ڕامین حسێن پەناھی دەگوازرێتەوە بۆ بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج!
Sunday, 22/07/2018, 22:06
دەستەی دادوەری و بەرپرسانی دادی ئێران بە نیازن کە ڕامین حسێن پەناھی ب ، بە مەبەستی جێ بە جێ کردنی سزای لە سێدارەدان ، بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بگوازنەوە .
بە پێی ھەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ، دەزگای دادوەری ئێران بە بەرپرسانی بەندیخانەی شاری سنەی ڕاگەیاندووە ، کە بە مەبەستی جێ بەجێ کردنی سزای لە سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناھی ،
ئامادەکاری گواستنەوەی ناوبراو بۆ بەندیخانەی ڕەجای شاری کەرەج بکەن . سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی شاری سنە بە ڕێکخراوەکەی ڕاگەیاندووە ،
کە دەزگای دادوەری وتوویەتی کە دەبێ لە مانگی گەلاوێژ ڕامین بۆ بەندیخانەی ڕەجای شاری کەرەج بگوازرێتەوە . ئەو سەرچاوەیە وتوویەتی حکومەت لە ترسی کاردانەوەی خەڵکی شاری سنە دەییەوێت پەناھی لە بەندیخانەی کەرەج لە سێدارە بدات .
ڕامین حسێن پەناھی ، ڕۆژی ٢ی پوشپەڕی ٢٧١٧ی کوردی لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و ، لە ٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٧ ، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی ھەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەی و ئەندامێتی لە حیزبی کۆمەڵە سزای سێدارەدانی بە سەردا سەپێندرا .
ئەمە دەری دەخات دەسەڵاتێک بەو زلھێزی خۆییەوە لە تاکی خۆی بترسێت و دژایەتی بکات ، دەسەڵات ھەمیشە زەندەقی چووە لە نوخبەی وڵات ، چونکە لە سوڵتەی دیکتاتۆریدا ھەمیشە دژە ئازادین ، ناھێڵن ئەو کەسانە دەنگ بەرز بکەنەوە ھەر زوو سەرکوتی دەکەن . بۆیە نەفرەت دەکەین لەو سیستەم و دەسەڵاتەی کە وا ڕێگری دەکات لە ئازادی ڕادەربڕینی تاک .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست