کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عەفرینەکەم

Tuesday, 13/03/2018, 23:29


لە سەرەتای ھاتنی " داعش " بۆ سوریا و ھاوکاریکردنی گروپی تیرۆرستی توندرەوی ئیسلامی "داعش" لە لایەن تورکیای فاشیستەوە ، ئەم گروپە سونیە شەڕیان دەکرد لە گەل ھێزی کوردی " یەپەگە " لە ناچە کوردیەکاندا ، وەکو بینیمان شەرڤانان لە بەرانبەر گروپی تیرۆرستی" داعش " لە کۆبانێ چی داستانێیەکیان تۆمار کرد توانیان لە ژێری دەستی داعش ڕزگاریان کرد . تورکیای کەمالی وەکو دەبینین ماوەی چەند رۆژێکەعەفرینی کردۆتە ئامانج ، ھێرشێکی قورسی کردۆتە سەر عەفرین کە بە ھەموو ھێزیکیەوە دەدات لە ھێزی کوردان لە عەفرین ، بەڵام خۆش بەختانە ھێزی کوردی  زۆر بە باشی بەر پەرچی تورکیایان داوەتەوە شەھیدێکی زۆریان لێ بە جێ ما ، ئەوە شاری " غوطە " لەو لاوە بوەستێت کە چی کۆمەڵکوژیەک کرا لە ناوچەکەدا . با بزانین ڕۆلی ئیسرائیل و ھەروەھا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چی دەبێت ؟
ئیسرائیل ڕۆڵێکی تێکدەرانەی گێرا لە دژی کوردانی سوریا ، ئیسرائیل بەرانبەر تاوانەکانی تورکیا بۆ کۆمەڵکوژی لە عەفرین تا ئێستا بێدەنگە ، ئەم بێدەنگیەی ئیسرائیل ئاماژەیە بۆ پلانی ھاوبەشی ھەردولا لە ناوچەکەدا . ئاشکرایە کە ئیتفاقیەی کڕین و گواستنەوەی گازی ئیسرائیل لە قۆناغی کۆتایدایە ، ھۆکاری بێدەنگی ئیسرائیل لە بەرانبەر ئەو کۆمەکوژییەی عەفرین دوور نیەبەڵکو  ھاوکاریشی بێت ، وە بوونی پلانێکی ھاوبەشە بۆ پشتیوانی لە گروپە سونیە توندڕەوەکان لە ناو سوریا بەتایبەتی لە سنوری  نێوان ئیسرائیل و سوریا بۆ دورخستنەوەی مەترسی ئێران لە خۆی . وەکو دەزانرێت گروپە تیرۆرستیەکان بەشێکی زۆریان سەر بە تورکیان ، بەشێکی زۆریبریندارەکانی ( جەبھەت و ئەلنەسرە ) لە نەخوشخانەکانی ئیسرائیل  چارەسەر دەکران ، ئەمش زیاتر ئەو بۆچوونە دەسەلمێنێت . ئیسرائیل گەمەیەکی چەپەڵ دەکات ، ھەمیشە لە دژی بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد وەستاوەتەوە ، ھەموان ڕۆڵی ئیسرائیل مان بینی لە ئاکەپەدا  پارتی بۆ گالتەجاری ڕیفراندۆم کەچی ڕۆڵی گالتەجاری بوو . وایان بڵاوکردەوە کە ئیسرائیل بە خۆی و فڕوکەکانێووە ئامادەیە بۆ پارستنی ئەو دەڵەتە سەر بەخۆییەی کە گوایە پارتی دیموکراتی کوردستان دروستی دەکات ، کاتێ ٢٥ ی مانگی ٩ ی ٢٠١٧ ھات بە لێدوانێکی ئاڵۆزی ناتانیاھۆ کۆتای بە ڕۆڵی ئیسرائیل ھێنا ،  پەردە دادرایەوە بە سەر سیناریۆی ڕیفراندۆم دا وەک ئەکتەرێک لەو گاڵتەجاڕییە دیار نەما . ئەردۆگان دواتر کەوتە لێدانی ئەو گاڵتەجاڕییە وەک نەخشە بۆ کیشراو بوو بە ناشرینکردنی چەمکی سەربەخۆی کوردستان بە ناو ھێنانی ئیسرائیل گوایە پشتیوانی دەکات . ھەموو جیھانی عەرەبی بووە دوژمنی ئەو پرۆژەیە کە لە ئەساسدا پرۆژەی ناشرینکردنی  سەربەخۆی کوردستان یا فیدراڵی باکوری سوریا بوو . پارتی ڕۆڵێکی باشی بینی ئێستاش بەردەوامی ھەیە ئەو پلانی ھاڵتەجاڕییەی ڕیفراندۆم ڕێگەی خوش کرد بۆ کۆمەڵکوژی کوردان لە عەفرین . ئیخوانی تیرۆرست کە ئەردۆگان ئێستالێی دەخورێت ھیچ کێشەیەکی لە گەڵ ئیسرائیل یا تەنانەت ئێرانیش دا نیە ، ئەوان بۆ گەیشتن بەدەسەڵات ھیچ ڕێگەیەک ئەگەر چەپیش بێت بۆیان حەرام و بڤە نیە . ئەوەتا بۆ کۆکردنەوەی داھات لە سەردەمی ئیخوانەکان تورکیا گەورەترین وڵاتی لەش فرۆشخانەیە لە سەر ئاستی جیھان . نا ڕەزای ئەردۆگان بۆ گواستنەوەی سەفارەتی ئەمریکی بۆ قودسی ڕۆژھەڵات بووە بڵقی سەر ئاو ، خۆ ئەوەتا لە گەرمەی شەری کۆمەڵکوژی عەفرین دا ئەمریکا ئاشکرایکرد کە مانگی ٥ ی ئەمساڵ باڵوێزخانەکەی دەگوازێتەوە بۆ قودس ، ئەردۆگان دەنگی لێوە نایات وەک ئەوەی ھیچ نەبوبێت . وەکو ئاشکرایە بۆ ھەموان تورکیای فاشست مەترسی نەبووە و ناشبێت لە سەر ئیسرائیل ، ئیسرائیل ھێشتا ئەگەر وەکو دوژمنیش نەبێت بۆ کورد لە بەرەی نەیاران و دوژمنانی کوردە . رۆڵی کومەڵگای  نێودەوڵەتی تا ئێستا ئەگەر چی دەڵێن ئەمە کارە کۆمەڵکوژیە دژی عەفرین دەکرێت ، بەڵام بێدەنگن لە بەرانبەر ئەم تاوەنانەدا ھۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ ئەوکایەی  کە تورکیا  ( پەکەکە ) ی وەکو تیرۆرست ناساند ناوییانی خستە لیستی تیرۆرەوە بە مەش کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رازی کرد ، ھەر بۆیە ئەمە گورزێکی کاریگەر بوو بۆ کوردانی باکور و ڕۆژ ئاوا ، تا بتوانێت سنور ببەزێنێت و ھێرش بکاتە سەر  عەفرین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە