ناساندنی ئافرەتانی کورد وەکوو داینەسوڕ
Monday, 11/06/2018, 22:04
ناساندنی ئافرەتانی دەرودراوسێ وەک فریشتە و ئافرەتی کوردیش وەکو دیناسۆر
------------------
لە چەند ڕۆژی ڕابردودا مەلایەکی ئاینی لە کەنالێکی تەلەفیزوێنی دا ، لە سەر تەوەرێک کە باسی لە ڕۆڵی ئافرەت کرد ، وا وێنای کرد کە ئافرەتی کورد وەکو داینەسۆرە ، ھەر لە بەرنامەکەدا ئافرەتێک پەیوەندی پێوە دەکات .
ئەو کچەی تەلەفۆنی بۆ بەرنامە ڕاستەوخۆکەی مەلا مەزھەر کرد ، دواتر لە سۆشیال میدیا دا ھەرای نایەوە ، لە دیمانەیەی لە گەڵ ڕاگەیاندنەکاندا دەڵێت
( لەو کارەی کە کردوومە پەشیمان نیم) . پەیام حازم ناوی ئەو کچە تەمەن ٢٥ ساڵە چالاکوانەی خەڵکی ھەڵەبجەیە کە لە بەرنامەی ڕاستەوخۆی کەناڵی سروشتی مەلا مەزھەر ، لە سەر بابەتی بە ناساندنی ئافرەتی کورد وەک داینەسۆر
دەبێتە دەمەقاڵی لە گەڵ مەلاکەو ڤیدێویەکەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەنگی دایەوە ، کە تا دوا جار گەیشتە ئەوەی کەناڵەکە دابخرێت .
پەیام کە چالاکوانی مافی ژنانە باسی لە ڕوداوەکە کردوە دەڵێت لە ڕاستیدا پەیوەندی کردنەکەم بە ھۆی ئەو ھەموو سوکایەتیە بوو کە مەلا مەزھەر بە ژنی کوردی کرد ،
کۆتا سوکایەتیش ئەوە بوو کە بە ئافرەتی کوردی وت "داینەسۆر " دوو ڕۆژ چاوەڕێی ئەوەم دەکرد کە ڕێکخراوی ژنان یا ئەو ژنانەی خۆیان بە فێمێنیست دەزانن یا ئەو کەناڵانەی ئیدعاي ئازادی مافی ژن ئەکەن بێنە خەت و قسە بکەن ، بەڵام نەھاتن ،
ئیتر بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە سەر یەک چەندین جار تێلفونم دەکرد بۆ بەرنامەکە تا وەرگیرا و ئەوەی کە ئەم ویست پێموت . دەربارەی خێزانەکەی کە ئایا ئاگاداری ئەم کارەی بوون و دوای بڵاو بونەوەی ڤیدێوکەی کاردانەوەیان چی بووە ؟
پەیام دەڵێت " ئەوان ئاگاداری ئەوە نەبوون کە تەلەفۆنم بۆ بەرنامەکە کردوە ، بەڵام دوای بڵاو بونەوەی لە سۆشیال میدیا دا خێزانەکەم بینیان و ھەموان پاڵپشتیان کردم ، براکەشم نامەی تایبەتی پشتگیری بۆ ناردم ،
پەیام دەشڵێت " ڕاستە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ھەندێک کۆمێنتی ناشرین ھاتن ، بەڵام بە ھۆی پاڵپشتی ماڵەوەمان زۆر ئارام بووم .
دەربارەی ئەو کارە و قسەکانی کە لە بەرنامەکەدا کردی و وڵامی مەلا مەزھەر خۆراسانی دایەوە دوای پەیوەندییەکەی ،
پرسیاری لێکرا لەم کارە پەشیمان نیت کردوتە ، لە وڵامدا وتی ، نەخێر بە ھیچ جۆرێک پەشیمان نیم لەم کارەی کە کردومە .
پەیام لە درێژەی قسەکانیدا باسی ھەستەکانی دەکات دوای ھەوڵی داخستنی کەناڵەکەی مەلا مەزھەر ، وتی باوەڕم نە ئەکرد بە ھۆی قسەکانم بێت کە کەناڵەکەی داخرا ،
بەڵام دواتر پەیامی زۆرم بۆ ھات کە بە ھۆی دەنگ و تەلەفۆنەکەی من بووە کە کەناڵەکە دا دەخرێت بە ڕاستی زۆر دڵخۆشبووم ، چونکە وەزارەتی ڕۆشنبیری بە ئەرکی خۆیان ھەڵسان کە زۆر دەمێک بوو دەبوایە ئەم کارەیان ئەنجام بدایە .
ئەمەش بەشێک بوو لە بیر و بۆچونی پیاوێکی ئاینی کە ئاوا بەو شێوەیە لە ئافرەتی کۆمەڵگاکەی بڕوانێت و پێی بڵێت “ داینەسۆرە “ ، بیری چووە کە خۆی لەو داینەسۆرە بووە کە ئەو بەو جۆرە باسی لێوە دەکات .
بە بڕوای ھۆکاری ئەم جۆرە کردەوانەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵی ئەم حیزبانە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی کە حکومڕانی کۆمەڵگایان کردوە لە ڕابرد و تا ئێستا ئاسەواری خراپیان لە سەر کۆمەڵگا و تاک بە جێ ھێشتووە ،
وایان کردوە کە تاکێکی تەندروست دروست نەبێت لە ژێر کاریگەری حیزبدا بێت وە ھۆکارێکی تریش بە ناوی دینەوە ئافرەتان بکرێنە قوربانی و سوکایەتیان پێبکرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست