کاتێکدا سەربازەکان ئەوانەن کە مێژووی ڕاستەقینە دروست دەکەن ، بە ناوی سەرۆک و فەرماندەی ھێزەکانەوە نازناوەکان تۆمار دەکرێن . 
گیان فیداکردوانی ڕێگای ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی لە کوردستان سەربازە قارەمانەکانی مێژووی ئەمڕۆی کوردستانن . ھەر کارێکی ئەوان ڕۆژانە دەبێتە بەردێک لە بناغەی دروستکردنی ئامانجەکانمان لە کۆمەڵگای کوردستاندا .
وتەکانیان ، کارەکانیان ، سەرنجەکانیان ، ھەڵوێستەکانیان ، بوێرییان ، یادەکانیان ، دڵسۆزی و وەفایان بۆ خاک و وڵاتەکەیان ، ھاوڕێ و ھاوكار و سيمبولەكانيان .
مێژویەکی جوانانیان بۆ ئێمە دروست کرد . ھەرچەند ئەوان ئێستا لە ژیاندا نین و نەماون ، بەڵام ھەمیشە ھەست بە بونیان دەکەین لە گەڵمان دەژین و ڕوڵ و کاریگەری باشیان ھەبوو لە کۆمەڵگای کوردستاندا .
بوونی ئەوان بەردەوام لە مێژووی ئێمە گورو تینێکی گەورەیەو ھەمیشە لە دڵ و ژیاندا درەوشاوەن . دەسەڵات  بەردەوام ھەوڵی داووە ھەر دەنگێک بیەوێت بەرز بێتەوە ئەوان سەرکوتی بکەن لە ڕێگای جەلادەکانیانەوە .
من دەپرسم ئەوان چیان کردبوو ؟ یاخود چیان دەویست ؟ئێوە ھاتن ، شەمشەمە کۆێرە ئاسا کەوتنە وێزەیان و بە ناشرینترین شێوە لە ناوتان بردن ، خۆ ئەوان دژی ھیچ مرۆڤێک کارێکیان نەکرد بوو ، تەعدايان لە کەسیش نەکردبوو ،
تەنھا لە بەر ئەوەی بە دڵی ئێوە قسەیان نەکردبوو ، باسی گەندەڵی و دزی و بەد ئەخلاقی و بەد رەوشتی ئێوەیان کرد بۆیە تیرۆرتان کردن ، خۆ ئێوە زۆر لە گروپی تیرۆرستی داعش خراپترتان کرد .
ئێوە بە ڕاستی لە دوو مافیا زیاتر ھیچی دیکە نین ، دڵنیام ئەگەر بۆتان بکرێت تەواوی خەڵکی دەکوژن ، تا بۆ خۆتان لە نێوو ئەم ساحەیەدا مافیا ئاسا بخولێنەوەو بێ ئەوەی ترستان ھەبێت لە خەڵکی .
دڵنیا بن ڕۆژێک دا دێت شتەکان ئاوەژوو دەبنەوە ئەم ڕێگایە زۆر دوور و درێژە بەشی ئەوەش دەکات کە ڕۆژی ئێوەش بێت ، زۆری نەماوە ھەنگاوەکان پێمان دەڵێت نزیک بۆتەوە ، ئەوجا خۆتان دەبینن بە دەم شەقی داکیانەوە .
لە یادی ئەم کەڵە ڕۆژنامەنوس و بوێراندا ئێمە ھەرچەند بنوسین وەکوو ڕاگەیاند کارێک ناگات بە وەسف و لێھاتوی ئەوان ، بەڵام بە داخەوە ھەر زوو دەستێکی رەش  نەیھێشت ئەمانە بگەن بە ئاواتەکانی خۆیان ، وەکو دڕەندە پەلاماریانیان داو لە ناویان بردن .
تا ئێستاش بکوژانی سۆران و ئەوانی دیکەش دەستگیر نەکراون ، کەیسیەکانیان پشتگوێ دەخرێت و دوا دەخرێت ، ھیچ بەرپرسێک لێدوانێکی لە بارەوە نادات ئەسڵەن ھەر باسیشی ناکرێت .
ھەردوو جوت دەسەڵات خۆیان تۆی دەکەن و ھەر خۆشیان دەیدورنەوە ، ئێمە ئەو ڕێبازە بەر نادەین و لە بیری ناکەین ، ئەوان زۆر بێ باکانە و بە بەرچاوی خەڵکەوە تیرۆریان کردن .
ئەوان ئەم کردەوەیان ئەنجامدا بۆ چاوترساندنی ئەوانی دیکە ، ئەمە زەنگێکی ترسناک بوو بۆ تەواوی ڕاگەیاندن کاران ، ئەم مەسجانە پێمان دەڵێن ئەوان ناوەستن لەو کارەیان بەردەوامن لەو کارە نا مرۆڤانەیان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە