دەسەڵات و بەچکەکانی
Friday, 08/06/2018, 1:10
پەرلەمانی عێراق یاسای ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ، ژمارە ٤٥ ی ساڵی ٢٠١٣ی دەرکرد و کۆمیسوێنی لە کار خست و ئەنجامی ھەڵبژاردنی تایبەتی لە ھەرێمی کوردستان ھەڵوەشاندەوە، جیاکردنەوەی بە دەستی دەنگەکان بە ڕێژەی لە ٠/٠١٠٠ لە یاساکەدا جێی کردەوە.
بە پێی ناوەڕۆکی ھەموارە نوێیەکە ، مادەی ٣٨ی یاسای ھەڵبژاردن ، ژمارەی ٤٥ی ساڵی ٢٠١٣ ھەموار دەکرێتەوە بە جۆرێک ، کە کۆمیسوێن پا بەند دەکرێت بە ژماردنەوە و جیاکردنەوەی بە دەست دەنگەکان لە ھەموو ناوەندەکانی عێراق بە ئامادە بوونی نوێنەری لایەنە سیاسیەکان .
ھەرەوەھا ئەنجامی ئەلکترۆنی دەنگدان ھەڵدەوەشێتەوە و جیاکردنەوەی بە دەستی دەنگەکان لە ھەڵبژاردنەکان دەکرێتە بنەما لە ھەموو ناوەند و وێستگەکانی دەنگەکان، تەنانەت ئەو وێستگانەشی کە ئەنجامەکەیان ھەڵوەشاوەتەوە بە دەستی دەژمێردرێنەوە . لە مادەی دووی ھەموارەکەدا ھاتووە ، دەبێت کۆمیسوێن بەراوردی کارتەکانی دەنگدانی ئەلکترۆنی و بارکۆدی کارتەکانی دەنگدان بکات، بڕیاری پێویست دەدات بۆ ئەمە .
ھەروەھا بە پێی مادەی سێ ، جگە لە دەنگی کەمینەکان کە پێویستیان بە کۆتایە ھەموو ئەنجامەکانی دەنگدانی دەرەوە و دەنگدانی مەرجدار لە کەمپی ئاوەرەکان لە سەڵاحەدین ، ئەنبار ، نەینەوا ، دیالە ، بەندیخانەکان ، وە دەنگدانی تایبەت لە ھەرێمی کوردستان ھەڵدەوەشێتەوە .
ھەر بە پێی مادەی سێ ، لە حاڵەتی بوونی پێشێلکاری پێویستە ئەنجامەکان ھەندێک ئەنجام ڕەتبکرێنەوە ، لە ھەندێک ناوەندی دەنگدان ، دەستەیەکی دادوەری سەر پەرشتیار دەسەڵاتی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ھەیە لەو ناوەندانە .
بە پێی مادەی چواری ھەموارەکە ، ئەنجومەنی دادوەری نۆ دادوەر دا دەنێت ، بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی ئەنجومەنی کۆمیسوێن ، وە دەسەڵاتەکانی کۆمیسوێن لە ئەستۆ دەگرێت ، بۆ ھەر نوسینگەیەکی کۆمیسوێن لە شارەکان دادوەرێک دا دەنرێت کە بە ڕێوەی بەرێت .
ھەر بە پێی مامادەی چوار ، ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسوێن لە کارەکانیان دەوەستێندرێن ، بەڕێوبەری پارێزگاکانیش کارەکانیان ھەڵدەپەسێردرێت ، تا کۆتایی ھاتنی لێکۆڵینەوەکان لە تاوانی ساختەکاری کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێداوە .
بە پێی ماددەی پێنج ، یاساکە جێ بە جێ دەکرێت بە سەر ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ی عێراق دا، لە مادەی شەش دا ھاتووە ، کار بە ھیچ دەقێک ناکرێت کە پێچەوانەی مادەکانی ئەم یاساییە بێت.
ھەروەھا لە مادەی حەوت دا ھاتووە ، یاساکە ڕاستەوخۆ دوای پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکەوێتە بواری جێ بە جێ کردنەوە . لە ھۆکارەکانی دەرچواندن ھاتووە ، یاساکە بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە شەفافیەتی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن پاراستنی سیستەمی دیموکراسی لە عێراق و پاراستنی پرۆسەی ھەڵبژاردن و دڵنییای و متمانە لە پاکێتی ھەڵبژاردن دەرکراوە .
دەسەڵات و بەچکەکانی ئەمەیان پێ قبوڵ نابێ و پێیان ھەزم ناکرێت ھۆکارێک دەدۆزنەوە تا پەردە پۆشی ئەو دزینەی پێ بکەن کە بۆ ھەڵبژاردنەکان گرتبویانە بەر ، یاخود قاسمی سولەیمانی و ئەردۆگان بۆیان پینە دەکەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست