لە ١٦ ی ئۆکتۆبەردا چی ڕویدا ؟
Saturday, 13/01/2018, 0:06
لە ١٦ ی ئۆکتۆبەردا بە پێی ڕێکەوتنێکی ژێر بە ژێری حکومەتی عیراقی و حەشدی شەعبي و حيزبيكي باڵای کوردستان ، کە ئەویش حیزبی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو واتا حیزبەکەی تاڵەبانی بوو بە سەرکردایەتی ئاراس شێخ جەنگی و پاڤل تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی ، کە چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی سوپای عيراق و حەشدی شەعبي ھێرش بکەنە سەر کەرکوك و ناوچەکانی تری کوردستان کە پێشتر ھێزی پێشمەرگەی تێدا جێگیر کرا بوو . لە کۆبونەوەکەی دوکان کە رێکەوتن کرا لە نێوان عيراق و كوري تاڵەبانی کە لە ژێر چاودێری ئێران دا ، ئەمەش لە پێناوی چەند بەڵێنێکی بچوکدا بە سەرانی یەکێتی درابوو ھۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ ململانێی نێوان تاڵەبانی و بارزانی ، واتا لاھۆری شێخ جەنگی و مەسرور بارزانی بە قسەی لاھۆر مەسرور دەستی گرتووە بە سەر ھەموو کێڵگە نەوتیەکانی سنوری کەرکوک داو بێ ئەوەی حساب بۆ ھیچ لایەنێک بکات داھاتی ئەو شارە بۆ بنەماڵەی بارزانی دەچێت بە دیاری کراوی مسرور بارزانی ، بە ڕای تاڵەبانی زەرەر دان بووە لە بارزانی کەچی وایان دەزانی بەو شێوەیە ڕوو دەدات کە خۆیان ئەیانەوێت نەیانزانی بەو شێوەیە ڕوو دە دات کە حکومەتی عيراق دەیەوێت ، زۆرێک لە ئەندامەکانی یەکێتی خۆیان وایان وەسف دەکرد کە پێان دەوت ھەندێ کاڵ فام دۆخی کوردیان بە ئێستا گەیاند ، ئەوەبوو لە ١٦ ی ئۆکتۆبەردا حەشدی شەعبي و حكومەتی عيراقي ھێزیان ھێنایە کرکوك و ناوچەی خورماتوو ، لە میحوەری مەکتەب خالیدەوە کە ھێزەکانی پێشمەرگە بە ئەمر لەو قۆڵەوە گڵۆپی سەوزیان بۆ ھێزی سوپای عيراق و حەشد ھەڵکرد ، پێشمەرگە بێ ئاگا بوو لەو رێکەوتنەی کە کرا بوو بەو ھۆیەوە بینیمان کە چی ڕویدا بوە ھۆی کوشتنی پێشمەرگە و خەلکی سڤیل ، وە ھەروەھا لە قەزای دوز خورماتوو خەڵکی ناوچەکە لە بری پێشمەرگە شەریان دەکرد بۆ پارێزگاری کردنی خاک و مال و مندالیان لە دەستی حەشدی تورکمان لە ناوچەکەدا ، چونکە پێشمەرگە ھەموو ئەو ناوچانەی چۆڵ کرد بوو ئەمەش وایکرد خەڵک کوژرا بریندار بوو شارەکە کەوتە دەست حەشدی شەعبي وە دواتر دەستیان کرد بە تاڵانکردن و سوتاندن و تەقاندنەوەی ماڵی ھاوڵاتیانی قەزاکە خەڵک ئاوارە بوو دەر بە دەر بوو ، لە گەڵ ھاتنی حەشدی شەعبي كێشەی زۆریان بۆ خەڵکی دروستکرد زۆرێک لە ھاوڵاتیان تا ئێستاش بێ جێگەو رێگان ژیانیان نیە ، کورد ئەوەی ھەیبوو لە پێشوو تر لە دەستی دا ھەر لە خانەقین تا شەنگال بە چەند سەعاتێک ھەموی چوو ، ئەمەش سیاسەتی چەوتی بنەماڵەیی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ شکست دێنێت ، چونکە ئەمانە لە پێناو مانەوەی خۆیان لە دەسەڵاتدا ھەموو شتێک دەکەن ھەر بۆیە خەڵکیان کردۆتە قەڵغان بۆ مانەوە ، من لێرەدا زۆر بە ڕاشکاوی قسەی خۆم دەکەم لە سەر ئەوە کە خەڵکی ئێمە نایانەوێت تێبگەن بڕیاریان داوە کە تێ نەگەن ، بە ڕاستی تاوەکو خەڵکی ئێمە بێ دەنگ بێت ھیچ ناگۆڕێت ، بۆیە بە درێژای مێژوو حکومەتە دیکتاتۆرەکان ھەوڵیان داوە خەڵک بگەوجێنن بۆ ئەوەی ڕاستیەکان بشارنەوە و پەردەپۆشی بکەن ، خەڵکیان بە لا رێدا بردوە بە شتی لاوەکیەوە خەڵکیان سەرقاڵ کردوە وایان نیشانداوە ڕاستیەکان بەوشێوەیە کە ئەوان باسی دەکەن ، خەڵکی ئێمەش بە درێژای مێژوو بەس بەڵێی بۆ ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە کردوە یەکجار نەی وتووە نەخێر ، بۆیە تاکی ئێمە وا فێر نەکراوە تەنھا گەوجاندویانە ھەر بۆیە سیاسەتی چەوتی حیزبایەتی ڕەنگدانەوەی ھەبووە لە ھەموو کایەکاندا وە ھەموو جومگە سەرەکیەکانی گرتۆتەوە ، میلەتی کورد بەردەوام ویستویەتی لە سێبەرێکدا بژی پشتی بە لایەکەوە بێت قەد لە ھەوڵی خۆ دروستکردندا نەبووە بەردەوام ژێر دەستەو نۆکەر بووە بە درێژای سیاسەت کردنیان خیانەتکار و دار دەست بووە ھەر بۆیە ئەم کارانە بۆ ئەم حیزبانە یا بۆ بنەماڵە کارێکی تازە نیە ئاساییە بۆ ئەوان ، چونکە ڕاھاتوون بەو کارانە بۆ دەسەڵات و پارە ئامادەی ھەموو شتێکیان ھەیە خەڵک بەردەوام بوەتە قوربانی بۆ مانەوەیان ، ئێوە سەیر بکەن لە خانەقین تا شەنگال چۆن چۆڵ کرا ھەردو لاش یەکتری تاوانبار دەکەن وەکو بڵێی خەتای خەڵکە ئەم کارانە ڕویان داوە بێ ئەوەی سیاسیەک ورتەیەکی لێووە بێت بەرپرسێک دەستی لە کار بکشێنێتەوە یان خورپەیەک بە دڵیاندا بێت ، کورد وتەنی دەڵێی نە با بووە نە بۆران بە داخەوە ئەخلاقی سیاسی بوونی نیە ئەسڵەن لە شەرق دا سیاسی ھەر نیە تەنھا وشەیەکە سیاسی بۆیە کۆمەڵێک مافیا و بازرگان وڵات دەبەن بە رێووە وەکوو کاڵایەک سەیری خەڵک دەکەن نەک وەکو ئینسان ، ھەر بۆیە لەوێ مرۆڤ ھەڕاج دەکرێت ، وە ئێمە شوێن کەوتوی کومڵێک جاھیل و نەزانین کە کلتورێکی کۆنی دواکەوتوین ، ھەر بۆیە رەنگە لە ١٦ ی ئۆکتۆبەر خراپتر ڕوبدستەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست