لە وڵاتی ئەڵمانیا کوردێک کچێک دەکوژێت و ھەولێریش ناچار دەکرێت دەستگیری بکات
Saturday, 16/06/2018, 3:23
دۆسییەی دەستدرێژی و کوشتنی کچێکی مێرد منداڵی ئەڵمانیی، کاردانەوەی گەورەی لە شەقامی ئەڵمانی دروستکردووە، بە تایبەتیش ئەو دوو کەسەی تۆمەتبارن بە کوشتنی ئەو کچە، پێشتر داوای مافی پەنابەرێتیان لەو وڵاتە کردوە ، بەرپرسانی ئەڵمانیایش رایگەیاند: تۆمەتبارێکی ڕوداوەکە گەڕاوەتەوە عێراق و بە دیاری کراویش بۆ پارێزگای ھەولێر.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایدەگەیاند کە ھێزە ئەمنیەکانی کوردستان ئەو گەنجەیان دەستگیر کرد کە تۆمەتبار بوو بە دەستدرێژی و کوشتنی کچێکی ئەڵمانیی تەمەن (١٤) ساڵ .
ھۆرست سیھۆفەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بە میدیاکانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند "عەلی بەشار" ي تەمەن (٢٠) ساڵ کە تۆمەتبارە بە دەستدرێژی و کوشتنی کچێکی ئەڵمانی بە ناوی « سۆزانا » کە تەمەنی (١٤) ساڵ بووە ، کە لە ھەرێمی کوردستان دەستگیر کراوە ماوەی دوو ڕۆژە وێنەی “ عەلی بەشار " لە سەرتاسەری وڵاتی ئەڵمانیادا بڵاو دەکرێتەوە ،
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت “ ڕۆژی ٢— ٦— ٢٠١٨ عەلی لە گەڵ خێزانەکەی کە لە (٨) کەس پێکدێن (دایک و باوکی و پێنج خوشک و براکەی)، بە ناوی دیکە و بە پاسپۆرتێکی عيراقي بۆ یەک سەفەر لە دۆسڵدۆرفەوە چوونەتە ھەولێر .
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی دا وتی ھێزە ئەمنیەکانی کورد لە باکوری عيراق، " عەلی بەشاریان " دەستگیر کردووە ، ئەم سەرکەوتنە ئەنجامی ھاوئاھەنگی سەرکەوتووی ھێزە ئەمنیەکانی کوردە لە عيراق و پۆلیسی ئەڵمانیا .
سێھۆفەر جەختی لەوەش کردوە لە داھاتوودا ڕێکاری پێویستیەکان لە لایەن پۆلیسەوە دەگیرێنەبەر بۆ ھێنانەوەی عەلی بۆ ئەڵمانیا ، پێشتر پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند بوو ئەو تۆمەتبارە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی، لە گەڵ خێزانەکەیدا لە ڕێگەی فرۆکەخانەی دۆسڵدۆرفەوە چوونەتە تورکیا و دواتر گەراونەتەوە ھەرێم . سەرەڕای ئەوەش میدیا جیھانێکانیش باس لەوە دەکەن ، کە " عەلی بەشار" پەنابەرێکی کوردە و لە ساڵی ( ٢٠١٥ ) ەوە ڕوی کردۆتە وڵاتی ئەڵمانیا .
جگە لەوەش تۆمەتبارەکە کوردەکە دۆسیەیە دیکەی دەستدرێژی سێکسی ھەیە بۆ سەر منداڵێکی تەمەن (١١) ساڵ . ئێمە وەکوو ڕۆژنامەنوسان ئیدانەی ئەم کردەوە قێزەونە دەکەین بە ڕاستی ئەمە تەعبیر لە خۆی و پەرەوەردەکەی دەکات کە بە چ شێوازێک پەرەوەردە کراوە ،
ئەمە چ ویژدان و ئەفکارێکی توند ڕەوی بۆگەنە کە مرۆڤ گەلێکی وا پەنای بۆ ببەن و ببنە دڕندە.
ھیوا ھیدایەت موحەمەد .
سەرنجی کوردستانپۆست: لایەکی شاراوەی هەواڵەکە
هاوکارێکمان لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەو زانیارییانەی خستە سەر ئەو هەواڵە، کەوا کچەکە بە رەگەز جولەکەی ئەڵمانیایە، کوڕە کوردەکەش بە رەگەز کوردی رۆژئاوایە و بنەماڵەکەی هەواداری ئەنەکەسەن، واتە سەر بە پارتیی، کاتی خۆی کەسوکارەکەی هاتبوونە باشوور، بۆ دەنگدانەکان پارتیی رەگەزنامەی عێراقیی بۆ کردبوون، یارمەتی ئەوەشی دان کوردستان بەجێ بهێڵن و وەکو کۆمەڵێک لە سیخوڕەکانی ئەنەکەسە چالاکییان پێ سپێردابوو کە لە ئەوروپا بەجێی بهێنن. هەر بەو هیوایەشەوە کاتێک کوڕەکەیان ئەو تاوانەی ئەنجام دا، یەکسەر گەڕانەوە بۆ باشوور، پێیان وابوو کە گەڕانەوە ئیتر ئەو کوڕە لەو تاوانە ئازاد دەکرێت، لە راستییشدا وابوو، چونکە لەگەڵ گەڕاینەوەیدا یەکسەر دەزگای پاراستن شاردبوویانەوە و بەو نیازەی چەکی پێ هەڵبگرن و لە ریزی جاشەکان دایبنێن بۆ شەڕی دژ بە پەکەکە، بەڵام فشاری ئەڵمانیا بۆ سەر حکومەتی هەرێم، هەر زوو ئاشکرایان کرد و تەسلیمیان کردەوە.
هەڵسوکەوتی ئەم جۆرە تاوانبارە دیوێکی شاراوەی دیکەی هەیە، کە نازانرێت میت و پاراستن چەندین پلانیان بە دەستەوەیە بۆ شاکاندنی شکۆی کورد لە هەندەران و کاردانەوەی بۆ رەوەندی کوردی، هەروەها زڕاندنی ناوی کورد، کە جاران کورد لە ئەوروپا وەکو ژنکوژ ناوی دەرکردبوو، بەڵام شەڕڤانانی یەپەگە لە دوای کۆبانی ژنی کوردیان جوانکردەوە، وا ئەمڕۆ پارتی و تورکیا هەوڵی تێکشکاندنی دەدەنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست